< Judges 11 >

1 And Jephthae the Galaadite [was] a mighty man; and he [was] the son of a harlot, who bore Jephthae to Galaad.
یەفتاحی گلعادی جەنگاوەرێکی بەهێز بوو، کوڕی لەشفرۆشێک بوو، گلعادیش باوکی بوو.
2 And the wife of Galaad bore him sons; and the sons of his wife grew up, and they cast out Jephthae, and said to him, You shall not inherit in the house of our father, for you are the son of a concubine.
ژنەکەی گلعاد چەند کوڕێکی بوو، کاتێک کوڕەکان گەورە بوون یەفتاحیان دەرکرد و پێیان گوت: «نابیت بە میراتگر لە ماڵی باوکمان، چونکە تۆ کوڕی ژنێکی دیکەیت.»
3 And Jephthae fled from the face of his brethren, and lived in the land of Tob; and vain men gathered to Jephthae, and went out with him.
بۆیە یەفتاح لە دەست براکانی هەڵات و لە خاکی تۆڤ نیشتەجێ بوو، چەند پیاوێکی یاخی و چاونەترس لە دەوری کۆبوونەوە و دوای کەوتن.
4 And it came to pass when the children of Ammon prepared to fight with Israel,
ئینجا پاش ماوەیەک عەمۆنییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان.
5 that the elders of Galaad went to fetch Jephthae from the land of Tob.
کاتێک عەمۆنییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان، پیرانی گلعاد چوون بۆ ئەوەی یەفتاح لە خاکی تۆڤەوە بهێنن.
6 And they said to Jephthae, Come, and be our head, and we will fight with the sons of Ammon.
بە یەفتاحیان گوت: «وەرە ببە بە سەرکردەمان هەتا لە دژی عەمۆنییەکان بجەنگین.»
7 And Jephthae said to the elders of Galaad, Did you not hate me, and cast me out of my father's house, and banish me from you? and therefore are you come to me now when you lack me?
یەفتاحیش بە پیرانی گلعادی گوت: «ئایا ئێوە نەبوون کە ڕقتان لێم بووەوە و لە ماڵی باوکم دەرتانکردم؟ بۆچی ئێستا هاتوون بۆ لام کە لە تەنگانە دان؟»
8 And the elders of Galaad said to Jephthae, Therefore have we now turned to you, that you should go with us, and fight against the sons of Ammon, and be our head over all the inhabitants of Galaad.
پیرانی گلعادیش بە یەفتاحیان گوت: «بۆیە ئێستا گەڕاوینەتەوە بۆ لات هەتا لەگەڵمان بێیت و لە دژی عەمۆنییەکان بجەنگین و ببیت بە سەرکردەمان بەسەر هەموو دانیشتووانی گلعاد.»
9 And Jephthae said to the elders of Galaad, If you turn me back to fight with the children of Ammon, and the Lord should deliver them before me, then will I be your head.
یەفتاحیش بە پیرانی گلعادی گوت: «ئەگەر منتان گەڕاندەوە بۆ جەنگ لە دژی عەمۆنییەکان و یەزدان ئەوانی بەدەستمەوە دا، ئەوا بەڕاستی من دەبمە سەرکردەتان؟»
10 And the elders of Galaad said to Jephthae, The Lord be witness between us, if we shall not do according to your word.
پیرانی گلعادیش بە یەفتاحیان گوت: «با یەزدان لەنێوانمان شایەت بێت، بە دڵنیاییەوە ئاوا دەکەین بەپێی ئەوەی گوتت.»
11 And Jephthae went with the elders of Galaad, and the people made him head and ruler over them: and Jephthae spoke all his words before the Lord in Massepha.
ئینجا یەفتاح لەگەڵ پیرانی گلعاددا ڕۆیشت و گەل کردیان بەسەرکردە و فەرماندەی خۆیان و یەفتاحیش هەموو قسەکانی خۆی لە میچپا لەبەردەم یەزدان دووبارە کردەوە.
