< John 1 >

1 In the beginning was the Word, and the Word was with God, and the Word was God.
لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو.
2 The same was in the beginning with God.
ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو.
3 All things were made through him; and without him was nothing made that hath been made.
هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون.
4 In him is life; and the life was the light of men.
وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،
5 And the light hath been shining in the darkness; and the darkness received it not.
ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە.
6 There was a man, sent from God, whose name was John.
مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو.
7 He came as a witness, to bear witness of the light, that through him all might believe.
ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن.
8 He was not the light, but came to bear witness of the light.
ئەو ڕووناکییەکە نەبوو، بەڵکو هات تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات.
9 The true light, which enlighteneth every man, was coming into the world.
ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان.
10 He was in the world, and the world was made through him, and the world knew him not.
ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی.
11 He came to his own, and his own received him not.
ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد.
12 But as many as received him, to them he gave power to become children of God, —to those who believed in his name;
لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا،
13 who were born, not of blood, nor of the will of the flesh, nor of the will of man, but of God.
ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون.
14 And the Word became flesh, and dwelt among us, full of grace and truth; and we beheld his glory, a glory as of an only begotten of a father.
وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.
15 John beareth witness of him, and crieth, saying, This was he of whom I said, He that cometh after me hath gone before me; for he was before me.
یەحیا شایەتی بۆ دا و هاواری کرد: «ئەمە ئەوەیە کە گوتم: ئەوەی دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە.»
16 For out of his fullness have we all received, and grace upon grace.
لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە،
17 For the Law was given through Moses; grace and truth came through Jesus Christ.
چونکە تەورات لە ڕێگەی موساوە درا، بەڵام نیعمەت و ڕاستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هات.
18 No one hath ever seen God; the only begotten God, who is in the bosom of the Father, he hath made him known.
هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست.
19 And this is the witness of John, when the Jews sent priests and Levites from Jerusalem, to ask him, Who art thou?
ئەمەش شایەتییەکەی یەحیایە، کاتێک ڕابەرانی جولەکەی ئۆرشەلیم کاهین و لێڤییان ناردە لای پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟»
20 And he declared, and did not deny; and he declared, I am not the Christ.
ئەو دانی پێدا نا و نکۆڵی نەکرد، بەڵکو گوتی: «من مەسیحەکە نیم.»
21 And they asked him, What then? Art thou Elijah? And he said, I am not. Art thou the prophet? And he answered, No.
ئینجا لێیان پرسی: «ئەی کێیت؟ ئەلیاسی؟» گوتی: «نا، ئەو نیم.» «ئەی تۆ پێغەمبەرەکەی؟» گوتی: «نەخێر.»
22 They said therefore to him, Who art thou? that we may give an answer to those who sent us; what sayest thou of thyself?
لە کۆتاییدا پێیان گوت: «باشە تۆ کێیت؟ تاکو وەڵامێک بدەینەوە ئەوانەی کە ئێمەیان ناردووە، دەربارەی خۆت چی دەڵێی؟»
23 He said, I am “a voice of one crying aloud in the wilderness, Make straight the way of the Lord,” as said Isaiah the prophet.
یەحیا بە وشەکانی ئیشایای پێغەمبەر وەڵامی دانەوە و گوتی: «﴿من ئەو کەسەم کە لە چۆڵەوانی هاوار دەکات:”ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن.“﴾»
24 And they were sent from the Pharisees;
ئەوانەی لە‏لایەن فەریسییەکانەوە نێردرابوون،
25 and they asked him and said to him, Why then dost thou baptize, if thou art not the Christ, nor Elijah, nor the prophet?
لێیان پرسی: «ئەگەر تۆ مەسیحەکە نیت و ئەلیاس نیت و پێغەمبەرەکەش نیت، ئیتر بۆچی خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشیت؟»
26 John answered them, saying, I baptize in water. There standeth one among you whom ye know not,
یەحیاش وەڵامی دانەوە: «من خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک لەنێوانتان ڕاوەستاوە کە نایناسن،
27 he who cometh after me, the latchet of whose sandal I am not worthy to loose.
ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.»
28 These things took place in Bethany beyond the Jordan, where John was baptizing.
ئەمانە لە بێت‌عەنیا ڕوویدا، لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە، لەو شوێنەی یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا.
29 The next day he seeth Jesus coming to him, and saith, Behold, the Lamb of God, who taketh away the sin of the world!
بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!
30 This is he of whom I said, After me cometh a man, who hath gone before me; for he was before me.
ئەمە ئەوەیە کە باسم کرد، پیاوێک دوای من دێت کە پێشم کەوتووە، چونکە پێش من بووە.
31 And I knew him not; but that he might be made manifest to Israel, therefore I came baptizing in water.
منیش نەمدەناسی، بەڵام هاتووم خەڵکی لە ئاو هەڵبکێشم بۆ ئەوەی ئەو بۆ ئیسرائیل دەربکەوێت.»
