< Judges 8 >

1 And the men of Ephraim say to him, “What [is] this thing you have done to us—not to call for us when you went to fight with Midian?” And they strive with him severely;
ئینجا پیاوانی ئەفرایم بە گدعۆنیان گوت: «ئەو کارە چی بوو بە ئێمەت کرد، بۆچی کە چوویت بۆ شەڕکردن لەگەڵ میدیانییەکان ئێمەت بانگ نەکرد؟» هەروەها ڕەخنەی توندیان لێ گرت.
2 and he says to them, “What have I now done like you? Are the gleanings of Ephraim not better than the harvest of Abi-Ezer?
ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی من کردوومە چییە لەچاو ئەوەی ئێوە کردووتانە؟ ئایا چنینەوەی ترێی ئەفرایم لە ترێ ڕنینەوەی ئەبیعەزەر باشتر نییە؟
3 God has given the heads of Midian, Oreb and Zeeb, into your hand; and what have I been able to do like you?” Then their temper desisted from off him in his speaking this thing.
خودا عۆرێڤ و زئێڤی هەردوو سەرکردەی میدیانییەکانی خستە ژێر دەستتانەوە. من توانیومە چی بکەم لەچاو ئێوەدا؟» جا لەو کاتەدا کە ئەم قسەیەی کرد، تووڕەییان بەرامبەری خاو بووەوە.
4 And Gideon comes to the Jordan, passing over, he and the three hundred men who [are] with him—wearied, yet pursuing—
ئینجا گدعۆن هات بۆ ڕووباری ئوردون و خۆی و سێ سەد پیاوەکەی کە لەگەڵیدا بوون پەڕینەوە، ماندوو بوون بەڵام بەردەوام بوون لە ڕاونانیان.
5 and he says to the men of Succoth, “Please give cakes of bread to the people who [are] at my feet, for they [are] wearied, and I am pursuing after Zebah and Zalmunna, kings of Midian.”
گدعۆن بە خەڵکی سوکۆتی گوت: «نان بدەن بەو جەنگاوەرانەی لەگەڵمدان، چونکە ماندوون و من بەردەوام بەدوای زەڤەح و زەلموناعی هەردوو پاشای میدیان کەوتووم.»
6 And the heads of Succoth say, “Is the hand of Zebah and Zalmunna now in your hand, that we give bread to your host?”
بەڵام کاربەدەستەکانی سوکۆت گوتیان: «ئایا ئێستا دەستی زەڤەح و زەلموناع لە دەستتە تاوەکو نان بدەینە سەربازەکانت؟»
7 And Gideon says, “Therefore—in YHWH’s giving Zebah and Zalmunna into my hand—I have threshed your flesh with the thorns of the wilderness, and with the threshing instruments.”
گدعۆنیش گوتی: «بۆیە کاتێک یەزدان زەڤەح و زەلموناع دەخاتە ژێر دەستم، لەشتان بە دڕکوداڵی دەشتودەر زامدار دەکەم.»
8 And he goes up there [to] Penuel, and speaks to them thus; and the men of Penuel answer him as the men of Succoth answered.
لەوێشەوە سەرکەوت بۆ پەنیێل و هەمان داواکاری لێکردن. خەڵکی پەنیێلیش وەکو خەڵکی سوکۆت وەڵامیان دایەوە.
9 And he also speaks to the men of Penuel, saying, “In my turning back in peace, I break down this tower.”
هەروەها بە خەڵکی پەنیێلی گوت: «کاتێک بە سەرکەوتوویی دەگەڕێمەوە ئەم قوللەیە دەڕووخێنم.»
10 And Zebah and Zalmunna [are] in Karkor, and their camps with them, about fifteen thousand, all who are left of all the camp of the sons of the east; and those falling [are] one hundred and twenty thousand men, drawing sword.
زەڤەح و زەلموناعیش لە قەرقۆر بوون و سوپاکانیان لەگەڵیان بوون، کە نزیکەی پازدە هەزار بوون، هەموو ئەوانەی مابوونەوە لە هەموو سوپاکەی کوڕانی ڕۆژهەڵات بوون، ئەوانەش کە کەوتن سەد و بیست هەزار پیاوی شمشێر بەدەست بوون.
11 And Gideon goes up the way of those who dwell in tents, on the east of Nobah and Jogbehah, and strikes the camp, and the camp was confident;
ئیتر گدعۆن لە ڕێگای چادرنشینەکانەوە سەرکەوت، لە ڕۆژهەڵاتی نۆڤەح و یۆگبەهایەوە و لە سوپاکەی دا و سوپاکەش لەو کاتەدا ئاگادار نەبوون.
