< Exodus 9 >

1 Then YHWH said to Moses, "Go in to Pharaoh, and tell him, 'This is what YHWH, the God of the Hebrews, says: "Let my people go, that they may serve me.
یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ کە یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان ئەمە دەفەرموێت:”ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن.“
2 For if you refuse to let them go, and hold them still,
ئەگەر ڕێیان نەدەیت و بەردەوام نەهێڵیت بڕۆن،
3 look, the hand of YHWH is on your livestock which are in the field, on the horses, on the donkeys, on the camels, on the herds, and on the flocks with a very grievous pestilence.
ئەوا یەزدان دەردێکی زۆر گران دەهێنێتە سەر مەڕوماڵاتەکانت کە لە کێڵگەن، بۆ سەر ئەسپ و گوێدرێژ و وشتر و گا و مانگا و مەڕ و بزن.
4 YHWH will make a distinction between the livestock of Israel and the livestock of Egypt; and there shall nothing die of all that belongs to the children of Israel."'"
بەڵام یەزدان جیاوازی دەکات لەنێوان مەڕوماڵاتی نەوەی ئیسرائیل و مەڕوماڵاتی میسرییەکان، هیچ ئاژەڵێکی نەوەی ئیسرائیل نامرێت.»
5 God appointed a set time, saying, "Tomorrow YHWH shall do this thing in the land."
یەزدان کاتێکی دیاری کرد و فەرمووی، «بەیانی یەزدان ئەم کارە لە زەوییەکەدا دەکات.»
6 YHWH did that thing on the next day; and all the livestock of Egypt died, but of the livestock of the children of Israel, not one died.
بۆ بەیانی یەزدان ئەم کارەی کرد و هەموو مەڕوماڵاتی میسرییەکان مردن، بەڵام لە ئاژەڵی نەوەی ئیسرائیل یەکێکیشیان نەمرد.
7 Pharaoh sent, and, look, there was not so much as one of the livestock of Israel dead. But the heart of Pharaoh was stubborn, and he did not let the people go.
فیرعەونیش ناردی و بینییان تەنانەت یەک ئاژەڵی نەوەی ئیسرائیل نەمردووە، بەڵام هێشتا دڵی فیرعەون ڕەق بوو و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن.
8 YHWH said to Moses and to Aaron, "Take to you handfuls of ashes of the furnace, and let Moses sprinkle it toward the sky in the sight of Pharaoh.
ئینجا یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «بە پڕی دەستەکانتان خوڵەمێشی تەنوور بۆ خۆتان ببەن و با موسا لەبەرچاوی فیرعەون بەرەو ئاسمان بەبای بکات.
9 It shall become small dust over all the land of Egypt, and shall be a boil breaking forth with boils on man and on animal, throughout all the land of Egypt."
دەبێتە تۆزوبا لە هەموو خاکی میسر، دەبێتە دومەڵی کێم دەرپەڕیو لە هەموو خاکی میسر بۆ مرۆڤ و ئاژەڵ.»
10 They took ashes of the furnace, and stood before Pharaoh; and Moses sprinkled it up toward the sky; and it became a boil breaking forth with boils on man and on animal.
ئیتر خوڵەمێشی تەنووریان برد و لە بەرامبەر فیرعەون وەستان، موسا بەرەو ئاسمان بەبای کرد و بووە دومەڵی کێمی دەرپەڕیو لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ.
11 The magicians couldn't stand before Moses because of the boils; for the boils were on the magicians, and on all the Egyptians.
جادووگەرەکانیش نەیانتوانی لە بەرامبەر موسا بوەستن لەبەر دومەڵەکان، چونکە دومەڵەکان لە جادووگەرەکان و لە هەموو میسرییەکانی دا.
12 YHWH hardened the heart of Pharaoh, and he did not listen to them, as YHWH had spoken to Moses.
بەڵام یەزدان دڵی فیرعەونی ڕەقکرد و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان بە موسای فەرموو.
