< Ecclesiastes 8 >

1 Who is like the wise man? And who knows the interpretation of a thing? A man's wisdom makes his face shine, and the hardness of his face is changed.
کێ وەک مرۆڤی دانایە؟ کێ ڕوونکردنەوەی شت دەزانێت؟ دانایی مرۆڤ ڕووی ڕووناک دەکاتەوە و تاڵی ڕوخساری دەگۆڕێت.
2 Keep the king's command, because of the oath to God.
من دەڵێم: فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە، لە پێناوی ئەو سوێندەی کە بۆ خودات خوارد.
3 Do not be hasty to go out of his presence. Do not persist in an evil thing, for he does whatever pleases him,
پەلە مەکە لە ڕۆیشتن لەبەردەمی پاشا. داکۆکی لە خراپە مەکە، چونکە پاشا هەرچی پێی خۆش بێت دەیکات.
4 for the king's word is supreme. Who can say to him, "What are you doing?"
فەرمایشتی پاشا فەرموودەی دەسەڵاتدارە، کێ دەتوانێت پێی بڵێت: «تۆ چی دەکەیت؟»
5 Whoever keeps the commandment shall not come to harm, and his wise heart will know the time and procedure.
ئەوەی فەرمانەکەی بەجێبگەیەنێت تووشی خراپە نابێت، دڵی داناش کات و ڕێوشوێنی گونجاو دەزانێت،
6 For there is a time and procedure for every purpose, although the misery of man is heavy on him.
چونکە هەر شتێک کات و ڕێوشوێنی خۆی هەیە، هەرچەندە مرۆڤ دەردەسەری زۆر بێت.
7 For he doesn't know that which will be; for who can tell him how it will be?
کەس نازانێت لە داهاتوودا چی دەبێت، ئەوەی ڕوودەدات کێ پێی ڕادەگەیەنێت؟
8 There is no man who has power over the spirit to contain the spirit; neither does he have power over the day of death. There is no discharge in war; neither shall wickedness deliver those who practice it.
وەک چۆن کەس دەسەڵاتی بەسەر بادا نییە، بۆ ئەوەی با بگرێت، مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژی مردندا نییە. وەک چۆن نەسرەوتن لە کاتی شەڕدا نییە، خراپەکار توانای نییە خۆی لە خراپە ئازاد بکات.
9 All this have I seen, and applied my mind to every work that is done under the sun. There is a time in which one man has power over another to his hurt.
هەموو ئەمانەم بینی، کە سەرنجم دایە هەموو ئەو کارانەی لەسەر زەوی کراون. کاتێک هەیە کەسێک بەسەر کەسێکی دیکەدا دەسەڵاتدار دەبێت بۆ زیانی خۆی.
10 So I saw the wicked buried. Indeed they came also from the holy place. They went and were praised in the city where they did this. This also is vanity.
بەم جۆرە بینیم خراپەکاران لە گۆڕ نران، ئەوانەی کە لە شوێنی پیرۆزەوە هاتوچۆیان دەکرد و لەو شارەی ئەو کارانەیان کرد ستایش کرابوون. ئەمەش هەر بێ واتایە.
11 Because sentence against an evil work is not executed speedily, therefore the heart of the sons of men is fully set in them to do evil.
لەبەر ئەوەی سزای تاوان بە پەلە جێبەجێ ناکرێت، دڵی ئادەمیزاد پڕ بووە لە پیلانی خراپ.
12 Though a sinner commits crimes a hundred times, and lives long, yet surely I know that it will be better with those who fear God, who are reverent before him.
هەرچەندە بەدکار کە سەد جار تاوانی کردبێت و تەمەنێکی درێژ بژیێت، بەڵام من دەزانم کە بۆ لەخواترس کە ڕێزی خودا دەگرێت باشتر دەبێت.
13 But it shall not be well with the wicked, neither shall he lengthen days like a shadow; because he doesn't fear God.
بەڵام بۆ بەدکاران چاک نابێت و وەک سێبەر ڕۆژانیان درێژە ناکێشێت، چونکە لە خودا ناترسن.
14 There is a vanity which is done on the earth, that there are righteous men to whom it happens according to the work of the wicked. Again, there are wicked men to whom it happens according to the work of the righteous. I said that this also is vanity.
شتێکی دیکەی بێ واتا هەیە کە لەسەر زەویدا دەکرێت، ئەمەیە: ڕاستودروستان هەن بەگوێرەی کاری بەدکارانیان بەسەردا دێت و بەدکارانیش هەن بەگوێرەی کاری ڕاستودروستانیان بەسەردا دێت. گوتم، ئەمەش هەر بێ واتایە.
15 Then I commended mirth, because a man has no better thing under the sun, than to eat, and to drink, and to be joyful: for that will accompany him in his labor all the days of his life which God has given him under the sun.
لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکەم بەشدار بن لە شادی، چونکە کوا چاکە بۆ مرۆڤ لەسەر زەوی؟ بێجگە لەوەی کە بخوات و بخواتەوە و شادبێت و ئەمەی بۆ دەمێنێتەوە لە ماندووبوونەکەی بە درێژایی ژیانی، کە خودا پێیداوە لەسەر زەویدا.
16 When I applied my heart to know wisdom, and to see the business that is done on the earth (for also there is that neither day nor night sees sleep with his eyes),
کاتێک سەرنجم دایە دانایی و ڕەنجکێشانی خەڵکی زەوی، کە شەو و ڕۆژ خەو نەدەچووە چاویان،
17 then I saw all the work of God, that man can't find out the work that is done under the sun, because however much a man labors to seek it out, yet he won't find it. Yes even though a wise man thinks he can comprehend it, he won't be able to find it.
هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی داوە بینیم. کەس ناتوانێت لە کارەکانی خودا لەسەر زەوی تێ بگات. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ ماندوو دەبێت بۆ دۆزینەوەی بنچینەکەی، بەڵام نایدۆزێتەوە. هەرچەندە کەسی داناش دەڵێت دەزانم، بەڵام ناتوانێت بیدۆزێتەوە.

< Ecclesiastes 8 >