< Psalms 34 >

1 [By David; when he pretended to be insane before Abimelech, who drove him away, and he departed.] I will bless YHWH at all times. His praise will always be in my mouth.
زەبوورێکی داود، کاتێک لەبەردەم ئەبیمەلەخ خۆی کردە شێت، ئەویش دەریکرد و داود ڕۆیشت. هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم، هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە.
2 My soul shall boast in YHWH. The humble shall hear of it, and be glad.
گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات، با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن.
3 Oh magnify YHWH with me. Let us exalt his name together.
با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین، با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە.
4 I sought YHWH, and he answered me, and delivered me from all my fears.
ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت.
5 They looked to him and were radiant, and their faces are not ashamed.
ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت.
6 This poor man cried, and YHWH heard him, and saved him out of all his troubles.
ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو، لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد.
7 The angel of YHWH encamps around those who fear him, and delivers them.
فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات.
8 Oh taste and see that YHWH is good. Blessed is the man who takes refuge in him.
تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.
9 Oh fear YHWH, you his holy ones, for there is no lack with those who fear him.
لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت.
10 The young lions do lack, and suffer hunger, but those who seek YHWH shall not lack any good thing.
ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت.
11 Come, you children, listen to me. I will teach you the fear of YHWH.
کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم.
12 Who is someone who desires life, and loves many days, that he may see good?
چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟
13 Keep your tongue from evil, and your lips from speaking lies.
زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی.
14 Turn away from evil, and do good. Seek peace, and pursue it.
لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.
15 The eyes of YHWH are toward the righteous. His ears listen to their cry.
چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
16 YHWH's face is against those who do evil, to cut off the memory of them from the earth.
ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە.
17 The righteous cry out, and YHWH hears, and delivers them out of all their troubles.
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات.
18 YHWH is near to those who have a broken heart, and saves those who have a crushed spirit.
یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.
19 Many are the afflictions of the righteous, but YHWH delivers him out of them all.
پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات،
20 He protects all of his bones. Not one of them is broken.
هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێنرێت.
21 Evil shall kill the wicked. Those who hate the righteous shall be condemned.
بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات، ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن.
22 YHWH redeems the soul of his servants. None of those who take refuge in him shall be condemned.
یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.

< Psalms 34 >