13 YHWH said to Moses, "Rise up early in the morning, and stand before Pharaoh, and tell him, 'This is what YHWH, the God of the Hebrews, says: "Let my people go, that they may serve me.
یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و لە بەرامبەر فیرعەون بوەستە و پێی بڵێ:”یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بچن بمپەرستن.
14 For this time I will send all my plagues against your heart, against your officials, and against your people; that you may know that there is none like me in all the earth.
ئەگینا ئەم جارە هەموو گورزەکانم بۆ دڵت و بۆ سەر خزمەتکارەکانت و بۆ سەر گەلەکەت دەنێرم، بۆ ئەوەی بزانیت لە هەموو زەوی هیچ کەسێک وەک من نییە.
15 For now I would have put forth my hand, and struck you and your people with pestilence, and you would have been cut off from the earth;
دەمتوانی دەستم درێژ بکەم و خۆت و گەلەکەت تووشی دەرد بکەم و لەسەر ڕووی زەوی بتانسڕمەوە.
16 but indeed for this purpose I have raised you up, to show you my power, and that my name may be proclaimed in all the earth;
بەڵام لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆمت پیشان بدەم تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.
17 as you still exalt yourself against my people, that you won't let them go.
تۆ هێشتا خۆت بە زل دەزانیت لەسەر گەلەکەم و ڕێیان نادەیت بڕۆن.
18 Look, tomorrow about this time I will cause it to rain a very grievous hail, such as has not been in Egypt since the day it was founded even until now.
لەبەر ئەوە بەیانی ئەم کاتە تەرزەیەکی زۆر مەزن دەبارێنم کە لە میسر هاوتای نەبووبێت، لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا.
19 Now therefore command that all of your livestock and all that you have in the field be brought into shelter. Every man and animal that is found in the field, and isn't brought home, the hail shall come down on them, and they shall die."'"
ئێستاش بنێرە و مەڕوماڵاتەکەت و هەموو ئەو شتانەی کە هەتە و لە کێڵگەیە بیانپارێزە، هەموو خەڵک و ئاژەڵێک کە لە کێڵگە دەمێننەوە ئەگەر لە ماڵەوە کۆنەکرێنەوە ئەوا تەرزەکە بە سەریان دەکەوێت و دەمرن.“»
20 Those who feared the word of YHWH among the servants of Pharaoh made their servants and their livestock flee into the houses.
ئیتر دەستوپێوەندەکانی فیرعەون، ئەوانەی کە لە فەرمایشتی یەزدان ترسان، بە کۆیلە و ئاژەڵە ماڵییەکانیانەوە بەرەو ماڵەکان هەڵاتن.
21 Whoever did not regard the word of YHWH left his servants and his livestock in the field.
بەڵام ئەوەی فەرمایشتی یەزدانی پشتگوێ خست، ئەوا خزمەتکاران و ئاژەڵە ماڵییەکەی لە کێڵگە بەجێهێشت.
22 YHWH said to Moses, "Stretch forth your hand toward the sky, that there may be hail in all the land of Egypt, on man, and on animal, and on every plant of the field, throughout the land of Egypt."
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «دەستت بەرەو ئاسمان درێژ بکە و لە هەموو خاکی میسر تەرزە بەسەر خەڵک و ئاژەڵ و هەموو شتێکدا دەبارێت کە لە کێڵگەکانی خاکی میسر گەشە دەکات.»
23 Moses stretched forth his staff toward the heavens, and YHWH sent thunder, and hail, and fire fell to the earth. YHWH rained hail on the land of Egypt.
ئیتر موسا گۆچانەکەی بەرەو ئاسمان درێژکرد، یەزدانیش هەورەتریشقەی لێدا و ئاگر بەرەو زەوی هات، یەزدان تەرزەی باراندە سەر خاکی میسر.
