< 2 Samuel 22 >

1 And David speaks the words of this song to YHWH in the day YHWH has delivered him out of the hand of all his enemies, and out of the hand of Saul,
داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد.
2 and he says: “YHWH [is] my rock, And my bulwark, and a deliverer to me,
گوتی: «یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە،
3 My God [is] my rock—I take refuge in Him; My shield, and the horn of my salvation, My high tower, and my refuge! My Savior, You save me from violence!
خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم، قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە، پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە، لە ستەم ڕزگارم دەکات.
4 I call on YHWH, [who is worthy] to be praised: And I am saved from my enemies.
«لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە، لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم،
5 When the breakers of death surrounded me, The streams of the worthless terrify me,
چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە، لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم،
6 The cords of Sheol have surrounded me, The snares of death have been before me. (Sheol h7585)
پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە، داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. (Sheol h7585)
7 In my adversity I call on YHWH, And I call to my God, And He hears my voice from His temple, And my cry [is] in His ears,
«لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە، هاوارم بردە بەر خودام، لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو، گوێی لە هاوارم بوو.
8 And the earth shakes and trembles, Foundations of the heavens are troubled, And are shaken, for He has wrath!
ئینجا زەوی لەرزی و هەژا، بناغەکانی ئاسمان ڕاژەنین، لە تووڕەیی ئەو لەرزین.
9 Smoke has gone up by His nostrils, And fire devours from His mouth; Brands have been kindled by it.
دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە، ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە، وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو.
10 And He inclines the heavens and comes down, And thick darkness [is] under His feet.
ئاسمانی شەق کرد و دابەزییە خوارەوە، هەوری تاریک لەژێر پێی بوو.
11 And He rides on a cherub and flies, And is seen on the wings of the wind.
سواری کەڕوب بوو و فڕی، بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە.
12 And He sets darkness around Him [for His] dwelling places, Darkness of waters [and] thick clouds of the skies.
تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی، هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمان.
13 From the brightness before Him Brands of fire were kindled!
لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو پشکۆ ئاگرەکان داگیرسان.
14 YHWH thunders from the heavens, And the Most High gives forth His voice.
یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی، ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە.
15 And He sends forth arrows, and scatters them; Lightning, and troubles them;
تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد، بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن.
16 And the streams of the sea are seen, [The] foundations of the world are revealed, By the rebuke of YHWH, From the breath of the spirit of His anger.
بنی دەریا دەرکەوت، بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون، لە سەرزەنشتی یەزدان، لە گەرمی هەناسەی لووتی.
17 He sends from above—He takes me, He draws me out of many waters.
«لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت، لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام.
18 He delivers me from my strong enemy, From those hating me, For they were stronger than me.
لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم، لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون.
19 They are before me in a day of my calamity, And YHWH is my support,
لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم، بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو.
20 And He brings me out to a large place, He draws me out for He delighted in me.
منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین، ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم.
21 YHWH repays me, According to my righteousness, According to the cleanness of my hands, He returns to me.
«یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم،
22 For I have kept the ways of YHWH, And have not done wickedly against my God.
چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر، لە خودای خۆم یاخی نەبووم.
23 For all His judgments [are] before me, As for His statutes, I do not turn from them.
هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان، لە فەرزەکانی لام نەداوە.
24 And I am perfect before Him, And I keep myself from my iniquity.
لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و خۆم لە گوناه پاراستووە.
25 And YHWH returns to me, According to my righteousness, According to my cleanness before His eyes.
یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە، بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی.
26 With the kind You show Yourself kind, With the perfect man You show Yourself perfect,
«لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت، لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت،
27 With the pure You show Yourself pure, And with the perverse You show Yourself a wrestler.
لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت، بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت.
28 And You save the poor people, But Your eyes on the high cause [them] to fall.
تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت، بەڵام چاوەکانت لەسەر لووتبەرزانە، دەیانشکێنیت.
29 For You [are] my lamp, O YHWH, And YHWH lightens my darkness.
ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت، یەزدان تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە.
30 For by You I run [against] a troop, By my God I leap a wall.
بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم، لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم.
31 God—His way [is] perfect, The saying of YHWH is tried, He [is] a shield to all those trusting in Him.
«ڕێبازی خودا تەواوە، بەڵێنی یەزدان بێگەردە، ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.
32 For who is God except YHWH? And who [is the] Rock except our God?
لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟ لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟
33 God—my bulwark, [my] strength, And He makes my way perfect;
خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات، بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە.
34 Making my feet like does, And causes me to stand on my high places,
پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات، لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت.
35 Teaching my hands for battle, And a bow of bronze was brought down by my arms,
مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ، تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە.
36 And You give the shield of Your salvation to me, And Your lowliness makes me great.
تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم، هاوکاریت گەورەم دەکات.
37 You enlarge my step under me, And my ankles have not slipped.
جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت، تاکو پێم نەخلیسکێت.
38 I pursue my enemies and destroy them, And I do not turn until they are consumed.
«دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن، هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە.
39 And I consume them, and strike them, And they do not rise, and fall under my feet.
لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە، لەژێر پێم کەوتن.
40 And You gird me [with] strength for battle, You cause my withstanders to bow under me.
کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ، وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن.
41 And my enemies—You give to me the neck, Those hating me—and I cut them off.
دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد، من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد.
42 They look, and there is no savior; To YHWH, and He has not answered them.
هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو.
43 And I beat them as dust of the earth, As mire of the streets I beat them small—I spread them out!
وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی، وەک قوڕی سەر ڕێگا پێم خستە سەریان و پێشێلم کردن.
44 And You deliver me From the strivings of my people, You place me for a head of nations; A people I have not known serve me.
«لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم، تۆ منت بە سەرۆکی نەتەوەکان هێشتەوە. گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن،
45 Sons of a stranger feign obedience to me, At the hearing of the ear they listen to me.
بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن، هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن.
46 Sons of a stranger fade away, And gird themselves by their close places.
بێگانەکان ورە بەر دەدەن و بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە.
47 YHWH lives, and blessed [is] my Rock, And exalted is my God—The Rock of my salvation.
«یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم! خودای ڕزگارکەرم تاشەبەردەکەیە، پایەبەرزە!
48 God—who is giving vengeance to me, And bringing down peoples under me,
خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە، گەلان ملکەچی من دەکات،
49 And bringing me forth from my enemies, Indeed, You raise me up above my withstanders. You deliver me from a man of violence.
لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت. پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم، لە دەست کەسە توندوتیژەکان ڕزگارت کردم.
50 Therefore I confess You, O YHWH, among nations, And I sing praise to Your Name.
لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم، گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.
51 Magnifying the salvations of His king, And doing loving-kindness to His anointed, To David, and to his seed—for all time!”
«سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت، خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت، بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.»

< 2 Samuel 22 >