< Ambacum 3 >

1 A PRAYER OF THE PROPHET AMBACUM, WITH A SONG.
نوێژێکی حەبەقوقی پێغەمبەر. لەسەر ئاوازی «شگیانۆت»:
2 O Lord, I have heard your report, and was afraid: I considered your works, and was amazed: you shall be known between the two living creatures, you shall be acknowledged when the years draw near; you shall be manifested when the time is come; when my soul is troubled, you will in wrath remember mercy.
ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست، ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام، لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە، با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن، لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت!
3 God shall come from Thaeman, and the Holy One from the dark shady mount Pharan. (Pause)
خودا لە تێمانەوە هات، پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات. شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە و ستایشی ئەو زەوی پڕکردووە.
4 His excellence covered the heavens, and the earth was full of his praise. And his brightness shall be as light; [there were] horns in his hands, and he caused a mighty love of his strength.
پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە، لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت، لەوێدا توانای شاردرابووەوە.
5 Before his face shall go a report, and it shall go forth into the plains,
پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت، گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو.
6 the earth stood at his feet and trembled: he saw, and the nations melted away: the mountains were violently burst through, the everlasting hills melted at his everlasting going forth.
ڕاوەستا و زەوی هەژاند، تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند. چیا دێرینەکان کوتران، گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە، بەڵام یەزدان جاویدانییە.
7 Because of troubles I looked upon the tents of the Ethiopians: the tabernacles also of the land of Madiam shall be dismayed.
چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی، ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین.
8 Was you angry, O Lord, with the rivers? or [was] your wrath against the rivers, or your anger against the sea? for you will mount on your horses, and your chariots are salvation.
ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو، تاکو سواری ئەسپ بیت و گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟
9 Surely you did bend they bow at scepters, says the Lord. (Pause) The land of rivers shall be torn asunder.
کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و داوای تیرێکی زۆرت کرد. بە ڕووبارەکان زەویت شەق کردووە،
10 The nations shall see you and be in pain, [as you do] divide the moving waters: the deep uttered her voice, and raised her form on high.
چیاکان تۆیان بینی و لەرزین، لافاوی ئاوەکان تێپەڕین، قووڵاییەکان دەنگیان هات، شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە.
11 The sun was exalted, and the moon stood still in her course: your darts shall go forth at the light, at the brightness of the gleaming of your arms.
خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان، بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت، بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت.
12 You will bring low the land with threatening, and in wrath you will break down the nations.
بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت، بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد.
13 You went forth for the salvation of your people, to save your anointed: you shall bring death on the heads of transgressors; you has brought bands upon [their] neck. (Pause)
بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە، بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت. سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد، لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە.
14 You did cut asunder the heads of princes with amazement, they shall tremble in it; they shall burst their bridles, [they shall be] as a poor man devouring in secret.
بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد، کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان، خۆشیان ئامادە کرد بۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە.
15 And you do cause your horses to enter the sea, disturbing much water.
بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر، ئاوە زۆرەکانت هەژاند.
16 I watched, and my belly trembled at the sound of the prayer of my lips, and trembling entered into my bones, and my frame was troubled within me; I will rest in the day of affliction, from going up to the people of my sojourning.
بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە، لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین، ئێسکەکانم کلۆر بوون، چۆکم لەرزی. لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەم بۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم.
17 For [though] the fig tree shall bear no fruit, and there shall be no produce on the vines; the labor of the olive shall fail, and the fields shall produce no food: the sheep have failed from the pasture, and there are no oxen at the cribs;
لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە، لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن، لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،
18 yet I will exult in the Lord, I will joy in God my Saviour.
بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم، بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.
19 The Lord God is my strength, and he will perfectly strengthen my feet; he mounts me upon high places, that I may conquer by his song.
یەزدانی پەروەردگار هێزی منە، پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات، توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان. بۆ سەرۆکی گۆرانیبێژەکان، لەسەر ئامێرە ژێدارەکانم.

< Ambacum 3 >