< Mark 11 >

1 And when they were drawing near to Jerusalem and to Bethany, at the Mount of Olives, he sendeth forth two of his disciples,
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە، لە بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد،
2 and saith to them, Go to the village over against you; and immediately on entering it ye will find a colt tied, on which no man hath yet sat; loose and bring it.
پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کاتێک دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن.
3 And if any one say to you, Why do ye this? say, The Lord hath need of it, and will immediately send it back hither.
ئەگەر یەکێک لێی پرسین:”بۆ ئەمە دەکەن؟“بڵێن:”گەورەمان پێویستی پێیەتی، ئینجا زوو دەینێرێتەوە بۆ ئێرە.“»
4 And they went, and found the colt tied by the door without, on the street; and they loose it.
چوون و بینییان وا جاشکێک لەسەر ڕێگاکە، لەبەر دەرگای ماڵێک بەستراوەتەوە، ئەوانیش کردیانەوە.
5 And some of those who were standing there said to them, What are ye about, loosing the colt?
هەندێک کەس لەوێ ڕاوەستابوون، لێیان پرسین: «چی دەکەن، جاشکەکە دەکەنەوە؟»
6 And they said to them as Jesus had commanded; and they let them go.
وەک ئەوەی عیسا پێی فەرمووبوون وەڵامیان دایەوە، ئیتر ڕێگایان دان.
7 And they bring the colt to Jesus, and put their garments on it; and he sat upon it.
جاشکەکەیان بۆ عیسا هێنا و کەواکانیان خستە سەری، ئەویش سواری بوو.
8 And many spread their garments on the road; and others boughs, having cut them from the fields.
زۆر کەسیش کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست، هەندێکیش لە باخەکان لقەداریان بڕیبووەوە.
9 And they that went before, and they that followed, cried, Hosanna! Blessed is he that cometh in the name of the Lord!
ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد: «﴿هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾»
10 Blessed is the coming kingdom of our father David! Hosanna in the highest heavens!
«پیرۆزە ئەو شانشینەی داودی باوکمان کە دێت!» «هۆسانا بۆ خودا!»
11 And he entered Jerusalem, and the temple; and having looked round on all things, the evening being now come, he went out to Bethany, with the twelve.
عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم بۆ ناو حەوشەکانی پەرستگا، تەماشای هەموو شتێکی دەوروبەری کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کات درەنگ بوو، لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە چوونە دەرەوەی شار بۆ گوندی بێت‌عەنیا.
12 And on the morrow, when they had come from Bethany, he was hungry;
بۆ بەیانی کە بێت‌عەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو.
13 and seeing a fig-tree afar off having leaves, he went to see whether he might find anything on it; and on coming to it he found nothing but leaves; for the season of figs had not come.
لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، بەرەو لای چوو بە ئومێدی ئەوەی شتێکی پێوە ببینێ. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو.
14 And he answering said to it, Let no one eat fruit from thee henceforth for ever. And his disciples heard him. (aiōn g165)
ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو. (aiōn g165)
15 And they come to Jerusalem. And he went into the temple, and began to cast out those who sold and bought in the temple, and overturned the tables of the money-changers, and the seats of those who sold the doves;
هاتنە ئۆرشەلیم و عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە دەرکردنی ئەوانەی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد.
16 and he suffered no one to carry any vessel through the temple.
نەیدەهێشت کەس بە شتومەکەوە بە ناو حەوشەکانی پەرستگادا تێبپەڕێت.
17 And he taught, and said to them, Is it not written, “My house shall be called a house of prayer for all the nations? but ye have made it a den of robbers.”
فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان﴾؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾»
18 And the chief priests and the scribes heard it, and sought how they might destroy him; for they feared him; because all the multitude was astonished at his teaching.
کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گوێیان لێبوو، بیریان دەکردەوە چۆن لەناوی ببەن، چونکە لێی دەترسان لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکەکە لە فێرکردنەکانی سەرسام ببوون.
19 And when it became late, he went out of the city.
کاتێک ئێوارە داهات، عیسا و قوتابییەکانی چوونە دەرەوەی شار.
20 And in the morning, as they were passing by, they saw the fig-tree withered from the roots.
بەیانی کە بەوێدا تێپەڕینەوە، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە.
21 And Peter remembered and said to him, Rabbi, see! the fig-tree which thou didst curse is withered away.
پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!»
22 And Jesus answering saith to them, Have faith in God.
عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت.
23 Truly do I say to you, that whoever shall say to this mountain, Be thou taken up, and cast into the sea, and shall not doubt in his heart, but shall believe that what he saith will come to pass, he shall have it.
ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت.
24 Therefore I say to you, All things whatever ye pray for and ask, believe that ye have obtained, and ye shall have them.
لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت.
25 And when ye stand praying, forgive, if ye have aught against any one, that your Father who is in heaven may also forgive you your trespasses.
کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت.
[بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.]»
27 And they come again to Jerusalem. And as he was walking in the temple, there come to him the chief priests and the scribes and the elders;
دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و
28 and they said to him, By what authority doest thou these things? or who gave thee this authority to do these things?
لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟»
29 And Jesus said to them, I will ask you one question; and answer me, and I will tell you by what authority I do these things.
عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم:
30 The baptism of John, was it from heaven, or from men? Answer me.
لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!»
31 And they reasoned among themselves, saying, If we say, From heaven, he will say, Why then did ye not believe him?
لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین،”لە ئاسمانەوە بوو،“دەڵێت،”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“
32 But shall we say, From men? They feared the people; for all regarded John as truly a prophet.
ئەگەریش بڵێین،”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا.
33 And they answered and said to Jesus, We do not know. And Jesus saith to them, Neither do I tell you by what authority I do these things.
ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»

< Mark 11 >