< Job 38 >

1 And YHWH answers Job out of the whirlwind and says:
یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
2 “Who [is] this—darkening counsel, By words without knowledge?
«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات و ڕاوێژی من تێک دەدات؟
3 Now gird your loins as a man, And I ask you, and you cause Me to know.
ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە، پرسیارت لێ دەکەم و وەڵامم بدەوە.
4 Where were you when I founded the earth? Declare, if you have known understanding.
«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ.
5 Who placed its measures—if you know? Or who has stretched out a line on it?
کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت! یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟
6 On what have its sockets been sunk? Or who has cast its cornerstone—
بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند، یان کێ بەردی بناغەکەی دانا،
7 In the singing together of [the] stars of morning, When all [the] sons of God shout for joy?
کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و هەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟
8 And He shuts up the sea with doors, In its coming forth, it goes out from the womb.
«کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد، کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە،
9 In My making a cloud its clothing, And thick darkness its swaddling band,
کە هەورم کردە بەرگی و هەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی،
10 And I measure My statute over it, And place bar and doors,
کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و دەروازە و شمشیرەم بۆ دانا،
11 And say, To here you come, and no more, And a command is placed On the pride of your billows.
فەرمووم:”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛ لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟
12 Have you commanded morning since your days? Do you cause the dawn to know its place?
«ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە، هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت،
13 To take hold on the skirts of the earth, And the wicked are shaken out of it,
هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت و بەدکارانی لێ بتەکێنێت؟
14 It turns itself as clay of a seal And they station themselves as clothed.
وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت، دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت.
15 And their light is withheld from the wicked, And the arm lifted up is broken.
ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت و دەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت.
16 Have you come to springs of the sea? And in searching the deep Have you walked up and down?
«ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا و بەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟
17 Were the gates of death revealed to you? And do you see the gates of death-shade?
ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوون یان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟
18 You have understanding, Even to the broad places of earth! Declare—if you have known it all.
ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟ ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ.
19 Where [is] this—the way light dwells? And darkness, where [is] this—its place?
«کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟ ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟
20 That you take it to its boundary, And that you understand the paths of its house.
ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت و ڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟
21 You have known—for then you are born, And the number of your days [are] many!
لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت! بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت!
22 Have you come to the treasure of snow? Indeed, do you see the treasures of hail,
«ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفر یان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە،
23 That I have kept back for a time of distress, For a day of conflict and battle?
ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە، بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟
24 Where [is] this, the way light is apportioned? It scatters an east wind over the earth.
لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت و بای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟
25 Who has divided a conduit for the flood? And a way for the lightning of the voices?
کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو و ڕێچکە بۆ باوبۆران؟
26 To cause [it] to rain on a land [with] no man, A wilderness [with] no man in it.
بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە، بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە،
27 To satisfy a desolate and ruined place, And to cause to shoot up The produce of the tender grass?
بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات، وا بکات گیای لێ بڕووێت.
28 Does the rain have a father? Or who has begotten the drops of dew?
ئایا باران باوکی هەیە؟ ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟
29 From whose belly came forth the ice? And the hoarfrost of the heavens, Who has begotten it?
بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟ شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت،
30 Waters are hidden as a stone, And the face of the deep is captured.
کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت و ڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟
31 Do you bind the chains of the Pleiades? Or do you open the cords of Orion?
«ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیت یان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟
32 Do you bring out the twelve signs in [their] season? And do you comfort the Great Bear over her sons?
ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت، یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟
33 Have you known the statutes of the heavens? Or do you appoint Its dominion in the earth?
ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت، یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟
34 Do you lift up your voice to the cloud, And abundance of water covers you?
«ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوە هەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟
35 Do you send out lightnings, and they go And say to you, Behold us?
ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت، جا بڕۆن و بڵێن:”ئەوەتاین ئێمە“؟
36 Who has put wisdom in the inward parts? Or who has given understanding to the covered part?
کێ دانایی دەبەخشێت یان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟
37 Who numbers the clouds by wisdom? And the bottles of the heavens, Who causes to lie down,
کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێت یان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت،
38 In the hardening of dust into hardness, And clods cleave together?
کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێت یەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟
39 Do you hunt prey for a lion? And fulfill the desire of young lions?
«ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیت یان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە،
40 When they bow down in dens—Abide in a thicket for a covert?
کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە و خۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟
41 Who prepares for a raven his provision, When his young ones cry to God? They wander without food.”
کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکات کە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا و لەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟

< Job 38 >