32 And John bore witness, saying, I have seen the Spirit descending as a dove from heaven, and it abode upon him.
ئینجا یەحیا شایەتی دا و گوتی: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وەک کۆترێک لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە.
33 And I knew him not; but he who sent me to baptize in water, the same said to me, Upon whom thou shalt see the Spirit descending and abiding on him, he it is that baptizeth in the Holy Spirit.
من نەمدەناسی، بەڵام ئەوەی منی ناردووە خەڵک لەئاوهەڵکێشم، پێی گوتم:”ئەوەی دەیبینیت ڕۆحی پیرۆز دێتە خوارەوە و لەسەری دەنیشێتەوە، ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.“
34 And I have seen and have borne witness, that this is the Son of God.
خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.»
35 On the morrow John was again standing, and two of his disciples;
بۆ بەیانی دیسان یەحیا لەگەڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوەستا بوو.
36 and looking upon Jesus as he was walking, he saith, Behold, the Lamb of God!
کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!»
37 The two disciples heard him speaking, and they followed Jesus.
کاتێک دوو قوتابییەکە گوێیان لەوە بوو، دوای عیسا کەوتن.
38 Jesus turning and seeing them following, saith to them, What seek ye? And they said to him, Rabbi, (that is to say, when interpreted, Teacher, ) where dost thou dwell?
عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتا مامۆستا.
39 He saith to them, Come, and ye shall see. They came therefore and saw where he dwelt; and they abode with him that day. It was about the tenth hour.
پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.» لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بوو.
40 One of the two who heard what John said, and followed him, was Andrew, Simon Peter's brother.
ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس، یەکێک بوو لەو دووانەی کە گوێیان لە یەحیا بوو و دوای عیسا کەوتن.
41 He first findeth his own brother Simon, and saith to him, We have found the Messiah; (which is, when interpreted, the Christ.)
یەکەم جار ئەندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییەوە و پێی گوت: «مەسیحمان دۆزییەوە.» واتا دەست‏نیشانکراو.
42 He brought him to Jesus. Jesus looking upon him said, Thou art Simon, the son of John; thou shalt be called Cephas; (which signifieth Peter, that is, Rock.)
ئینجا شیمۆنی هێنایە لای عیسا. عیساش تەماشای کرد و فەرمووی: «تۆ شیمۆنی کوڕی یۆنای، بەڵام بە کێفاس ناو دەبردرێیت.» کێفاس واتا پەترۆس.
43 On the morrow he determined to go forth into Galilee, and findeth Philip. And Jesus saith to him, Follow me.
بۆ بەیانی عیسا ویستی بچێتە جەلیل، فیلیپۆسی دۆزییەوە، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.»
44 Now Philip was of Bethsaida, the city of Andrew and Peter.
فیلیپۆس خەڵکی بێت‌سەیدا بوو، شارەکەی ئەندراوس و پەترۆس.
45 Philip findeth Nathanael, and saith to him, We have found him of whom Moses in the Law, and the Prophets wrote, Jesus, the son of Joseph, who is of Nazareth.
فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.»
46 And Nathanael said to him, Can any good thing come out of Nazareth? Philip saith to him, Come and see.
ناتانئیل پێی گوت: «ئایا لە ناسیرە شتی چاک هەڵدەکەوێ؟» فیلیپۆس پێی گوت: «وەرە و ببینە.»
47 Jesus saw Nathanael coming to him, and saith of him, Behold an Israelite indeed, in whom is no guile.
عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، دەربارەی فەرمووی: «ئەوەیە ئیسرائیلیی ڕەسەن، کە هیچ فێڵێکی تێدا نییە!»
48 Nathanael saith to him, Whence dost thou know me? Jesus answered and said to him, Before Philip called thee, when thou wast under the fig-tree, I saw thee.
ناتانئیل پێی گوت: «چۆن دەمناسیت؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «پێش ئەوەی فیلیپۆس بانگت بکات، تۆم لەژێر دار هەنجیرەکەدا بینی.»
49 Nathanael answered him, Rabbi, thou art the Son of God, thou art the king of Israel.
ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»
50 Jesus answered and said to him, Because I said to thee, I saw thee under the fig-tree, dost thou believe? Thou shalt see greater things than these.
عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕت هێنا، چونکە پێم گوتیت لەژێر دار هەنجیرەکە تۆم بینی؟ شتی گەورەتر دەبینیت!»
51 And he saith to him, Truly, truly do I say to you, Ye will see heaven opened, and the angels of God ascending and descending upon the Son of man.
ئینجا پێی فەرموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەبینن ئاسمان کراوەتەوە و فریشتەی خوداش لەسەر کوڕی مرۆڤ سەردەکەون و دادەبەزن.»

< John 1 >