< Judges 5 >

1 Then Deborah and Barak the son of Abinoam sang on that day, saying,
ئینجا دەڤۆرا و باراکی کوڕی ئەبینۆعەم لەو ڕۆژەدا دەستیان بە گوتنی سروود کرد:
2 "Because the leaders took the lead in Israel, because the people offered themselves willingly, be blessed, YHWH.
«کاتێک پێشەواکان لە ئیسرائیل ڕابەرایەتی دەکەن، کاتێک گەل خۆیان بەخت دەکەن، ستایشی یەزدان بکەن!
3 "Hear, you kings. Give ear, you princes. I, even I, will sing to YHWH. I will sing praise to YHWH, the God of Israel.
«ئەی پاشایان، ببیستن! ئەی فەرمانڕەوایان، گوێ بگرن! من بۆ یەزدان سروود دەڵێم، مۆسیقا بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەژەنم.
4 "YHWH, when you went forth out of Seir, when you marched out of the field of Edom, the earth trembled, the sky also dropped. Yes, the clouds dropped water.
«ئەی یەزدان، بە هاتنەدەرەوەت لە سێعیر، بە بەرەوپێشچوونت لە خاکی ئەدۆم، زەوی لەرزی، ئاسمانیش دڵۆپەی کرد، هەروەها هەورەکانیش ئاویان لێ باری.
5 The mountains quaked at the presence of YHWH, even Sinai, at the presence of YHWH, the God of Israel.
چیاکان هەرەسیان هێنا لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری شاخی سینا، لە ڕووی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل.
6 "In the days of Shamgar the son of Anath, in the days of Jael, the highways were unoccupied. The travelers walked through byways.
«لە ماوەی ڕابەرایەتی شەمگەری کوڕی عەنات، لە سەردەمی یاعێل ڕێگا سەرەکییەکان وازلێهێنران و ڕێبوارەکان بە ڕێڕەوی خواروخێچدا ڕۆیشتن.
7 The rulers ceased in Israel. They ceased until I, Deborah, arose; Until I arose a mother in Israel.
گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵ بوون، چۆڵ بوون، هەتا من کە دەڤۆرام هەستام، هەتا وەک دایکێک لە ئیسرائیل هەستام.
8 They chose new gods. Then war was in the gates. Was there a shield or spear seen among forty thousand in Israel?
کاتێک شەڕ گەیشتە دەروازەکان، خودا ڕابەرە نوێیەکانی هەڵبژارد، بەڵام هیچ قەڵغانێک یان ڕمێک لەنێو چل هەزار کەس لە ئیسرائیل نەبینرا.
9 My heart is toward the leaders of Israel, who offered themselves willingly among the people. Bless YHWH.
دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە، لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل، ستایشی یەزدان بکەن!
10 "Speak, you who ride on white donkeys, you who sit on saddle blankets, and you who walk by the way.
«ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون، دانیشتوو لەسەر زینی لباد و ئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر، گوێ بگرن
11 Far from the noise of archers, in the places of drawing water, there they will rehearse the righteous acts of YHWH, the righteous acts of his rule in Israel. "Then the people of YHWH went down to the gates.
لە دەنگی گۆرانیبێژان لەلای بیرە ئاوەکان، لەوێ بە کردارە ڕاستودروستەکانی یەزدانیان هەڵدا، کردەوە ڕاستودروستەکانی جەنگاوەرانی ئەو لە ئیسرائیل. «ئینجا گەلی یەزدان بەرەو دەروازەکان ڕۆیشتن.
12 'Awake, awake, Deborah. Awaken the multitudes of a nation. Awake, awake, sing a song. Be strong. Arise, Barak. And Deborah, strengthen Barak. And lead away your captives, son of Abinoam.'
”هەستە، هەستە، ئەی دەڤۆرا! هەستە، هەستە، سروود بڵێ! هەستە، ئەی باراک! ئەی کوڕی ئەبینۆعەم دیلەکانت بگرە.“
13 "Then a remnant of the nobles came down. The people of YHWH marched down to me against the mighty.
«ئینجا پاشماوەی گەل هاتنە خوارەوە بۆ لای بەگزادەکان، گەلی یەزدان بۆ لام هاتنە خوارەوە، لەگەڵ پاڵەوانەکان.
14 From Ephraim those who uprooted Amalek came out, following you, Benjamin, among your peoples; out of Makir leaders came down, and out of Zebulun those that handle the staff of office.
هەندێکیان لە ئەفرایمەوە هاتن، ئەوانەی بارەگایان لەنێو عەمالێقە، لە دواتەوەن، نەوەی بنیامین لەگەڵ گەلەکەت. لە ماکیرەوە سەرکردەکان دابەزین و لە زەبولونەوە ئەوانەی داردەستی پێشەوایان بەدەستەوەیە.
15 And the princes of Issachar were with Deborah. As was Issachar, so was Barak. They rushed into the valley at his feet. By the watercourses of Reuben, there were great resolves of heart.
سەرۆکەکانی یەساخار لەگەڵ دەڤۆرا هاتن و نەوەی یەساخار لەگەڵ باراک، بەرەو دۆڵەکە بە پەلە بەدوایدا دەڕۆیشتن. لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.
