< Romans 11 >

1 I say then, did God cast away His people? Let it not be! For I am also an Israelite, of the seed of Abraham, of the tribe of Benjamin:
لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین.
2 God did not cast away His people whom He knew before; have you not known—in Elijah—what the Writing says? How he pleads with God concerning Israel, saying,
خودا گەلەکەی خۆی کە پێشتر ناسیویەتی ڕەتی نەکردەوە. ئایا نازانن نووسراوە پیرۆزەکە لەبارەی ئەلیاس چی دەفەرموێ؟ چۆن لەلای خودا لە دژی ئیسرائیل دەپاڕێتەوە:
3 “LORD, they killed Your prophets, and they dug down Your altars, and I was left alone, and they seek my life”;
[ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.]
4 but what does the divine answer say to him? “I left to Myself seven thousand men who did not bow a knee to Ba‘al.”
بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ [حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.]
5 So then also in the present time there has been a remnant according to the [divine] selection of grace;
لەم سەردەمەی ئێستاش، پاشماوەیەک هەیە بە نیعمەت هەڵبژێردراون.
6 and if by grace, no longer of works, otherwise grace becomes no longer grace; and if of works, it is no longer grace, otherwise work is no longer work.
بەڵام ئەگەر بە نیعمەت بێت، ئیتر بە کردار نییە. ئەگینا ئیتر نیعمەت نیعمەت نییە.
7 What then? What Israel seeks after, this it did not obtain, and the chosen obtained, and the rest were hardened,
کەواتە چی؟ ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی بۆ دەدا دەستی نەکەوت، بەڵکو هەڵبژێردراوان دەستیان کەوت، ئەوانی دیکەش دڵڕەق بوون،
8 according as it has been written: “God gave to them a spirit of deep sleep, eyes not to see, and ears not to hear, to this very day,”
وەک نووسراوە: [خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ، چاوی داونەتێ پێی نەبینن و گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.]
9 and David says, “Let their table become for a snare, and for a trap, and for a stumbling-block, and for a repayment to them;
داودیش دەڵێت: [با خوانەکەیان ببێتە داو و تەڵە، کۆسپ و سزا بۆیان.
10 let their eyes be darkened—not to behold, and You always bow down their back.”
با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.]
11 I say then, did they stumble that they might fall? Let it not be! But by their fall the salvation [is] to the nations, to arouse them to jealousy;
دیسان دەپرسم: ئایا جولەکەکان ساتمەیان کرد تاکو بکەون و هەڵنەستنەوە؟ حاشا! بەڵکو بە گوناهی ئەوان ڕزگاری بۆ نەتەوەکان هاتە کایەوە، تاکو ببێتە مایەی وروژاندنی ئیرەیی گەلی ئیسرائیل.
12 and if their fall [is] the riches of [the] world, and their diminishment the riches of nations, how much more their fullness?
جا ئەگەر گوناهی ئەوان دەوڵەمەندی بێت بۆ جیهان و دۆڕاندنیان دەوڵەمەندی بێت بۆ نەتەوەکان، ئاخۆ دەبێت گەڕانەوەیان بە تەواوەتی چ دەوڵەمەندییەک لەگەڵ خۆی بهێنێت؟
13 For to you I speak—to the nations—inasmuch as I am indeed an apostle of nations, I glorify my ministry;
ئەی نەتەوەکان، قسەتان بۆ دەکەم: شانازی بە خزمەتەکەمەوە دەکەم، چونکە نێردراوم بۆ نەتەوەکان،
14 if I will arouse my own flesh to jealousy by any means, and will save some of them,
تاکو ئیرەیی هاوڕەچەڵەکەکانم بجوڵێنم و هەندێکیان ڕزگار بکەم،
15 for if the casting away of them [is] a reconciliation of the world, what the reception—if not life out of the dead?
چونکە ئەگەر ڕەتکردنەوەیان ئاشتبوونەوەی جیهان بێت، ئەی پەسەندکردنیان چی دەبێت، ئەگەر ژیانەوەی مردووان نەبێت؟
16 And if the first-fruit [is] holy, the lump also; and if the root [is] holy, the branches also.
ئەگەر یەکەمین بەرهەمی هەویرەکە کە پێشکەش کرابێت پیرۆزە، ئەوا هەموو هەویرەکەش پیرۆزە. ئەگەر ڕەگەکە پیرۆز بێت، ئەوا لقەکانیش.
