< Mark 6 >

1 And he went out from thence, and cometh into his own country; and his disciples follow him.
عیسا ئەوێی بەجێهێشت و گەڕایەوە شارەکەی خۆی، قوتابییەکانیشی دوای کەوتن.
2 And when the sabbath was come, he began to teach in the synagogue. And most people when they heard him were astonished, saying, Whence hath this man these things? And what is the wisdom which is given him? And how is it that such miracles are wrought by his hands?
کە بووە شەممە، لە کەنیشتدا دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک، زۆر لەوانەی گوێیان لێی گرتبوو سەرسام بوون. گوتیان: «ئەمە ئەمانەی لەکوێ بوو؟ ئەی ئەم داناییەی پێی دراوە و ئەم پەرجووانەی لەسەر دەستی دەکرێن!
3 Is not this the carpenter, the son of Mary, and brother of James, and Joses, and Judah, and Simon? And are not his sisters here with us? And they took offence at him.
ئەرێ ئەمە دارتاشەکەی کوڕی مریەم و براکەی یاقوب و یوسی و یەهوزا و شیمۆن نییە؟ خوشکەکانی لێرە لەلامان نین؟» ئیتر ڕەتیان کردەوە.
4 And Jesus said to them, A prophet is not without honor except in his own country, and among his own kindred, and in his own house.
بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێغەمبەر بێ ڕێز نییە، لە شاری خۆی و لەنێوان خزم و کەسوکار و ماڵی خۆی نەبێت.»
5 And he could not do any miracle there, except that he laid his hand upon a few sick persons, and cured them.
ئیتر لەوێدا نەیتوانی هیچ پەرجووێک بکات، تەنها چەند نەخۆشێک نەبێت کە دەستی لەسەر دانان و چاکیکردنەوە.
6 And he wondered at their want of faith. And he went about the surrounding villages teaching.
لە بێباوەڕیی ئەوان سەری سوڕما. ئینجا بە گوندەکانی دەوروبەردا دەگەڕا و خەڵکی فێر دەکرد.
7 And he calleth to him the twelve, and began to send them forth by two and two; and gave them power over the unclean spirits;
دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دوو دوو دەستی بە ناردنیان کرد و دەسەڵاتی بەسەر ڕۆحە پیسەکاندا پێدان.
8 and commanded them that they should take nothing for the way but a staff only; no bread, no bag, no money in their girdle;
ڕایسپاردن کە بۆ ڕێگا هیچ نەبەن جگە لە گۆچانێک، نە نان و نە توورەکە و نە پارە بۆ بەر پشتێن،
9 but to be shod with sandals; and, Do not put on two coats.
پێڵاو لە پێ بکەن بەڵام کراسی زیادە لەبەر مەکەن.
10 And he said to them, Wherever ye enter a house, there abide fill ye leave that place.
پێی فەرموون: «لە هەر شوێنێک چوونە ماڵێک، لەوێ بمێننەوە هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن.
11 And whatever place shall not receive you, nor hear you, when ye go thence, shake off the dust under your feet as a testimony to them.
ئەگەر لە هەر شوێنێکیش پێشوازییان لێ نەکردن و گوێیان لێ نەگرتن، لەوێ بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.»
12 And they went out and preached that men should repent;
ئەوانیش چوونە دەرەوە و جاڕی تۆبەکردنیان دا.
13 and they cast out many demons, and anointed with oil many sick persons, and healed them.
ڕۆحی پیسی زۆریان دەرکرد و زۆر نەخۆشیان بە ڕۆن چەورکرد و چاکیان کردنەوە.
14 And king Herod heard of him (for his name was spread abroad), and he said, John the Baptizer hath risen from the dead, and therefore do these powers work in him. But others said, It is Elijah.
هێرۆدسی پاشا لەم بارەیەوە بیستی، چونکە ناوی عیسا دەنگیدابووەوە و دەیانگوت: «یەحیای لەئاوهەڵکێش لەناو مردووان هەستاوەتەوە، لەبەر ئەوە کاری پەرجوو لەسەر دەستی ئەو دەکرێت.»
15 And others said, It is a prophet, as one of the prophets.
خەڵکی دیکە دەیانگوت: «ئەلیاسە.» هەندێکیش دەیانگوت: «پێغەمبەرێکە، وەک پێغەمبەرانی سەردەمی کۆن.»
16 But Herod hearing of it said, John, whom I beheaded, hath risen again.
بەڵام هێرۆدس کاتێک بیستی، گوتی: «یەحیایە، ئەوەی سەرم بڕی، ئەوە هەستاوەتەوە!»
17 For Herod himself had sent forth and seized John, and bound him in prison, on account of Herodias, his brother Philip's wife; for he had married her.
هێرۆدس لەبەر هێرۆدیای ژنی فیلیپۆسی برای، ئەوەی کە خۆی خواستبووی، ناردبووی و یەحیای گرتبوو، پەلبەستی کردبوو و خستبوویە زیندانەوە،
18 For John had said to Herod, It is not lawful for thee to have thy brother's wife.
لەبەر ئەوەی یەحیا بە هێرۆدسی دەگوت: «دروست نییە براژنەکەت بخوازیت.»
