< 1 Samuel 21 >

1 And David comes to Nob, to Ahimelech the priest, and Ahimelech trembles at meeting David and says to him, “Why [are] you alone, and no man [is] with you?”
داود هاتە نۆڤ بۆ لای ئەحیمەلەخی کاهین، ئەحیمەلەخ کە داودی بینی شڵەژا و پێی گوت: «بۆ بە تەنهایت و کەست لەگەڵ نییە؟»
2 And David says to Ahimelech the priest, “The king has commanded me [on] a matter, and he says to me, Let no man know anything of the matter about which I send you, and which I have commanded you; and [my] young men know [to go] to such and such a place.
داودیش وەڵامی ئەحیمەلەخی کاهینی دایەوە: «پاشا فەرمانی ئەرکێکی پێکردووم، پێی گوتم:”نابێت کەس هیچ شتێک لەبارەی ئەم ئەرکەوە بزانێت کە من تۆی بۆ دەنێرم و پێم سپاردوویت.“سەبارەت بە پیاوەکانیشم، شوێنێکم بۆ دیاری کردوون بۆ ئەوەی لەوێ چاویان پێم بکەوێت.
3 And now, what is there under your hand? Give five loaves into my hand, or that which is found.”
ئێستاش چیت لەبەردەستە؟ پێنج نان یان ئەوەی هەیە بمدەرێ.»
4 And the priest answers David and says, “There is no common bread under my hand, but there is holy bread; if only the youths have been kept from women.”
کاهینەکەش وەڵامی داودی دایەوە: «نانی ئاساییم لەلا دەستناکەوێت، بەڵام نانی پیرۆز هەیە، بە مەرجێک پیاوەکان خۆیان پاراستبێت لە ژنان.»
5 And David answers the priest and says to him, “Surely, if women have been restrained from us as before in my going out, then the vessels of the young men are holy, and it [is] a common way; and also, surely it is sanctified today in the vessel.”
داودیش وەڵامی کاهینەکەی دایەوە: «بێگومان ژنمان لێ قەدەغەکراوە، وەک هەموو جارێک کە بۆ ئەرکێک چووبم، قاپوقاچاغەکانی پیاوەکانم پیرۆزن، تەنانەت ئەگەر ئەرکەکەش ئاسایی بووبێت، ئایا دەبێت ئەمڕۆ قاپوقاچاغەکانیان چەند پیرۆز بن؟»
6 And the priest gives the holy thing to him, for there was no bread there except the Bread of the Presentation, which is turned aside from the presence of YHWH to put hot bread [there] in the day of its being taken away.
لەبەر ئەوە کاهینەکە نانە پیرۆزەکەی پێدا، چونکە هیچ نانێکی دیکە لەوێ نەبوو، جگە لە نانی تەرخانکراو، ئەوەی لەبەردەم یەزدان لابردرابوو، هەتا لە هەمان ڕۆژدا بە نانی گەرم جێی بگرێتەوە.
7 And there [is] a man of the servants of Saul detained before YHWH on that day, and his name [is] Doeg the Edomite, chief of the shepherds whom Saul has.
لەو ڕۆژەدا پیاوێک لە خزمەتکارەکانی شاول لەبەردەم یەزداندا دەستبەسەر بوو، ناوی دۆئێگی ئەدۆمی بوو، گەورەی شوانەکانی شاول بوو.
8 And David says to Ahimelech, “And is there not spear or sword here under your hand? For I have taken neither my sword nor my vessels in my hand, for the matter of the king was urgent.”
ئینجا داود بە ئەحیمەلەخی گوت: «ئایا لێرە ڕمێک یان شمشێرێکت لەبەردەستدا هەیە؟ نە شمشێرەکەم و نە هیچ چەکێکی دیکەم نەهێناوە، چونکە ئەرکەکەی پاشا زۆر بە پەلە بوو.»
9 And the priest says, “The sword of Goliath the Philistine, whom you struck in the Valley of Elah, behold, it is wrapped in a garment behind the ephod, if you take it to yourself, take; for there is none other except it in this [place].” And David says, “There is none like it—give it to me.”
کاهینەکەش گوتی: «شمشێرەکەی گۆلیاتی فەلەستی، ئەوەی لە دۆڵی ئێلە کوشتت، ئەوەتا لە جلێکەوە پێچراوە لە پشت ئێفۆدەکە، ئەگەر ئەو بۆ خۆت دەبەیت، بیبە، چونکە جگە لەو هیچی دیکە لێرە نییە.» داودیش گوتی: «لەوە باشتر نابێت، بمدەرێ.»
10 And David rises and flees on that day from the face of Saul, and comes to Achish king of Gath;
هەر لەو ڕۆژەدا داود هەستا و لەبەردەم شاول ڕایکرد، هات بۆ لای ئاخیشی پاشای گەت.
11 and the servants of Achish say to him, “Is this not David, the king of the land? Is it not of this one [that] they sing in dances, saying, Saul struck among his thousands, and David among his myriads?”
خزمەتکارەکانی ئاخیش بە پاشایان گوت: «ئەرێ ئەمە داودی پاشای خاکەکە نییە؟ ئەی بۆ ئەم نەبوو بەدەم گۆرانی و سەماوە دەیانگوت: «”شاول هەزارانی کوشت و داودیش دەیان هەزار“؟»
12 And David lays these words in his heart, and is exceedingly afraid of the face of Achish king of Gath,
داود ئەم قسانەی خستە ناو دڵییەوە و زۆر لە ئاخیشی پاشای گەت ترسا،
13 and changes his behavior before their eyes, and feigns himself mad in their hand, and scribbles on the doors of the gate, and lets down his spittle to his beard.
لەبەرچاویاندا هەڵسوکەوتی خۆی گۆڕی، لەبەردەستیان خۆی شێتکرد و دەستی بە ڕووشاندنی چوارچێوەی دەروازەکان کرد، لیک بە ڕیشیدا دەهاتە خوارەوە.
14 And Achish says to his servants, “Behold, you see a man acting as a madman; why do you bring him to me?
ئینجا ئاخیش بە خزمەتکارەکانی گوت: «ئەوەتا دەبینن ئەم پیاوە شێتە؟ ئیتر بۆچی دەیهێننە لای من؟
15 Am I lacking madmen, that you have brought in this one to act as a madman before me? Does this one come into my house?”
ئایا من پێویستم بە شێت هەیە، هەتا ئەمەم بۆ بهێنن و لەبەردەمم شێتی بیگرێت؟ ئایا ئەمە بێتە ناو ماڵەکەمەوە؟»

< 1 Samuel 21 >