< Esias 62 >

1 For Sion's sake I will not hold my peace, and for Jerusalem's sake I will not rest, until her righteousness go forth as light, and my salvation burn as a torch.
لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم و لە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابم هەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە و ڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.
2 And the Gentiles shall see your righteousness, and kings your glory: and one shall call you [by] a new name, which the Lord shall name.
ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت و هەموو پاشاکان شکۆمەندییەکەت دەبینن. ناوێکی نوێت لێ دەنرێت کە دەمی یەزدان دیاری دەکات.
3 And you shall be a crown of beauty in the hand of the Lord, and a royal diadem in the hand of your God.
دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان و تاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.
4 And you shall no more be called Forsaken; and your land shall no more be called Desert: for you shall be called My Pleasure, and your land Inhabited: for the Lord has taken pleasure in you, and your land shall be inhabited.
چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» و چیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»، بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا»، خاکەکەشت، «بەعولە»، چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت، خاکەکەشت مێردی دەبێت.
5 And as a young man lives with a virgin, so shall your sons dwell in [you]: and it shall come to pass [that] as a bridegroom will rejoice over a bride, so will the Lord rejoice over you.
وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە، ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت. وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک، ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.
6 And on your walls, O Jerusalem, have I set watchmen all day and all night, who shall never cease making mention of the Lord.
ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە، بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن. ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە، ئۆقرە مەگرن،
7 For there is none like you, when he shall have established, and made Jerusalem a praise on the earth.
لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت و ناوداری دەکات لە زەویدا.
8 For the Lord has sworn by his glory, and by the might of his arm, I will no more give your corn and your provisions to your enemies; nor shall strangers any more drink your wine, for which you has laboured.
یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی و بە هێزی بازووی سوێندی خوارد: «چیتر دانەوێڵەکەت ناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت و شەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت، نامۆکان نایخۆنەوە،
9 But they that have gathered them shall eat them, and they shall praise the Lord; and they that have gathered [the grapes] shall drink thereof in my holy courts.
بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە و ستایشی یەزدان دەکەن، ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوە لە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.»
10 Go through my gates, and make a way for my people; and cast the stones out of the way; lift up a standard for the Gentiles.
تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە! ڕێگای گەل خۆش بکەن. ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن! لە بەرد پاکی بکەنەوە. ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.
11 For behold, the Lord has proclaimed to the end of the earth, say you to the daughter of Sion, Behold, your Saviour has come to you, having his reward and his work before his face.
ئەوەتا یەزدان بە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە: «بە شاری سییۆن بڵێن،”وا ڕزگارکەرەکەت دێت! وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی و خەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“»
12 And one shall call them the holy people, the redeemed of the Lord: and you shall be called a city sought out, and not forsaken.
ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»، «ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»، تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»، «شارە بەجێنەماوەکە».

< Esias 62 >