17 And if certain of the branches were broken off, and you, being a wild olive tree, were grafted in among them, and became a fellow-partaker of the root and of the fatness of the olive tree—
بەڵام ئەگەر هەندێک لق بڕانەوە، تۆش لە دارەکە موتوربە کرایت کە زەیتوونێکی کێویت و بەمە لە ڕەگ و شیری زەیتوونەکە بەشدار بوویت،
18 do not boast against the branches; and if you boast, you do not bear the root, but the root you!
شانازی بەسەر لقەکانەوە مەکە. ئەگەر شانازی دەکەیت، بزانە کە تۆ ڕەگەکە هەڵناگریت، بەڵکو ئەوە هەڵتدەگرێت.
19 You will say, then, “The branches were broken off, that I might be grafted in”; right!
ئیتر دەڵێی: «لقەکان بڕانەوە تاکو من موتوربە بکرێم.»
20 By unbelief they were broken off, and you have stood by faith; do not be high-minded, but be fearing;
ڕاستە. ئەوان لەبەر بێباوەڕی بڕانەوە، تۆش بە باوەڕ جێگیر بوویت. لەخۆبایی مەبە، بەڵکو بترسە،
21 for if God did not spare the natural branches—lest perhaps He also will not spare you.
چونکە ئەگەر خودا بەزەیی بە لقە سروشتییەکاندا نەیەتەوە، ئەوا بەزەیی بە تۆشدا نایەتەوە.
22 Behold, then, goodness and severity of God—on those indeed who fell, severity; and on you, goodness, if you may remain in the goodness, otherwise, you also will be cut off.
لەبەر ئەوە نەرمونیانی و توندی خودا لەبەرچاو بگرە: توندی بۆ ئەوانەیە کە کەوتن، بەڵام نەرمونیانی بۆ تۆیە ئەگەر لە نەرمونیانییەکەی جێگیر بیت، ئەگینا تۆش دەبڕدرێیتەوە.
23 And those also, if they may not remain in unbelief, will be grafted in, for God is able to graft them in again;
ئەوانیش ئەگەر لە بێباوەڕی جێگیر نەبن موتوربە دەکرێنەوە، چونکە خودا دەتوانێت موتوربەیان بکاتەوە.
24 for if you, out of the olive tree, wild by nature, were cut out, and contrary to nature, were grafted into a good olive tree, how much rather will they, who [are] according to nature, be grafted into their own olive tree?
ئەگەر تۆ بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونێکی کێوی بڕابیتەوە و بە پێچەوانەی سروشت لە دار زەیتوونێکی چاک موتوربە کرایت، ئاخۆ چەند زیاتر ئەوانەی بەگوێرەی سروشت لە دار زەیتوونەکەی خۆیان موتوربە دەکرێن.
25 For I do not wish you to be ignorant, brothers, of this secret—that you may not be wise in your own conceits—that hardness in part to Israel has happened until the fullness of the nations may come in;
ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە.
26 and so all Israel will be saved, according as it has been written: “There will come forth out of Zion He who is delivering, and He will turn away impiety from Jacob,
بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە: [ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت، خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە.
27 and this to them [is] the covenant from Me when I may take away their sins.”
ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.]
28 As regards, indeed, the good tidings, [they are] enemies on your account; and as regards the [divine] selection—beloved on account of the fathers;
بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن،
29 for the gifts and the calling of God are irrevocable;
چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە.
30 for as you also once did not believe in God, and now found kindness by the unbelief of these,
هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن،
31 so also these now did not believe, that in your kindness they also may find kindness;
ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون.
32 for God shut up together the whole to unbelief, that to the whole He might do kindness. (eleēsē g1653)
خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە. (eleēsē g1653)
33 O depth of riches, and wisdom and knowledge of God! How unsearchable His judgments, and untraceable His ways!
ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا! حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە.
34 For who knew the mind of the LORD? Or who became His counselor?
[کێ بیری یەزدانی زانی؟ یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟]
35 Or who first gave to Him, and it will be given back to him again?
[کێ شتێکی پێ بەخشیوە تاکو پێی بدرێتەوە؟]
36 Because of Him, and through Him, and to Him [are] all things; to Him [is] the glory—for all ages. Amen. (aiōn g165)
چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە. هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین. (aiōn g165)

< Romans 11 >