< Psalms 118 >

1 Give thanks to YHWH, For [He is] good, for His kindness [is] for all time.
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
2 Now let Israel say, His kindness [is] for all time.
با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
3 Now let the house of Aaron say, His kindness [is] for all time.
با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
4 Now let those fearing YHWH say, His kindness [is] for all time.
با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
5 I called YAH from the narrow place, YAH answered me in a broad place.
لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم.
6 YHWH [is] for me, I do not fear what man does to me.
یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟
7 YHWH [is] for me among my helpers, And I look on those hating me.
یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە، سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە.
8 Better to take refuge in YHWH, Than to trust in man,
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە مرۆڤ.
9 Better to take refuge in YHWH, Than to trust in princes.
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە میران.
10 All nations have surrounded me, In the Name of YHWH I surely cut them off.
هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان داوم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم.
11 They have surrounded me, Indeed, they have surrounded me, In the Name of YHWH I surely cut them off.
ئابڵوقەیان داوم و دەوریان گرتووم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم.
12 They surrounded me as bees, They have been extinguished as a fire of thorns, In the Name of YHWH I surely cut them off.
وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵاون، وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم.
13 You have severely thrust me to fall, And YHWH has helped me.
توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم، بەڵام یەزدان یارمەتی داوم.
14 YAH is my strength and song, And He is to me for salvation.
یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من.
15 A voice of singing and salvation, [Is] in the tents of the righteous, The right hand of YHWH is doing valiantly.
دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان: «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات،
16 The right hand of YHWH is exalted, The right hand of YHWH is doing valiantly.
دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە، دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.»
17 I do not die, but live, And recount the works of YAH,
من نامرم، بەڵکو دەژیم و باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم.
18 YAH has severely disciplined me, And has not given me up to death.
یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ.
19 Open gates of righteousness to me, I enter into them—I thank YAH.
دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم.
20 This [is] the gate to YHWH, The righteous enter into it.
ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە.
21 I thank You, for You have answered me, And are to me for salvation.
ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری.
22 A stone the builders refused Has become head of a corner.
ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە بوو بە گرنگترین بەردی بناغە.
23 This has been from YHWH, It [is] wonderful in our eyes,
ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە.
24 This [is] the day YHWH has made, We rejoice and are glad in it.
ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە، با تێیدا شاد و دڵخۆش بین.
25 Ah, now, O YHWH, please save, Ah, now, O YHWH, please prosper.
ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە، ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە.
26 Blessed [is] He who is coming In the Name of YHWH, We blessed you from the house of YHWH,
پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت، لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین.
27 God [is] YHWH, and He gives light to us, Direct the festal-sacrifice with cords, To the horns of the altar.
یەزدان خودامانە و ئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە. قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوە بە قۆچەکانی قوربانگا.
28 You [are] my God, and I confess You, My God, I exalt You.
تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم، تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.
29 Give thanks to YHWH, For [He is] good, for His kindness [is] for all time!
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

< Psalms 118 >