< Isaiah 59 >

1 Behold, the hand of YHWH Has not been shortened from saving, Nor His ear heavy from hearing.
بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن، گوێشی گران نییە بۆ بیستن،
2 But your iniquities have been separating Between you and your God, And your sins have hidden The Presence from you—from hearing.
بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەست لەنێوان ئێوە و خوداتان، گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوە تاکو گوێتان لێ نەگرێت.
3 For your hands have been defiled with blood, And your fingers with iniquity, Your lips have spoken falsehood, Your tongue mutters perverseness.
لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو و پەنجەکانیشتان بە تاوان، لێوەکانتان بە درۆ دوان و زمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە.
4 There is none calling in righteousness, And there is none pleading in faithfulness, Trusting on emptiness, and speaking falsehood, Conceiving perverseness, and bearing iniquity.
کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا و کەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات. پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن. بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت.
5 They have hatched eggs of a viper, And weave webs of a spider, Whoever is eating their eggs dies, and the crushed hatches a viper.
هێلکەی ماریان هەڵهێنا، تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن. ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت، ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن.
6 Their webs do not become a garment, Nor do they cover themselves with their works, Their works [are] works of iniquity, And a deed of violence [is] in their hands.
تەونەکانیان نابێتە بەرگ و خۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن، کردارەکانیان کرداری خراپەن و کردەوەی دەستیان ستەمە.
7 Their feet run to evil, And they hurry to shed innocent blood, Their thoughts [are] thoughts of iniquity, Spoiling and destruction [are] in their highways.
پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن، پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان. بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە، وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە.
8 They have not known a way of peace, And there is no judgment in their paths, They have made their paths perverse for themselves, None treading in it has known peace.
ڕێگای ئاشتی پێنازانن، دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان. ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد، هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن.
9 Therefore judgment has been far from us, And righteousness does not reach us, We wait for light, and behold, darkness, For brightness—in thick darkness we go,
لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوورکەوتەوە و ڕاستودروستی پێمان ناگات. چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت، بە هیواین ڕۆشنایی بێت، بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین.
10 We feel [for] the wall like the blind, Indeed, we feel as without eyes, We have stumbled at noon as at twilight, In desolate places as the dead.
وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین، وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین. لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین، لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین.
11 We make a noise as bears—all of us, And we coo severely as doves; We wait for judgment, and there is none, For salvation—it has been far from us.
هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین، وەک کۆتر دەگمێنین، چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە، بە هیوای ڕزگارین، بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە.
12 For our transgressions have been multiplied before You, And our sins have testified against us, For our transgressions [are] with us, And our iniquities—we have known them.
بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون، گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن. یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون، دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین:
13 Transgressing, and lying against YHWH, And removing from after our God, Speaking oppression and apostasy, Conceiving and uttering from the heart Words of falsehood.
یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان، لادان لە ڕێگای خودای خۆمان، هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە، دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن.
14 And judgment is removed backward, And righteousness stands far off, For truth has been feeble in the street, And straightforwardness is not able to enter,
دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە و ڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت. ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە و ڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە.
15 And the truth is lacking, And whoever is turning aside from evil, Is making himself a spoil. And YHWH sees, and it is evil in His eyes, That there is no judgment.
ڕاستی ون بووە و ئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر. یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بوو کە دادپەروەری نەبوو.
16 And He sees that there is no man, And is astonished that there is no intercessor, And His own arm gives salvation to Him, And His righteousness—it sustained Him.
بینی کەس نەبوو، سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو. بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین، ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد.
17 And He puts on righteousness as a breastplate, And a helmet of salvation on His head, And He puts on garments of vengeance [for] clothing, And is covered, as [with] an upper-robe, [with] zeal.
ڕاستودروستی وەک سپەر لەبەرکرد و کڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری، بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد، دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا.
18 According to deeds—so He repays. Fury to His adversaries, [their] deed to His enemies, To the islands He repays [their] deed.
بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت، سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات، بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات.
19 And from the west they fear the Name of YHWH, And from the rising of the sun—His glory, When an adversary comes in as a flood, The Spirit of YHWH has raised an ensign against him.
خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن، خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی، چونکە یەزدان وەک لافاو دێت، بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت.
20 “And the Redeemer has come to Zion, Even to captives of transgression in Jacob,” A declaration of YHWH.
«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن، بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
21 “And I—this [is] My covenant with them,” said YHWH, “My Spirit that [is] on you, And My words that I have put in your mouth, Do not depart from your mouth, And from the mouth of your seed, And from the mouth of your seed’s seed,” said YHWH, “From now on, even for all time!”
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،» یەزدان دەفەرموێت.

< Isaiah 59 >