< Isaiah 23 >

1 The Burden of Tyre. Howl, you ships of Tarshish, For it has been destroyed, Without house, without entrance, From the land of Chittim it was revealed to them.
سروشێک سەبارەت بە سور: واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش! چونکە سور کاول کراوە، نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە، لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.
2 Be silent, you inhabitants of the island, Trader of Sidon, passing the sea, they filled you.
بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە و بازرگانانی سەیدا، ئەوانەی دەریا دەبڕن، پڕیان کردوویت.
3 And the seed of Sihor [is] in many waters, Her increase [is] the harvest of the brook, And she is a market of nations.
دانەوێڵەی شیحۆر لەسەر ئاوە زۆرەکان دەهات، داهاتی ئەو دروێنەی ڕووباری نیلە، جا سور بوو بە بازاڕی نەتەوەکان.
4 Be ashamed, O Sidon; for the sea spoke, The strength of the sea, saying, “I have not been pained, nor have I brought forth, Nor have I nourished young men, [nor] brought up virgins.”
شەرمەزار بە ئەی سەیدا! چونکە دەریا گوتی، قەڵای دەریا گوتی: «نە ژانم گرت و نە منداڵم بوو، نە گەنجم گەورە کرد و نە کچی عازەبم پێگەیاند.»
5 As they are pained [at] the report of Egypt, So [at] the report of Tyre.
کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات، بە هەواڵی سور ژان دەیانگرێت.
6 Pass over to Tarshish, howl, you inhabitants of the island,
بپەڕنەوە بۆ تەرشیش، واوەیلا بکەن، ئەی دانیشتووانی دوورگەکە!
7 Is this your exulting one? Her antiquity [is] from the days of old, Her own feet carry her far off to sojourn.
ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان، ئەوەی دێرینی لە دێرزەمانەوەیە، ئەوەی پێیەکانی بەرەو دووری دەبەن بۆ ئاوارە بوون؟
8 Who has counseled this against Tyre, The crowning one, whose traders [are] princes, Her merchants—the honored of earth?
کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت، ئەوەی میران بازرگانەکانی ئەون، فرۆشیارەکانی بەناوبانگەکانی زەوین؟
9 YHWH of Hosts has counseled it, To defile the excellence of all beauty, To make light all the honored of earth.
یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووە بۆ گڵاوکردنی شانازی هەموو شکۆمەندییەک، بۆ نزمکرنەوەی هەموو بەناوبانگەکانی زەوی.
10 Pass through your land as a brook, Daughter of Tarshish, There is no longer a girdle.
ئەی دانیشتووانی تەرشیش، زەوییەکەتان وەک کەناری نیل بکێڵن، ئیتر بەندەر نەما.
11 He has stretched out His hand over the sea, He has caused kingdoms to tremble, YHWH has charged concerning the merchant one, To destroy her strong places.
یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد و شانشینەکان تۆقین. لە دژی فینیکیا فەرمانی دا بۆ کاولبوونی قەڵاکانی.
12 And He says, “You do not add to exult anymore, O oppressed one, virgin daughter of Sidon, To Chittim arise, pass over, Even there—there is no rest for you.”
فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت، ئەی سەیدای کچە پاکیزە، ئێستا پێشێل کراویت! «هەستە بەرەو قوبرس بپەڕەوە، لەوێش حەوانەوەت نابێت.»
13 Behold, the land of the Chaldeans—this people was not, Asshur founded it for desert-dwellers, They raised its watchtowers, They lifted up her palaces—He has appointed her for a ruin!
ئەوەتا خاکی بابلییەکان، گەلێکی لێیە کە بە هیچ دانانرێت! ئاشور کردییە شوێنی دڕندە بیابانییەکان. قوللەکانیان دروستکرد، قەڵاکانیان ڕووخاند، کردیان بە کاولگە.
14 Howl, you ships of Tarshish, For your strength has been destroyed.
ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن، چونکە قەڵاکانتان کاول بوون.
15 And it has come to pass in that day, That Tyre is forgotten seventy years, According to the days of one king. At the end of seventy years there is to Tyre as the song of the harlot.
لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:
16 Take a harp, go around the city, O forgotten harlot, play well, Multiply song that you may be remembered.
«دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوە ئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو! باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێ بۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.»
17 And it has come to pass, At the end of seventy years YHWH inspects Tyre, And she has returned to her wage, And she committed fornication With all kingdoms of the earth on the face of the ground.
جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات.
18 And her merchandise and her wage have been holy to YHWH, Not treasured up nor stored, For her merchandise is to those sitting before YHWH, To eat to satiety, and for a lasting covering!
بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.

< Isaiah 23 >