< Genesis 38 >

1 And it came to pass at that time that Judas went down from his brethren, and came as far as to a certain man of Odollam, whose name was Iras.
یەهودا لەو سەردەمەدا براکانی بەجێهێشت و چوو بۆ لای پیاوێکی عەدولامی کە ناوی حیرە بوو.
2 And Judas saw there the daughter of a Chananitish man, whose name was Sava; and he took her, and went in to her.
لەوێ یەهودا چاوی بە کچی پیاوێکی کەنعانی کەوت بە ناوی شوەع. ئیتر ئەو کچەی خواست و لەگەڵی نوست.
3 And she conceived and bore a son, and called his name, Er.
ئەویش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو ناوی لێنا ئێر.
4 And she conceived and bore a son again; and called his name, Aunan.
جارێکی دیکە سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا ئۆنان.
5 And she again bore a son; and called his name, Selom: and she was in Chasbi when she bore them.
دیسان سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا شالەح. کاتێک یەهودا لە کەزیب بوو، ئەم کوڕەی بوو.
6 And Judas took a wife for Er his firstborn, whose name was Thamar.
یەهودا ژنێکی بۆ ئێری کوڕە نۆبەرەی خۆی هێنا، ناوی تامار بوو.
7 And Er, the firstborn of Judas, was wicked before the Lord; and God killed him.
بەڵام ئێری کوڕە نۆبەرەی یەهودا لەبەردەم یەزدان بەدکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.
8 And Judas said to Aunan, Go in to your brother's wife, and marry her as her brother-in-law, and raise up seed to your brother.
ئینجا یەهودا بە ئۆنانی گوت: «ژنی براکەت بخوازەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە، بە ئەرکی برایەتی هەستە و نەوە بۆ براکەت بخەرەوە.»
9 And Aunan, knowing that the seed should not be his—it came to pass when he went in to his brother's wife, that he spilled [it] upon the ground, so that he should not give seed to his brother's wife.
بەڵام ئۆنان دەیزانی کە منداڵەکە نابێتە هی خۆی، بۆیە هەر کاتێک سەرجێیی لەگەڵ ژنی براکەی دەکرد، تۆوەکەی خۆی دەڕژاندە سەر زەوی، بۆ ئەوەی نەوە بۆ براکەی نەخاتەوە.
10 And his doing this appeared evil before God; and he killed him also.
ئەم کردارەی ئەو بەلای یەزدانەوە کارێکی خراپ بوو، ئیتر ئەویشی مراند.
11 And Judas said to Thamar, his daughter-in-law, Sit you a widow in the house of your father-in-law, until Selom my son be grown; for he said, lest he also die as his brethren; and Thamar departed, and sat in the house of her father.
یەهودا بە تاماری بووکی خۆی گوت: «لە ماڵی باوکت بە بێوەژنی دابنیشە، هەتا شالەحی کوڕم گەورە دەبێت.» لەبەر ئەوەی بیری کردەوە و گوتی: «نەوەک ئەمیشیان وەک دوو براکەی بمرێت.» تاماریش چوو لە ماڵی باوکی دانیشت.
12 And the days were fulfilled, and Sava the wife of Judas died; and Judas, being comforted, went to them that sheared his sheep, himself and Iras his Shepherd the Odollamite, to Thamna.
دوای ماوەیەکی زۆر کچەکەی شوەع کە ژنی یەهودا بوو مرد. پاش ئەوەی خەم و پەژارەیی لە دڵی یەهودا ڕەوییەوە، لەگەڵ حیرەی عەدولامی چوو بۆ تیمنا، بۆ لای ئەوانەی خوری مەڕەکانیان بۆ دەبڕییەوە.
13 And it was told Thamar his daughter-in-law, saying, Behold, your father-in-law goes up to Thamna, to shear his sheep.
کاتێک بە تاماریان ڕاگەیاند: «وا خەزوورت هاتووە بۆ تیمنا، بۆ بڕینەوەی خوری مەڕەکانی،»
14 And having taken off the garments of her widowhood from her, she put on a veil, and ornamented her face, and sat by the gates of Aenan, which is in the way to Thamna, for she saw that Selom was grown; but he gave her not to him for a wife.
ئەویش جلوبەرگی بێوەژنیی داکەند و ڕووی خۆی داپۆشی و خۆی پێچایەوە. پاشان لەبەر دەروازەی عێینەیم دانیشت، کە لەسەر ڕێگای تیمنایە، چونکە بینی وا شالەح گەورە بووە، کەچی ئەمیان نەدایێ ببێتە ژنی.
15 And when Judas saw her, he thought her to be a harlot; for she covered her face, and he knew her not.
کە یەهودا تاماری بینی، وایزانی لەشفرۆشە، چونکە ڕووی خۆی داپۆشیبوو.
16 And he went out of his way to her, and said to her, Let me come in to you; for he knew not that she was his daughter-in-law; and she said, What will you give me if you should come in to me?
ئیتر لەسەر ڕێگاکە لایدا بەلای ئەودا و پێی گوت: «وەرە با سەرجێییت لەگەڵ بکەم،» چونکە نەیزانی ئەوە بووکەکەیەتی. ئەویش پێی گوت: «چیم پێدەدەیت بۆ ئەوەی سەرجێییم لەگەڵ بکەیت؟»
17 And he said, I will send you a kid of the goats from my flock; and she said, [Well], if you will give me an earnest, until you send it.