16 Why did you sit among the sheepfolds, to hear the piping for the flocks? At the divisions of Reuben there were great searchings of heart.
بۆچی لەنێو پەرژینەکان دانیشتبوون، بۆ گوێگرتن لە دەنگی بلوێرلێدان بۆ مێگەلەکان؟ لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.
17 Gilead lived beyond the Jordan. Why did Dan remain in ships? Asher sat still at the haven of the sea, and lived by his harbors.
گلعاد لەوبەری ڕووباری ئوردون مایەوە، بۆچی دان لەلای کەشتییەکان چاوەڕێی دەکرد؟ ئاشێریش لەلای کەناری دەریا دانیشت و لە بەندەرەکانی مایەوە.
18 Zebulun was a people that risked their lives even to death; Naphtali also, on the high places of the field.
زەبولون گەلێکە گیان لەسەر دەست لەگەڵ نەفتالی لە بەرزاییەکانی گۆڕەپانی جەنگ.
19 The kings came and fought, then the kings of Canaan fought at Taanach by the waters of Megiddo. They took no plunder of silver.
«پاشایان هاتن و جەنگان، ئینجا پاشایانی کەنعان جەنگان لە تەعنەک لەلای ئاوی مەگیدۆ، هەندێک زیویشیان دەست نەکەوت.
20 From the sky the stars fought. From their courses, they fought against Sisera.
ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە جەنگان، لە خولگەکانی خۆیانەوە لە دژی سیسرا جەنگان.
21 The river Kishon swept them away, that ancient river, the river Kishon. My soul, march on with strength.
ڕووباری قیشۆن ڕایماڵین، ڕووباری قیشۆن، ڕووبارێکی دێرینە. ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!
22 Then the horse hoofs pounded because of the galloping, the galloping of their steeds.
ئینجا سمی ئەسپەکان دەنگەدەنگەیان دەدا، لە غارەغاری ئەسپە بەتاوەکانی.
23 Curse Meroz, said the angel of YHWH. Curse bitterly its inhabitants, because they did not come to help YHWH, to help YHWH against the mighty.
فریشتەی یەزدان فەرمووی:”نەفرەت لە مێرۆز بکەن، بە توندی نەفرەت لە دانیشتووانی بکەن، چونکە نەهاتن بۆ یارمەتیدانی یەزدان، یارمەتیدانی یەزدان لە دژی پاڵەوانان.“
24 Jael shall be blessed above women, the wife of Heber the Kenite; blessed shall she be above women in the tent.
«بەرەکەتدار بێت لەنێو ئافرەتان، یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی، بەرەکەتدار بێت لەناو هەموو ئەو ئافرەتانەی چادرنشینن.
25 He asked for water. She gave him milk. She brought him curds in a princely bowl.
داوای ئاوی کرد شیری پێدا، لەناو کاسەی شازادان، دەڵەمەی بۆ هێنا.
26 She put her hand to the tent peg, and her right hand to the workmen's hammer. She struck Sisera, she pierced his head; she shattered and struck through his temple.
دەستی درێژکرد بۆ مێخی چادرەکە و دەستی ڕاستی بۆ چەکوشی کرێکار. لە سیسرای دا و سەری شکاند، کاسە سەری وردوخاش کرد و لاجانی کون کرد.
27 At her feet he collapsed, he fell, he lay. At her feet he collapsed, he fell. Where he collapsed, there he fell down, destroyed.
لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت، ڕاکشا، لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت، لەکوێ ڕۆچوو، لەوێ کەوت و مرد.
28 Through the window she looked out. Sisera's mother cried out through the lattice, 'Why is his chariot so long in coming? Why are the hoofbeats of his chariots delayed?'
«دایکی سیسرا لە پەنجەرەوە تەماشای کرد و لە کڵاوڕۆژنەوە دەستی بە شیوەن کرد.”بۆچی گالیسکەکانی لە هاتن دواکەوتن؟ بۆچی دەنگی ناڵی وڵاخی گالیسکەکانی دواکەوتن؟“
29 Her wise princesses answered her; indeed, she answers herself,
ئینجا داناترین شازادەی وەڵامی دایەوە، بەڵکو خۆی بوو وەڵامی خۆی دایەوە:
30 'Have they not found, have they not divided the spoil? A womb or two for every man; to Sisera a spoil of dyed garments, A spoil of dyed garments embroidered, Of dyed garments embroidered on both sides, for the neck of the plunderer?'
”ئایا دەستکەوتێکیان دەست نەکەوتووە و بەشی ناکەن، کیژێک یان دووان بۆ هەر پیاوێک، تاڵانکردنی جلی ڕەنگکراو بۆ سیسرا، جلی ڕەنگکراو و نەخشێنراو، جلی نەخشێنراو لە هەردوو ڕوو بۆ گەردنم، هەمووی وەک تاڵانی؟“
31 So let all your enemies perish, YHWH, but let those who love you be as the sun when it rises forth in its strength." And the land had rest forty years.
«ئاوا هەموو دوژمنانت لەناودەچن، ئەی یەزدان! بەڵام با ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت وەک خۆر بن کاتێک لە بەهێزیدا هەڵدێت.» ئینجا خاکەکە چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.

< Judges 5 >