< John 2 >

1 And on the third day there was a marriage-feast in Cana of Galilee; and the mother of Jesus was there.
لە ڕۆژی سێیەم لە قانای جەلیل شاییەک هەبوو، دایکی عیساش لەوێ بوو.
2 And both Jesus and his disciples were invited to the feast.
عیسا و قوتابییەکانیشی بۆ شاییەکە بانگهێشتکرابوون.
3 And they had no wine, because the wine of the feast had failed. Then the mother of Jesus saith to him, There is no wine.
کاتێک شەراب نەما، دایکی بە عیسای گوت: «شەرابیان نییە!»
4 Jesus saith to her, Woman, what have I to do with thee? My hour is not yet come.
عیساش پێی فەرموو: «ژنەکە، چیت لە من دەوێ؟ هێشتا کاتی من نەهاتووە!»
5 His mother saith to the servants, Whatever he saith to you, do it.
ئینجا دایکی بە خزمەتکارانی گوت: «هەرچییەکتان پێ دەڵێ، بیکەن.»
6 Now there were set there six water-pots of stone, in conformity with the Jews' custom of purifying, containing two or three firkins apiece.
شەش کوپەی بەردین، لەو جۆرەی کە جولەکەکان بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا، لەوێ دانرابوون، هەریەکەی هەشتا هەتا سەد و بیست لیتریان دەگرت.
7 Jesus saith to them, Fill the water-pots with water. And they filled them up to the brim.
جا عیسا پێی فەرموون: «کوپەکان پڕ بکەن لە ئاو.» ئەوانیش کوپەکانیان هەتا سەر پڕکرد.
8 And he saith to them, Draw out now, and bear it to the master of the feast. And they bore it.
ئینجا پێی فەرموون: «ئێستا لێی دەربهێنن و بۆ گەورەی شاییەکەی ببەن!» ئەوانیش بردیان.
9 But when the master of the feast tasted the water that had been made wine, not knowing whence it was, but the servants who drew the water knew, he called the bridegroom
کاتێک گەورەی شاییەکە تامی ئەو ئاوەی کرد کە ببووە شەراب، سەرچاوەکەی نەدەزانی، بەڵام خزمەتکاران دەیانزانی، ئەوانەی ئاوەکەیان دەرهێنابوو. ئەوسا گەورەی شاییەکە زاوای بانگکرد و
10 and said to him, Every man setteth on the good wine first, and when men have drunk freely, that which is worse. Thou hast kept the good wine until now.
پێی گوت: «هەموو کەس یەکەم جار شەرابە چاکەکە دادەنێن، کاتێک مەست بوون، ئینجا خراپەکە. بەڵام تۆ هەتا ئێستا شەرابە چاکەکەت هێشتووەتەوە!»
11 This beginning of the signs Jesus made in Cana of Galilee, and manifested his glory; and his disciples believed in him.
ئەو پەرجووەی عیسا لە قانای جەلیل کردی، یەکەمین نیشانەی بوو کە بەهۆیەوە شکۆی خۆی دەرخست، قوتابییەکانیشی باوەڕیان پێی هێنا.
12 After this he went down to Capernaum, he and his mother, and his brothers, and his disciples; and they abode there not many days.
دواتر لەگەڵ دایکی و براکانی و قوتابییەکانی بەرەو شاری کەفەرناحوم دابەزین، چەند ڕۆژێک لەوێ مانەوە.
13 And the passover of the Jews was near; and Jesus went up to Jerusalem.
کە جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بووەوە، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم.
14 And he found in the temple those who sold oxen, and sheep, and doves, and the money-changers sitting.
لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون.
15 And having made a scourge of cords, he drove them all out of the temple, both the sheep and the oxen; and poured out the money of the exchangers, and overthrew the tables;
قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد،
16 and said to those who sold the doves, Take these things hence; make not my Father's house a house of merchandise.
ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!»
17 His disciples remembered that it was written, “Zeal for thy house will consume me.”
جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: ﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾
18 The Jews therefore answered and said to him, What sign dost thou show us, seeing thou doest these things?
جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟»
19 Jesus answered and said to them, Destroy this temple, and in three days I will raise it up.
عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.»
20 Then said the Jews, Forty-six years was this temple in building; and wilt thou raise it up in three days?
ئینجا جولەکەکان گوتیان: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟»
21 But he spoke of the temple of his body.
بەڵام ئەو باسی پەرستگای لەشی خۆی دەکرد.
22 When therefore he had risen from the dead, his disciples remembered that he had said this; and they believed the Scripture, and the word which Jesus had spoken.
لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی گوتبوو، ئینجا باوەڕیان هێنا بە نووسراوە پیرۆزەکە و بەو قسەیەی عیسا فەرمووی.
23 And when he was in Jerusalem at the passover, at the feast, many believed in his name, when they saw his signs which he wrought.
کاتێک عیسا لە جەژنی پەسخە لە ئۆرشەلیم بوو، زۆر کەس باوەڕیان بە ناوی هێنا، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینی کە دەیکرد.
24 But Jesus did not trust himself to them, because he knew all men;
بەڵام عیسا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی.
25 and had no need that any one should testify concerning man; for he himself knew what was in man.
ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.

< John 2 >