< Song of Solomon 8 >

1 Who makes you as a brother to me, Suckling the breasts of my mother? I find you outside, I kiss you, Indeed, they do not despise me,
بریا برای من بووای، شیرەخۆری مەمکی دایکم! ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت، بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم.
2 I lead you, I bring you into my mother’s house, She teaches me, I cause you to drink of the spiced wine, Of the juice of my pomegranate,
دەمبردیت، دەمبردیتە ماڵی دایکم، ئەوەی منی پەروەردە کردووە. شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای، لە خۆشاوی هەنارەکەم.
3 His left hand [is] under my head, And his right embraces me.
دەستی چەپی لەژێر سەرمە و دەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.
4 I have adjured you, daughters of Jerusalem, How you stir up, And how you wake the love until she pleases!
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن هەتا خۆی حەز دەکات.
5 Who [is] this coming from the wilderness, Hastening herself for her beloved? Under the citron-tree I have awoken you, There your mother pledged you, There she [who] bore you gave a pledge.
ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت و پاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟ ئەویندار لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای، لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو، لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو.
6 Set me as a seal on your heart, as a seal on your arm, For strong as death is love, Sharp as Sheol is jealousy, Its burnings [are] burnings of fire, a flame of YAH! (Sheol h7585)
بمکە مۆر لەسەر دڵت، مۆر لەسەر بازووت، چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە، ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە، خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە، وەک ئاگرێکی بەهێزە. (Sheol h7585)
7 Many waters are not able to quench the love, And floods do not wash it away. If one gives all the wealth of his house for love, Treading down—they tread on it.
ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە، ڕووبارەکان نوقومی ناکەن. ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەی لە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت، بە بێبەها دادەنرێت.
8 We have a little sister, and she does not have breasts, What do we do for our sister, In the day that it is told of her?
خوشکێکی بچووکمان هەیە، هێشتا مەمکی نەهاتووە. چی بکەین بۆ خوشکمان، ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟
9 If she is a wall, we build by her a palace of silver. And if she is a door, We fashion by her board-work of cedar.
ئەگەر شوورا بێت، قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین. ئەگەر دەرگا بێت، بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین.
10 I [am] a wall, and my breasts as towers, Then I have been in his eyes as one finding peace.
من شوورام و مەمکەکانم وەک قوللەن، بەم جۆرە لە چاوەکانی پەسەندی بەدی دەکەم.
11 Solomon has a vineyard in Ba‘al-Hamon, He has given the vineyard to keepers, Each brings for its fruit one thousand pieces of silver;
سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعل‌هامۆن، ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان، هەریەکە و لە بڕی بەرهەمەکەی هەزار شاقل زیوی دەدا.
12 My vineyard—my own—is before me, The one thousand [is] for you, O Solomon. And the two hundred for those keeping its fruit. O dweller in gardens!
بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت، دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان.
13 The companions are attending to your voice, Cause me to hear. Flee, my beloved, and be like to a roe,
ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان! هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە، با گوێم لێت بێت.
14 Or to a young one of the harts on mountains of spices!
ڕابکە، دڵدارەکەم، وەک ئاسک بە یان وەک کارمامز لەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.

< Song of Solomon 8 >