12 And Jephthae sent messengers to the king of the children of Ammon, saying, What have I to do with you, that you have come against me to fight in my land?
ئینجا یەفتاح چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای عەمۆنییەکان ڕەوانە کرد و گوتی: «چیم لەگەڵ تۆ هەیە، تۆ هاتوویتە سەرم هەتا لە خاکەکەم لە دژم بجەنگیت؟»
13 And the king of the children of Ammon said to the messengers of Jephthae, Because Israel took my land when he went up out of Egypt, from Arnon to Jaboc, and to Jordan: now then return them peaceably and I will depart.
پاشای عەمۆنییەکانیش بە نێردراوەکانی یەفتاحی گوت: «لەبەر ئەوەی ئیسرائیل لە کاتی هاتتنیدا لە میسر خاکەکەی بردووم، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و هەتا ڕووباری ئوردون، ئێستاش بە ئاشتی بیگەڕێنەوە.»
14 And Jephthae again sent messengers to the king of the children of Ammon,
ئینجا یەفتاح دووبارە چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای عەمۆنییەکان ڕەوانە کردەوە و
15 and said to him, Thus says Jephthae, Israel took not the land of Moab, nor the land of the children of Ammon;
پێی گوت: «یەفتاح ئاوا دەڵێت: ئیسرائیل خاکی مۆئاب و خاکی عەمۆنییەکانی نەبردووە،
16 for in their going up out of Egypt Israel went in the wilderness as far as the sea of Siph, and came to Cades.
چونکە لە کاتی هاتنی ئیسرائیل لە میسرەوە بەناو چۆڵەوانیدا هەتا دەریای سوور ڕۆیشت و هات بۆ قادێش.
17 And Israel sent messengers to the king of Edom, saying, I will pass, if it please you, by your land: and the king of Edom complied not: and [Israel] also sent to the king of Moab, and he did not consent; and Israel sojourned in Cades.
ئیتر ئیسرائیل چەند نێردراوێکی نارد بۆ لای پاشای ئەدۆم و گوتی:”لێمانگەڕێ با بەناو خاکەکەتدا تێپەڕ بین،“بەڵام پاشای ئەدۆم گوێی نەگرت. هەروەها نێردراویان بۆ لای پاشای مۆئاب نارد، بەڵام ڕازی نەبوو. ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە قادێش مانەوە.
18 And [they] journeyed in the wilderness, and compassed the land of Edom and the land of Moab: and they came by the east of the land of Moab, an encamped in the country beyond Arnon, and came not within the borders of Moab, for Arnon [is] the border of Moab.
«ئینجا بەناو چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و بەدەوری خاکی ئەدۆم و خاکی مۆئابدا سووڕانەوە، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە هاتن بۆ خاکی مۆئاب و لە کەناری ئەرنۆن چادریان هەڵدا، نەهاتنە ناو خاکی مۆئاب، چونکە ڕووباری ئەرنۆن سنووری مۆئاب بوو.
19 And Israel sent messengers to Seon king of the Amorite, king of Esbon, and Israel said to him, Let us pass, we pray you, by your land to our place.
«پاشان ئیسرائیل چەند نێردراوێکی بۆ لای سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و پاشای حەشبۆن نارد و پێی گوتن:”لێمانگەڕێن با بەناو خاکەکەتاندا تێپەڕین بۆ شوێنەکەمان.“
20 And Seon did not trust Israel to pass by his coast; and Seon gathered all his people, and they encamped at Jasa; and he set the battle in array against Israel.
بەڵام سیحۆن متمانەی بە ئیسرائیل نەبوو بەناو سنوورەکەیدا تێبپەڕێت، بەڵکو سیحۆن هەموو هێزەکانی کۆکردەوە و لە یەهەچ چادریان هەڵدا و لە دژی ئیسرائیل جەنگان.
