< Amos 5 >

1 Hear these words, which I utter concerning you; This lamentation, O house of Israel!
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم:
2 She is fallen, she shall rise no more, The virgin of Israel! She is prostrate on her own ground, there is none to raise her up!
«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت، جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە، فڕێدرایە سەر خاکەکەی، کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»
3 For thus saith the Lord Jehovah; The city which sent out a thousand shall have a hundred left, And that which sent out a hundred shall have ten left, To the house of Israel.
سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت: «ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت، سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە، ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت، دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.»
4 For thus saith Jehovah to the house of Israel: Seek ye me, and ye shall live!
لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت: «ڕوو لە من بکەن و بژین،
5 Seek not Bethel, And go not to Gilgal, And pass not over to Beersheba! For Gilgal shall surely go into captivity! And Bethel shall come to naught.
ڕوو لە بێت‌ئێل مەکەن و مەچن بۆ گلگال و بۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە، چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت و بێت‌ئێل دەبێتە نەبوو.»
6 Seek Jehovah, and ye shall live! Lest he rush like a fire on the house of Joseph, And it devour, and there be none to quench it in the house of Israel.
ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین، ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف، ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
7 Ye who turn justice into wormwood, And cast righteousness down to the ground.
ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت، ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن!
8 Seek him, that made the Pleiades and Orion; That changeth death-like darkness into morning, And darkeneth day into night; That calleth up the waters of the sea, And poureth them out upon the face of the earth; Jehovah is his name!
ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە، سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت و ڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات، ئاوی دەریا بانگ دەکات و بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت، ناوی یەزدانە،
9 Who sendeth sudden destruction upon the strong, And bringeth desolation upon the fortress.
ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت و وێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.
10 They hate him that pleadeth in the gate, And abhor him that speaketh uprightly.
ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە و قێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە.
11 Since, then, ye trample upon the poor, And take from him presents of wheat, Though ye build houses of hewn stone, ye shall not dwell in them; Though ye plant pleasant vineyards, ye shall not drink their wine.
لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن و بەشە گەنمی لێ دەستێنن، ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە، تێیاندا دانانیشن، ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە، لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.
12 For I know that your sins are many, And your transgressions manifold, Ye who afflict the righteous, and take a bribe, And oppress the poor in the gate!
دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن، گوناهەکانتان گەورەن. ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران، مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن.
13 Therefore the wise man shall be silent at that time, For it shall be an evil time.
لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت، چونکە کاتێکی خراپە.
14 Seek ye good, and not evil, that ye may live; Then shall Jehovah, the God of hosts, be with you, as ye boast.
دوای چاکە بکەون نەک خراپە، بۆ ئەوەی بژین، جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت، وەک خۆتان گوتتان.
15 Hate ye evil, and love good, And establish justice in the gate; It may be that Jehovah, the God of hosts, will have pity upon the remnant of Joseph.
ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت، دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن، ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.
16 Thus saith Jehovah, the God of hosts, the Lord: In all the streets shall there be wailing, And in all the highways shall they cry, Alas! alas! They shall call the husbandmen to mourning, And those who are skilful in lamentation to wailing,
لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: «لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن و لە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن:”ئای! ئای!“جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن و ئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.
17 And in all vineyards shall be sounds of woe, For I will pass through the midst of thee, saith Jehovah.
لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت، چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 Woe unto them that ask for the day of Jehovah! What is the day of Jehovah to you? It shall be darkness, and not light.
قوڕبەسەر ئەوانەی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن! بۆچی تامەزرۆی ڕۆژی یەزدانن؟ ئەو ڕۆژە تاریکییە نەک ڕووناکی.
19 As if a man fled from a lion, And a bear met him; Or went into a house and leaned his hand on a wall, And a serpent bit him;
وەک پیاوێک لەبەردەم شێر هەڵبێت و تووشی ورچێک بێت، یان بێتە ماڵەوە و دەستی لەسەر دیوارەکە دابنێت و مار پێوەی بدات.
20 So shall the day of Jehovah be darkness, and not light, Even thick darkness, and no brightness in it.
ئایا ڕۆژی یەزدان تاریک و بێ ڕووناکی نابێت؟ ئایا ئەنگوستەچاو و بێ تروسکایی نابێت؟
21 I hate, I despise your feasts; I have no delight in your solemn assemblies.
«ڕقم لە جەژنەکانتان دەبێتەوە و ڕەتیان دەکەمەوە، چێژ لە کۆڕەکانتان نابینم.
22 When ye offer me burnt-offerings and flour-offerings, I will not accept them; And upon the thank-offerings of your fatlings I will not look.
تەنانەت ئەگەر قوربانی سووتاندنەکان و پێشکەشکراوەکانی دانەوێڵەتان پێشکەش بکەن ڕازی نابم، ئاوڕ لە قوربانی هاوبەشی نادەمەوە، لە دابەستەکانتان.
23 Take ye away from me the noise of your songs, And the music of your harps let me not hear!
ژاوەژاوی گۆرانییەکانتانم لێ دووربخەنەوە! گوێ لە ئاوازی سازەکانتان ناگرم.
24 Let justice flow forth as waters, And righteousness as a mighty stream!
لەبری ئەوە با دادپەروەری وەک زێ بڕوات و ڕاستودروستیش وەک ڕووبارێکی هەمیشەیی.
25 Did ye offer me sacrifices and offerings In the wilderness, for forty years, O house of Israel?
«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟
26 But ye bore the tabernacle of your king, And the shrine of your images, The star of your god, which ye made for yourselves.
بەڵکو نزرگەی پاشای خۆتان، بنکەی بتەکانتان هەڵگرت، پەیکەرەکانتان بۆ کەیوان، ئەستێرەی خوداوەندەکەتان، کە بۆ خۆتان دروستتان کرد.»
27 Therefore will I cause you to go into captivity beyond Damascus, Saith Jehovah, whose name is the God of hosts!
لەبەر ئەوە یەزدان کە ناوی خودای سوپاسالارە، دەفەرموێت: «من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە دیمەشق دوورترە.»

< Amos 5 >