یەزدان پاشایەتی دەکات، پایەبەرزی لەبەر دەکات، یەزدان هێزی لەبەر دەکات و لە خۆی بەستووە، هەروەها جیهان چەسپاوە و ناهەژێت. |
لە دێر زەمانەوە تەختت چەسپاوە، تۆ لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە هەیت. |
ئەی یەزدان، دەریاکان بەرزیان کردەوە، دەریاکان دەنگیان بەرزکردەوە، دەریاکان شەپۆلەکانیان بەرز دەکەنەوە. |
لە خوڕەی ئاوی زۆر، لە توانای شەپۆلەکانی دەریا، یەزدانی ئاسمان توانادارترە. |
یاساکانت زۆر چەسپاون، ئەی یەزدان، پیرۆزی لە ماڵی تۆ دەوەشێتەوە، بە درێژایی ڕۆژگار. |