19 And Herodias was enraged against him, and wished to put him to death, but could not.
ئیتر هێرۆدیا زۆر ڕقی لێی دەبووەوە و حەزی دەکرد بیکوژێت، بەڵام نەیدەتوانی،
20 For Herod feared John, knowing that he was a righteous and holy man, and was regardful of him; and on hearing him, was in much anxiety, and listened to him gladly.
چونکە هێرۆدس لە یەحیا دەترسا، دەیزانی پیاوێکی ڕاستودروست و پیرۆزە، دەیپاراست. کاتێک گوێی لێ دەگرت زۆر دەشێوا، حەزیشی دەکرد گوێی لێ بگرێت.
21 And a convenient day having come, when Herod on his birthday made a supper for his nobles and chief captains and the principal men of Galilee,
لە کۆتاییدا دەرفەتێک ڕێککەوت. هێرۆدس لە جەژنی لەدایکبوونیدا خوانێکی بۆ گەورە پیاوان و فەرماندەکانی و پیاو ماقوڵانی جەلیل سازکرد.
22 and the daughter of Herodias came in and danced, she pleased Herod and those at table with him; and the king said to the damsel, Ask of me whatever thou wilt, and I will give it thee.
کچی هێرۆدیا هاتە ژوورەوە و سەمای کرد. جا هێرۆدس و ئەوانەی دڵخۆش کرد کە لەگەڵی پاڵیاندابووەوە. پاشا بە کچەکەی گوت: «ئەوەی دەتەوێت لە منی داوا بکە، دەتدەمێ.»
23 And he swore to her, Whatever thou shalt ask of me, I will give thee, to the half of my kingdom.
سوێندیشی بۆ خوارد: «هەرچیم لێ داوا بکەیت دەتدەمێ، ئەگەر نیوەی شانشینەکەشم بێت.»
24 And she went out and said to her mother, What shall I ask? And she said, The head of John the Baptizer.
ئەویش چووە دەرەوە و بە دایکی گوت: «داوای چی بکەم؟» گوتی: «سەری یەحیای لەئاوهەڵکێش.»
25 And she came in immediately with haste to the king, and asked, saying, I desire that thou wilt give me immediately on a platter the head of John the Baptist.
دەستبەجێ و بە پەلە هاتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، داوای کرد و گوتی: «دەمەوێت ئێستا سەری یەحیای لەئاوهەڵکێشم لەسەر سینییەک بدەیتێ.»
26 And the king was exceedingly sorry; but on account of his oaths, and of those at table with him, he would not refuse her.
پاشا زۆر دڵگران بوو. بەڵام لەبەر سوێندەکەی و ئەوانەی لەگەڵی لەسەر خوان بوون، نەیویست ڕەتی بکاتەوە.
27 And the king immediately sent one of his guards, and ordered his head to be brought. And he went and beheaded him in the prison,
پاشا یەکسەر جەلادی نارد و فەرمانی دا سەری بهێنێت. ئەویش چوو و لە زیندان سەری پەڕاند،
28 and brought his head on a platter, and gave it to the damsel; and the damsel gave it to her mother.
لەسەر سینییەک سەری ئەوی هێنا و دایە کچەکە، کچەش دای بە دایکی.
29 And his disciples, when they heard of it, came and took up his body, and laid it in a tomb.
قوتابییەکانی یەحیا بیستیان، هاتن تەرمەکەیان هەڵگرت و لە گۆڕێکدا ناشتیان.
30 And the apostles gather together to Jesus, and told him all which they had done and taught.
نێردراوان لە عیسا کۆبوونەوە و هەموو ئەو کارە و فێرکردنانەیان بۆ گێڕایەوە کە کردبوویان.
31 And he saith to them, Come ye by yourselves apart into a desert place, and rest a while. For there were many coming and going; and they had no leisure, even to eat.
ئەویش پێی فەرموون: «هەر خۆتان وەرنە شوێنێکی چۆڵ کەمێک پشوو بدەن.» لەبەر ئەوەی ئەوانەی دەهاتن و دەچوون زۆر بوون، دەرفەتی نان خواردنیان نەبوو.
32 And they went away into a desert place in the boat apart.
ئیتر هەر خۆیان بە بەلەم چوونە شوێنێکی چۆڵ.
33 And many saw them departing, and knew them, and ran together on foot thither from all the cities, and arrived before them.
بەڵام خەڵکێکی زۆر ئەوانیان لە کاتی ڕۆیشتندا بینی و ناسیاننەوە، لە هەموو شارەکانەوە پێکەوە بە پێ بەرەو ئەوێ ڕایاندەکرد و پێشیان کەوتن.
34 And when he came forth, he saw a great multitude, and was moved with compassion for them, because they were as sheep not having a shepherd; and he began to teach them many things.
کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، خەڵکێکی بێشوماری بینی و دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان وابوون، هەر بۆیە دەستی کرد بە فێرکردنیان بە زۆر شت.
35 And late in the day his disciples came to him, and said, This is a desert place, and it is now late;
کاتێک درەنگ داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و ئێستا کاتیش درەنگە.