12 and Zebab and Zalmunna flee, and he pursues after them, and captures the two kings of Midian, Zebah and Zalmunna, and he has caused all the camp to tremble.
جا زەڤەح و زەلموناع هەڵاتن و ئەویش دوایان کەوت و هەردوو پاشای میدیان زەڤەح و زەلموناعی گرت و هەموو سوپاکەی تەفروتونا کرد.
13 And Gideon son of Joash turns back from the battle, at the going up of the sun,
ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش بەلای ڕێگای هەورازی حەرەس لە جەنگ گەڕایەوە.
14 and captures a young man of the men of Succoth, and asks him, and he describes to him the heads of Succoth, and its elderly—seventy-seven men.
گەنجێکی لە خەڵکی سوکۆت گرت و پرسیاری لێکرد، ئەویش ناوی کاربەدەستەکانی سوکۆت و پیرەکانی بۆ نووسی کە حەفتا و حەوت پیاو بوون.
15 And he comes to the men of Succoth and says, “Behold Zebah and Zalmunna, with whom you reproached me, saying, Is the hand of Zebah and Zalmunna now in your hand that we give bread to your men who [are] wearied?”
ئینجا گدعۆن هات بۆ لای خەڵکی سوکۆت و گوتی: «ئەوەتا زەڤەح و زەلموناع کە گاڵتەتان پێکردم و گوتتان:”ئایا دەستی زەڤەح و زەلموناع ئێستا بە دەستتەوەیە هەتا نان بدەینە پیاوە ماندووەکانت؟“»
16 And he takes the elderly of the city, and [the] thorns of the wilderness, and the threshing instruments, and teaches the men of Succoth by them,
جا پیرەکانی شارۆچکەکەی برد و بە دڕکوداڵی دەشتودەر سزای دان و کردنی بە پەند بۆ خەڵکی سوکۆت.
17 and he has broken down the Tower of Penuel, and slays the men of the city.
هەروەها قوللەی پەنیێلی ڕووخاند و پیاوەکانی شارۆچکەکەی کوشت.
18 And he says to Zebah and to Zalmunna, “What manner of men [were they] whom you slew in Tabor?” And they say, “As you—so they, [each] one as the form of the king’s sons.”
بە زەڤەح و زەلموناعی گوت: «ئەو پیاوانەی کە لە تاڤۆر کوشتتان چۆن بوون؟» ئەوانیش گوتیان: «لە تۆ دەچوون، هەریەکەیان وەک شازادەیەک بوو.»
19 And he says, “They [were] my brothers—sons of my mother; YHWH lives, if you had kept them alive—I would not kill you.”
گدعۆنیش گوتی: «ئەوان برای منن و کوڕی دایکمن. بە یەزدانی زیندوو، ئەگەر ئێوە بە زیندوویی بتانهێشبوونایەوە نەمدەکوشتن!»
20 And he says to his firstborn Jether, “Rise, slay them”; and the young man has not drawn his sword, for he has been afraid, for he [is] yet a youth.
ئینجا بە یەتەری نۆبەرەی کوڕی گوت: «هەستە بیانکوژە!» بەڵام یەتەر شمشێرەکەی ڕانەکێشا، چونکە ترسا، لەبەر ئەوەی هێشتا مێردمنداڵ بوو.
21 And Zebah and Zalmunna say, “Rise and fall on us; for as the man—his might”; and Gideon rises, and slays Zebah and Zalmunna, and takes the crescents which [are] on the necks of their camels.
زەڤەح و زەلموناعیش گوتیان: «تۆ هەستە و بمانکوژە، چونکە”پیاو چۆن بێت هێزیشی وایە.“» گدعۆنیش هەستا و زەڤەح و زەلموناعی کوشت و ئەو هیزارەی بە ملی وشترەکانیانەوە بوو بردی.
22 And the men of Israel say to Gideon, “Rule over us, both you, and your son, and your son’s son, for you have saved us from the hand of Midian.”
ئیتر پیاوانی ئیسرائیل بە گدعۆنیان گوت: «فەرمانڕەوایەتیمان بکە، خۆت و کوڕەکەت و کوڕی کوڕەکەشت، چونکە ڕزگارت کردین لە دەستی میدیان.»
23 And Gideon says to them, “I do not rule over you, nor does my son rule over you; YHWH rules over you.”
بەڵام گدعۆن پێی گوتن: «من فەرمانڕەوایەتیتان ناکەم و کوڕەکەشم فەرمانڕەوایەتیتان ناکات. یەزدان فەرمانڕەوایەتیتان دەکات.»