24 So there was very severe hail, and fire mixed with the hail, such as had not been in all the land of Egypt since it became a nation.
بووە تەرزە و ئاگریش لەناو تەرزەکە بریسکەی دەدایەوە. تەرزەکە ئەوەندە مەزن بوو کە لە هەموو خاکی میسر وەک ئەوە نەبووە، لەو کاتەوەی بوونەتە نەتەوە.
25 The hail struck throughout all the land of Egypt all that was in the field, both man and animal; and the hail struck every plant of the field, and broke every tree of the field.
تەرزە لە هەموو خاکی میسری دا، لە هەموو ئەوەی لە کێڵگەدا بوو لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ، تەرزە هەموو سەوزایی و ڕووەکی کێڵگەی کوتایەوە و هەموو داری کێڵگەشی شکاند.
26 Only in the land of Gesen, where the children of Israel were, there was no hail.
تەنها لە خاکی گۆشەن کە نەوەی ئیسرائیلی لێبوو، تەرزە نەبوو.
27 Pharaoh sent, and called for Moses and Aaron, and said to them, "I have sinned this time. YHWH is righteous, and I and my people are wicked.
فیرعەون ناردی و بانگی موسا و هارونی کرد، پێی گوتن: «ئەم جارە گوناهم کرد، یەزدان ڕاستودروستە و من و گەلەکەم تاوانبارین.
28 Pray to YHWH; for there has been enough of God's thunder and hail and fire. I will let you go, and you shall stay no longer."
لە یەزدان بپاڕێنەوە، چونکە لە هەورەتریشقە و تەرزە تێر بووین، منیش ڕێتان دەدەم بڕۆن، ئیتر ڕاناگیرێن.»
29 Moses said to him, "As soon as I have gone out of the city, I will spread abroad my hands to YHWH. The thunders shall cease, neither shall there be any more hail; that you may know that the earth is YHWH's.
موساش وەڵامی دایەوە: «بە چوونەدەرەوەم لە شارەکە دەستم بەرەو یەزدان بەرز دەکەمەوە و نزا دەکەم، ئیتر هەورەتریشقە دەوەستێت و تەرزە نابێت، بۆ ئەوەی بزانیت زەوی هی یەزدانە.
30 But as for you and your servants, I know that you do not yet fear YHWH God."
بەڵام سەبارەت بە خۆت و خزمەتکارەکانت، من دەزانم هێشتا لە یەزدانی پەروەردگار نەترساون.»
31 The flax and the barley were struck, for the barley was in the ear, and the flax was in bloom.
کەتان و جۆ تووشی ئافات هاتن، چونکە جۆ لە گوڵکردن و کەتانیش لە تۆوکردن بوو.
32 But the wheat and the spelt were not struck, for they are late.
بەڵام گەنم و ماش تووشی ئافات نەبوون، چونکە درەنگ پێدەگەن.
33 Moses went out of the city from Pharaoh, and spread abroad his hands to YHWH; and the thunders and hail ceased, and the rain no longer poured on the land.
موسا فیرعەونی بەجێهێشت و لە شارەکەش ڕۆیشت، دەستی بەرەو یەزدان بەرز کردەوە و نزای کرد، ئیتر هەورەتریشقە و تەرزە وەستان و باران نەبارییە سەر زەوی.
34 When Pharaoh saw that the rain and the hail and the thunders were ceased, he sinned yet more, and hardened his heart, he and his servants.
کاتێک فیرعەون بینی باران و تەرزە و هەورەتریشقە وەستاوە، گەڕایەوە سەر گوناه و خۆی و خزمەتکارانی دڵیان ڕەقکرد.
35 The heart of Pharaoh was hardened, and he did not let the children of Israel go, just as YHWH had spoken through Moses.
ئیتر دڵی فیرعەون ڕەق بوو و ڕێی بە نەوەی ئیسرائیل نەدا بڕۆن، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمووی.

< Exodus 9 >