21 And the Lord God of Israel delivered Seon and all his people into the hand of Israel, and they struck him; and Israel inherited all the land of the Amorite who lived in that land,
«ئینجا یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سیحۆن و هەموو سوپاکەی دا بەدەست نەوەی ئیسرائیلەوە و ئەوانیان بەزاند. ئیتر ئیسرائیل بوو بە خاوەنی هەموو زەوی ئەمۆرییەکان و دانیشتووانی ئەو خاکە،
22 from Arnon and to Jaboc, and from the wilderness to Jordan.
دەستیان بەسەر هەموو سنووری ئەمۆرییەکاندا گرت، لە ئەرنۆنەوە هەتا یەبۆق و لە چۆڵەوانییەوە هەتا ڕووباری ئوردون.
23 And now the Lord God of Israel has removed the Amorite from before his people Israel, and shall you inherit his [land]?
«ئێستاش کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمۆرییەکانی لەبەردەم ئیسرائیلی گەلی خۆی دەرکردووە، ئایا بە چ مافێک تۆ خاوەنداریێتی دەکەیت؟
24 Will you not inherit those possessions which Chamos your god shall cause you to inherit; and shall not we inherit the [land of] all those whom the Lord our God has removed from before you?
ئایا نابیتە خاوەنی ئەوەی کە کەمۆشی خوداوەندت پێت دەدات؟ ئێمەش خاوەنی هەموو ئەوانەین کە یەزدانی پەروەردگارمان لەبەردەمماندا وەدەرینان.
25 And now are you any better than Balac son of Sepphor, king of Moab? did he indeed fight with Israel, or indeed make war with him,
ئێستاش ئایا تۆ بەڕاستی لە بالاقی کوڕی چیپوری پاشای مۆئاب چاکتریت؟ ئایا ئەو بەربەرەکانێی ئیسرائیلی کرد، یاخود لە دژیان جەنگا؟
26 when [Israel] lived in Esebon and in its coasts, and in the land of Aroer and in its coasts, and in all the cities by Jordan, three hundred years? and therefore did you not recover them in that time?
ئەو کاتەی ئیسرائیل لە حەشبۆن و گوندەکانی و عەرۆعێر و گوندەکانی و هەموو شارۆچکەکانی کەناری ئەرنۆن سێ سەد ساڵ نیشتەجێ بوو، بۆچی لەو کاتەدا بەدەستت نەهێنایەوە؟
27 And now I have not sinned against you, but you wrong me in preparing war against me: may the Lord the Judge judge this day between the children of Israel and the children of Ammon.
من هیچ گوناهم دەرهەق بە تۆ نەکردووە، بەڵام تۆ خراپەم لەگەڵ دەکەیت بە شەڕکردن لەگەڵ من. با ئەمڕۆ یەزدانی دادوەر حوکم لەنێوان ئیسرائیل و عەمۆنییەکاندا بدات.»
28 But the king of the children of Ammon listened not to the words of Jephthae, which he sent to him.
بەڵام پاشای عەمۆنییەکان گوێی لە قسەکانی یەفتاح نەگرت کە بۆی نارد.
29 And the spirit of the Lord came upon Jephthae, and he passed over Galaad, and Manasse, and passed by the watch-tower of Galaad to the other side of the children of Ammon.
جا ڕۆحی یەزدان هاتە سەر یەفتاح. لە گلعاد و مەنەشە پەڕییەوە و میچپای گلعادیشی تێپەڕاند، لەوێشەوە بۆ هێرشکردنە سەر عەمۆنییەکان پێشڕەویی کرد.
30 And Jephthae vowed a vow to the Lord, and said, If you will indeed deliver the children of Ammon into my hand,
ئینجا یەفتاح نەزری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «ئەگەر عەمۆنییەکانت دا بەدەستمەوە،
31 then it shall come to pass that whoever shall first come out of the door of my house to meet me when I return in peace from the children of Ammon, he shall be the Lord's: I will offer him up for a whole burnt offering.
ئەوا لە کاتی گەڕانەوەمدا بە سەرکەوتوویی لەلای عەمۆنییەکانەوە، ئەوەی بۆ پێشوازیلێکردنم لە دەرگای ماڵەکەمەوە بێتە دەرەوە، ئەوە بۆ یەزدان دەبێت و وەک قوربانی سووتاندن پێشکەشی دەکەم.»
