< Hebrews 3 >

1 For this reason, holy brothers, partakers of a heavenly calling, consider the Apostle and Chief Priest of our profession, Christ Jesus,
کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە.
2 being faithful to Him who appointed Him, as also Moses [was] in all His house.
ئەو دڵسۆز بوو بەرامبەر ئەو خودایەی کە دەستنیشانی کرد، هەروەک موسا لە هەموو ماڵی خودا دڵسۆز بوو.
3 For this One has been counted worthy of more glory than Moses, inasmuch as He who builds it has more honor than the house.
عیسا بۆی دانرا شایانی شکۆیەکی زیاتر بێت لە موسا، وەک چۆن دروستکەری خانووێک ڕێزی لە خودی خانووەکە زیاترە.
4 For every house is built by someone, and He who built all things [is] God,
لەبەر ئەوەی هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە.
5 and Moses [was] indeed steadfast in all His house, as an attendant, for a testimony of those things that were to be spoken—
موسا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو.
6 but Christ, as a Son over His house, whose house we are, if we hold fast the boldness and the rejoicing of the hope to the end.
بەڵام مەسیح وەک کوڕەکە لەسەر ماڵی خودا دڵسۆزە، ئەو ماڵەش ئێمەین، ئەگەر دەستبگرین بەو متمانە و هیوایەی کە شانازی پێوە دەکەین.
7 For this reason, as the Holy Spirit says, “Today, if you may hear His voice—
لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ: [ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
8 you may not harden your hearts, as in the provocation, in the day of the temptation in the wilderness,
دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.
9 in which your fathers tempted Me; they proved Me, and saw My works [for] forty years;
لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە، هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی.
10 for this reason I was grieved with that generation and said, They always go astray in [their] heart, and these have not known My ways;
لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم، فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و ڕێگای منیان نەناسی.»
11 so I swore in My anger, They will [not] enter into My rest.”
بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد: «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»]
12 Watch out, brothers, lest there will be in any of you an evil heart of unbelief in the falling away from the living God,
خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە.
13 but exhort one another every day, while [it] is called “Today,” that none of you may be hardened by the deceitfulness of sin,
بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ [ئەمڕۆ،] تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت.
14 for we have become partakers of the Christ, if we may hold fast the confidence [we had] at the beginning to the end,
بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە.
15 as it is said, “Today, if you may hear His voice, you may not harden your hearts, as in the provocation.”
وەک چۆن گوتراوە: [ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت، دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.]
16 For who [were those], having heard, [that] provoked, but not all those having come out of Egypt through Moses?
جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی موسا هاتنە دەرەوە؟
17 But with whom was He grieved forty years? Was it not with those who sinned, whose carcasses fell in the wilderness?
خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟
18 And to whom did He swear that they will not enter into His rest, except to those who did not believe?
خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟
19 And we see that they were not able to enter in because of unbelief.
هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.

< Hebrews 3 >