ئەویش گوتی: «لە ماڵاتەکەم گیسکێکت بۆ دەنێرم.» ئەمیش گوتی: «ئەی شتێکم وەک بارمتە دەدەیتێ هەتا دەینێریت؟»
18 And he said, What is the earnest that I shall give you? and she said, Your ring, and your bracelet, and the staff in your hand; and he gave them to her, and went in to her, and she conceived by him.
ئەویش گوتی: «چ بارمتەیەکت بدەمێ؟» ئەمیش گوتی: «مۆر و قەیتان و گۆچانەکەی دەستت.» ئەویش ئەمانەی دایێ و سەرجێیی لەگەڵی کرد، ئیتر سکی لێی پڕبوو.
19 And she arose and departed, and took her veil from off her, and put on the garments of her widowhood.
ئینجا هەستا و ڕۆیشت، ڕووپۆشەکەی لە خۆی کردەوە و جلوبەرگی بێوەژنی لەبەرکردەوە.
20 And Judas sent the kid of the goats by the hand of his shepherd the Odollamite, to receive the pledge from the woman; and he found her not.
هەر لەو ماوەیەدا یەهودا گیسکەکەی بە هاوڕێ عەدولامییەکەیدا نارد بۆ ئەوەی بارمتەکە لە دەست ژنەکە وەربگرێتەوە. بەڵام ئەو نەیبینییەوە.
21 And he asked the men of the place, Where is the harlot who was in Aenan by the wayside? and they said, There was no harlot here.
ئیتر پرسیاری لە خەڵکی ئەو ناوە کرد و گوتی: «ئەرێ ئەو ئافرەتە لەشفرۆشەی لە نزرگە لە کەناری ڕێی عێینەیم بوو لەکوێیە؟» ئەوانیش گوتیان: «ئەم ناوە هیچ ئافرەتێکی لەشفرۆشی لێ نەبووە.»
22 And he returned to Judas, and said, I have not found her; and the men of the place say, There is no harlot here.
ئەویش گەڕایەوە لای یەهودا و پێی گوت: «نەمبینییەوە. خەڵکەکەی ئەو ناوەش گوتیان:”هیچ ئافرەتی لەشفرۆش لەو ناوەدا نییە.“»
23 And Judas said, Let her have them, but let us not be ridiculed; I sent this kid, but you have not found her.
یەهوداش گوتی: «با بۆ خۆی هەڵیانبگرێت نەوەک ڕیسوا بین. ئەوەتا ئەم گیسکەم بۆ ناردووە، بەڵام تۆ ئەوت نەبینییەوە.»
24 And it came to pass after three months, that it was told Judas, saying, Thamar your daughter-in-law has grievously played the harlot, and behold she is with child by whoredom; and Judas said, Bring her out, and let her be burnt.
نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوە بە یەهودا ڕاگەیەنرا و گوترا: «تاماری بووکت لەشفرۆشی کردووە، بەهۆی ئەو لەشفرۆشییەوە سکیشی پڕە.» یەهوداش گوتی: «بیهێننە دەرەوە بۆ ئەوەی بسووتێنرێت!»
25 And as they were bringing her, she sent to her father-in-law, saying, I am with child by the man whose these things are; and she said, See whose is this ring and bracelet and staff.
ئەوە بوو کە هێنرایە دەرەوە، ناردییە لای خەزووری و گوتی: «سکم لەو پیاوە پڕە کە خاوەنی ئەمانەیە.» هەروەها گوتی: «وردبەرەوە و بزانە ئەم مۆر و قەیتان و گۆچانە هی کێیە؟»
26 And Judas knew [them], and said, Thamar is cleared rather than I, forasmuch as I gave her not to Selom my son: and he knew her not again.
یەهوداش ئەوانی ناسییەوە و گوتی: «ئەو لە من ڕاستودروستترە، لەبەر ئەوەی نەمداوە بە شالەحی کوڕم.» دوای ئەمە ئیتر سەرجێیی لەگەڵی نەکردەوە.
27 And it came to pass when she was in labor, that she also had twins in her womb.
کە هاتە سەر منداڵبوون، دووانەیەک لە سکی بوو.
28 And it came to pass as she was bringing forth, one thrust forth his hand, and the midwife having taken hold of it, bound upon his hand a scarlet [thread], saying, This one shall come out first.
لە کاتی منداڵبوونی یەکێکیان دەستی هێنایە دەرەوە، مامانەکەش دەزووێکی سووری لە دەستی بەست و گوتی: «ئەمەیان یەکەم جار هاتە دەرەوە.»
29 And when he drew back his hand, then immediately came forth his brother; and she said, Why has the barrier been cut through because of you? and she called his name, Phares.
بەڵام کە دەستی کێشایەوە دواوە، براکەی هاتە دەرەوە، مامانەکەش گوتی: «ئەوە بۆ هەڵتکوتا، دەک هەڵبکوترێتە سەرت!» ئەمەیان ناونرا پێرێز.
30 And after this came forth his brother, on whose hand was the scarlet thread; and she called his name, Zara.
لەدوای براکەی، کە دەزووە سوورەکە بە دەستییەوە بوو، هاتە دەرەوە. ئەمەشیان ناونرا زەرەح.

< Genesis 38 >