24 And Gideon says to them, “Let me ask a petition of you, and each give to me the ring of his prey, for they have rings of gold, for they [are] Ishmaelites.”
ئینجا گدعۆن پێی گوتن: «داوای شتێکتان لێ دەکەم، هەریەکەتان ئەو گوارانەی دەستیکەوتووە بمداتێ.» بەگوێرەی نەریتی ئیسماعیلییەکان، گوارەی زێڕیان لە گوێ کردبوو.
25 And they say, “We certainly give”; and they spread out the garment, and each casts the ring of his prey there;
ئەوانیش گوتیان: «بە خۆشحاڵییەوە.» ئینجا جبەیەکیان ڕاخست و هەریەکە و ئەو گوارانەی دەستی کەوتبوو فڕێیدایە سەری.
26 and the weight of the rings of gold which he asked for is one thousand and seven hundred [shekels] of gold, apart from the crescents, and the pendants, and the purple garments, which [are] on the kings of Midian, and apart from the chains which [are] on the necks of their camels,
کێشی ئەو گوارە زێڕانەی کە داوای کرد هەزار و حەوت سەد شاقل بوو، ئەمە بێجگە لە هیزارەکان کە لەسەر شێوەی مانگی نوێ بوون، هەروەها بازن و جبە و عەبای ئەرخەوانی کە لەبەر پاشایانی میدیان بوو، هەروەها بێجگە لەو ملوانکانەی کە لە ملی وشترەکانیان بوو.
27 and Gideon makes it into an ephod, and sets it up in his city, in Ophrah, and all Israel go whoring after it there, and it is for a snare to Gideon and to his house.
جا گدعۆن ئێفۆدێکی لێ دروستکردن و لە عۆفرا داینا کە شارۆچکەکەی خۆی بوو. هەموو ئیسرائیلیش بەدوایەوە لەوێ لەشفرۆشییان کرد، ئیتر ئەوە تەڵەیەک بوو بۆ گدعۆن و ماڵەکەی.
28 And Midian is humbled before the sons of Israel, and have not added to lift up their head; and the land rests [for] forty years in the days of Gideon.
میدیانیش لەبەردەم کوڕانی ئیسرائیلدا زەلیل بوون و ئیتر سەریان بەرز نەکردەوە. خاکەکەش لە سەردەمی گدعۆندا چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.
29 And Jerubba‘al son of Joash goes and dwells in his own house,
جا یەروبەعلی کوڕی یۆئاش ڕۆیشت و لە ماڵی خۆی دانیشت.
30 and there have been seventy sons of Gideon, coming out of his loin, for he had many wives;
گدعۆن حەفتا کوڕی لە پشتی خۆی هەبوو، چونکە ژنی زۆربوو.
31 and his concubine, who [is] in Shechem, has borne to him—even she—a son, and he appoints his name Abimelech.
هەروەها کەنیزەکەشی کە لە شەخەم بوو، ئەویش کوڕێکی بۆی بوو، ناوی لێنا ئەبیمەلەخ.
32 And Gideon son of Joash dies, in a good old age, and is buried in the burying-place of his father Joash, in Ophrah of the Abi-Ezrite.
ئینجا گدعۆنی کوڕی یۆئاش لە تەمەنێکی باشی پیریدا مرد و لە گۆڕی یۆئاشی باوکی لە عۆفرای ئەبیعەزەرییەکاندا نێژرا.
33 And it comes to pass, when Gideon [is] dead, that the sons of Israel turn back and go whoring after the Ba‘alim, and set Ba‘al-Berith over them for a god;
هەر لەدوای مردنی گدعۆن نەوەی ئیسرائیل دیسان بەدوای بەعلەکانەوە لەشفرۆشییان کرد و بەعل‌بەریتیان بە خودای خۆیان دانا.
34 and the sons of Israel have not remembered their God YHWH, who is delivering them out of the hand of all their surrounding enemies,
نەوەی ئیسرائیل یەزدانی پەروەردگاری خۆیان بیر نەکەوتەوە، ئەوەی دەربازی کردن لە دەستی هەموو دوژمنەکانی دەوروبەریان.
35 neither have they done kindness with the house of Jerubba‘al—Gideon—according to all the good which he did with Israel.
هەروەها لەگەڵ ماڵی یەروبەعل، واتە گدعۆن، دڵسۆز نەبوون بەرامبەر بە هەموو ئەو چاکانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل کردی.

< Judges 8 >