36 send them away, that they may go into the surrounding fields and villages, and buy themselves something to eat.
بەڕێیان بکە، تاکو بچنە ئەم کێڵگە و گوندانەی دەوروبەر خواردن بۆ خۆیان بکڕن.»
37 But he answering said to them, Give ye them to eat. And they say to him, Shall we go and buy two hundred denaries' worth of bread, and give them to eat?
بەڵام وەڵامی دانەوە: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» پێیان گوت: «ئایا بچین بایی دوو سەد دینار نانیان بۆ بکڕین و بیاندەینێ، تاکو بیخۆن؟»
38 He saith to them, How many loaves have ye? Go and see. And when they knew, they say, Five, and two fishes.
ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن بزانن چەند نانتان هەیە.» کە زانییان گوتیان: «پێنج نان و دوو ماسی.»
39 And he ordered them to make all lie down in companies upon the green grass.
ئینجا فەرمانی پێدان خەڵکەکە کۆمەڵ کۆمەڵ لەسەر سەوزە گیا دابنیشێنن.
40 And they lay down in ranks, by hundreds, and by fifties.
بە کۆمەڵ دانیشتن، سەد سەد و پەنجا پەنجا.
41 And taking the five loaves and the two fishes, he looked up to heaven and blessed, and broke the loaves, and gave them to the disciples to set before them; and the two fishes he divided among them all.
ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد و دایە قوتابییەکانی تاکو لەبەردەمیان دایبنێن، دوو ماسییەکەشی بەسەر هەموویان دابەش کرد.
42 And they all ate, and were filled.
هەموو خواردیان و تێر بوون.
43 And they took up twelve baskets full of the fragments, and of the fishes.
پاشان دوازدە سەبەتەی پڕ لە پەلکەنان و ماسییان هەڵگرتەوە.
44 And they who ate of the loaves were five thousand men.
ئەوانەی لە نانەکەیان خوارد پێنج هەزار پیاو بوون.
45 And he immediately constrained his disciples to get into the boat, and to go before to the other side to Bethsaida, while he sent the multitude away.
دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێشی بکەون بۆ ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ شارۆچکەی بێت‌سەیدا، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات.
46 And when he had taken leave of them, he went away into the mountain to pray.
دوای بەڕێکردنیان، بۆ نوێژکردن چووە سەر شاخ.
47 And when evening came, the boat was in the midst of the lake; and he was alone on the land.
کە ئێوارە داهات، بەلەمەکە لە ناوەڕاستی دەریاچەکە بوو، عیساش بە تەنها لەسەر وشکانی بوو.
48 And when he saw them toiling hard in rowing, for the wind was against them, about the fourth watch of the night he cometh to them, walking upon the lake. And he would have passed by them;
کە بینی قوتابییەکانی بەهۆی سەوڵ لێدانەوە ماندوو بوون، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو، لە بەرەبەیان هاتە لایان، بەسەر دەریاچەکەدا ڕۆیشت و ویستی لێیان تێبپەڕێت.
49 but they, seeing him walking upon the lake, thought it was a spectre, and cried out.
بەڵام کاتێک بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، وایانزانی دێوەزمەیە، جا هاواریان کرد،
50 For they all saw him, and were terrified. But he immediately spoke with them, and saith to them, Be of good cheer; it is I, be not afraid.
چونکە هەموو بینییان و پەشۆکان. ئەو دەستبەجێ قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.»
51 And he went up to them into the boat, and the wind ceased. And they were exceedingly astonished, beyond measure.
ئینجا بۆ لایان سەرکەوتە ناو بەلەمەکە و ڕەشەباکە وەستا. جا بە تەواوی سەرسام بوون،
52 For they did not consider the matter of the loaves; but their heart was hardened.
لەبەر ئەوەی لە پەرجووی نانەکان تێنەگەیشتن؛ دڵیان هەر ڕەق بوو.
53 And crossing over, they came to land, to Gennesaret; and anchored there.
کاتێک عیسا و قوتابییەکانی پەڕینەوە ئەوبەر، هاتنە خاکی جەنیسارەت و لەنگەریان گرت.
54 And when they had come out of the boat, the people immediately knowing who he was,
کاتێک لە بەلەمەکە دابەزین، خەڵک عیسایان ناسییەوە.
55 ran through all that region, and began to carry about on beds those that were sick to the place where they heard he was.
بە پەلە ڕۆیشتن و دەستیان کرد بە هێنانی نەخۆشەکانیان بەسەر نوێنەکانیانەوە بۆ هەر شوێنێک کە دەیانبیست عیسای لێیە.
56 And wherever he entered into villages or cities or the open country, they laid the sick in the market-places, and besought him that they might touch if it were but the fringe of his garment; and as many as touched him were made well.
بۆ هەر شوێنێک دەچوون، گوند، شار، کێڵگە، خەڵک نەخۆشەکانیان لە بازاڕ دادەنا و لێی دەپاڕانەوە کە تەنها دەست لە چمکی کراسەکەی بدەن. جا هەموو ئەوانەی دەستیان لێی دەدا چاکدەبوونەوە.

< Mark 6 >