32 And Jephthae advanced to meet the sons of Ammon to fight against them; and the Lord delivered them into his hand.
ئینجا یەفتاح پەڕییەوە بۆ عەمۆنییەکان بۆ جەنگ لە دژیان و یەزدان ئەوانی دایە دەستی.
33 And he struck them from Aroer till [one] comes to Arnon, in number twenty cities, and as far as Ebelcharmim, with a very great destruction: and the children of Ammon were straitened before the children of Israel.
لەنێوان عەرۆعێرەوە و مینیت هەتا ئابێل کەرامیم بیست شارۆچکەی وێران کرد و بەم شێوەیە عەمۆنییەکان کەوتنە ژێردەستی نەوەی ئیسرائیل.
34 And Jephthae came to Massepha to his house; and behold, his daughter came forth to meet him with timbrels and dances; and she was his only child, he had not another son or daughter.
پاشان یەفتاح گەڕایەوە بۆ میچپا بۆ ماڵەکەی و تەماشای کرد وا کچەکەی بە دەفلێدان و سەماکردنەوە هاتووەتە دەرەوە بۆ پێشوازیلێکردنی. ئەو کچەش تاقانە بوو، جگە لەو کوڕ و کچی دیکەی نەبوو.
35 And it came to pass when he saw her, that he tore his garments, and said, Ah, ah, my daughter, you have indeed troubled me, and you were the cause of my trouble; and I have opened my mouth against you to the Lord, and I shall not be able to return from it.
لەو کاتەدا کە چاوی پێکەوت جلەکانی دادڕی و گوتی: «ئای کچەکەم ئەژنۆت شکاندم و ژیانت لێ تاڵ کردم، چونکە سوێندم بۆ یەزدان خواردووە و ناتوانم لێی پاشگەز ببمەوە.»
36 And she said to him, Father, have you opened your mouth to the Lord? Do to me accordingly as [the word] went out of your mouth, in that the Lord has wrought vengeance for you on your enemies of the children of Ammon.
ئەویش پێی گوت: «ئەی باوکە تۆ نەزرت بۆ یەزدان کردووە. بەوەم لەگەڵ بکە کە لە دەمت هاتووەتە دەرەوە، چونکە یەزدان تۆڵەی بۆ سەندییەوە لە دوژمنەکانت، لە عەمۆنییەکان.»
37 And she said to her father, Let my father now do this thing: let me alone for two months, and I will go up and down on the mountains, and I will bewail my virginity, I and my companions.
پاشان بە باوکی گوت: «با ئەو کارەم لەگەڵدا بکرێت، دوو مانگ لێم بگەڕێ هەتا بڕۆم و لەسەر چیاکان بگەڕێم و لەگەڵ هاوڕێیەکانم شیوەن بگێڕم، چونکە هەرگیز شوو ناکەم.»
38 And he said, Go: and he sent her away for two months; and she went, and her companions, and she bewailed her virginity on the mountains.
ئەویش گوتی: «بڕۆ.» دوو مانگ ناردی، ڕۆیشت و لەگەڵ دەستە خوشکەکانی لەسەر چیاکان شیوەنی گێڕا، چونکە هەرگیز شوو ناکات.
39 And it came to pass at the end of the two months that she returned to her father; and he performed upon her his vow which he vowed; and she knew no man:
لە کۆتایی دوو مانگەکەدا گەڕایەوە بۆ لای باوکی، ئیتر ئەو نەزرەی کردبووی ئەنجامی دا، کچەکەش پاکیزە بوو. ئیتر ئەمە لەناو ئیسرائیلدا بوو بە نەریت
40 and it was an ordinance in Israel, [That] the daughters of Israel went from year to year to bewail the daughter of Jephthae the Galaadite for four days in a year.
کە کچەکانی ئیسرائیل ساڵانە چوار ڕۆژ دەچن بۆ ئەوەی شیوەن بۆ کچەکەی یەفتاحی گلعادی بگێڕن.

< Judges 11 >