< Isaiah 32 >

1 Look, a king shall reign in righteousness, and princes shall rule in justice.
ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات و میرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن،
2 A man shall be as a hiding place from the wind, and a shelter from the storm, as streams of water in a dry place, as the shade of a large rock in a weary land.
مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با و وەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران، وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا و وەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا.
3 The eyes of those who see will not be dim, and the ears of those who hear will listen.
چاوی بینەران کز نابێت و گوێی گوێگرەکان دەبیستێت.
4 The heart of the rash will understand knowledge, and the tongue of the stammerers will be ready to speak plainly.
دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن و زمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن.
5 And they will no longer call a fool noble, nor the scoundrel be highly respected.
ئیتر گێل بانگ ناکرێت، ڕێزدار، بە فێڵبازیش ناگوترێت، خانەدان،
6 For the fool will speak folly, and his heart plans iniquity, to practice profanity, and to utter error against the LORD, To make empty the soul of the hungry, and to cause the drink of the thirsty to fail.
چونکە گێل بە گێلی دەدوێت و دڵیشی خراپە دەکات، بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات، لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت، بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت و تینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت.
7 The ways of the scoundrel are evil. He devises wicked devices to destroy the humble with lying words, even when the needy speaks right.
ڕێبازی فێڵبازیش خراپە و پیلانی بەدکاری دەگێڕێت، هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکات ئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت.
8 But the noble devises noble things; and he will continue in noble things.
بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت و لەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت.
9 Rise up, you women who are at ease. Hear my voice. You careless daughters, give ear to my speech.
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن! ئەی کیژە دڵنیاکان، گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!
10 For days beyond a year you will be troubled, you careless women; for the vintage shall fail. The harvest won't come.
ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵ لەرز دەتانگرێت، چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو و کۆکردنەوە نایەت.
11 Tremble, you women who are at ease. Be troubled, you careless ones. Strip yourselves, make yourselves naked, and put sackcloth on your waist.
ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن! ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت! جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە، گوش لە کەمەرتان ببەستن.
12 Beat your breasts for the pleasant fields, for the fruitful vine.
لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان، بۆ ڕەزی بەردار،
13 Thorns and briars will come up on my people's land; yes, on all the houses of joy in the joyous city.
بۆ خاکی گەلەکەم دڕکوداڵ دەڕوێت، بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان، بۆ شارە گەشاوەکە.
14 For the palace will be forsaken. The populous city will be deserted. The hill and the watchtower will be for dens forever, a delight for wild donkeys, a pasture of flocks;
بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت، شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت، قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە، دەبن بە سەیرانگای کەرەکێوییەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،
15 Until the Ruach is poured on us from on high, and the wilderness becomes a fruitful field, and the fruitful field is considered a forest.
بۆ ئەوەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا بڕژێت، جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ و باخیش بە دارستان دادەنرێت.
16 Then justice will dwell in the wilderness; and righteousness will remain in the fruitful field.
جا دادپەروەری لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت و ڕاستودروستیش لەناو باخ دادەنیشێت.
17 The work of righteousness will be peace; and the effect of righteousness, quietness and confidence forever.
جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت و کاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.
18 My people will abide in a peaceful habitation, in safe dwellings, and in quiet resting places.
ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت و لە نشینگەی ئاسوودەیی و شوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.
19 And it will hail when the forest comes down, and the wood is brought low in humiliation.
تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت، شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،
20 Blessed are you who sow beside all waters, who set free the foot of the ox and the donkey.
بەڵام خۆزگە بە خۆتان کاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن و گا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.

< Isaiah 32 >