< Kings II 18 >

1 And David numbered the people with him, and set over them captains of thousands and captains of hundreds.
داود سەرژمێری ئەو پیاوانەی کرد کە لەگەڵیدا بوون، فەرماندەی هەزاران و سەدانی بەسەرەوە دانان.
2 And David sent away the people, the third part under the hand of Joab, and the third part under the hand of Abessa the son of Saruia, the brother of Joab, and the third part under the hand of Ethi the Gittite. And David said to the people, I also will surely go out with you.
ئینجا داود سێیەکی سەربازەکانی بە دەستی یۆئابدا نارد، سێیەکیش بە دەستی ئەبیشەی کوڕی چەرویای برای یۆئاب، سێیەکیش بە دەستی ئیتتایی گەتی. پاشا بە سوپاکەی گوت: «هەروەها بە دڵنیاییەوە منیش لەگەڵتان دێمە دەرەوە.»
3 And they said, You shall not go out: for if we should indeed flee, they will not care for us; and if half of us should die, they will not mind us; for you [are] as ten thousand of us: and now [it is] well that you shall be to us an aid to help us in the city.
بەڵام سەربازەکان گوتیان: «مەچۆ دەرەوە، چونکە ئەگەر ئێمە هەڵبێین گوێمان پێ نادەن، ئەگەر نیوەشمان لێ بمرێت هەر گوێمان پێ نادەن، بەڵام تۆ هێندەی دە هەزار کەسی لە ئێمە، ئێستاش باشترە کە تۆ بۆ یارمەتیدانمان لە شارەکە بیت.»
4 And the king said to them, Whatsoever shall seem good in your eyes I will do. And the king stood by the side of the gate, and all the people went out by hundreds and by thousands.
پاشاش وەڵامی دانەوە: «ئەوەی پێتان باشە دەیکەم.» ئیتر پاشا لەلای دەروازەکەوە وەستا و هەموو پیاوان بە یەکەی سەدان و بە هەزاران چوونە دەرەوە.
5 And the king commanded Joab and Abessa and Ethi, saying, Spare for my sake the young man Abessalom. And all the people heard the king charging all the commanders concerning Abessalom.
پاشا فەرمانی بە یۆئاب و ئەبیشەی و ئیتتای کرد و گوتی: «لەبەر من، لەگەڵ ئەو گەنجە نەرم بن، لەگەڵ ئەبشالۆم.» هەموو سەربازەکانیش گوێیان لێبوو کاتێک پاشا سەبارەت بە ئەبشالۆم فەرمانی بە سەرکردەکان کرد.
6 And all the people went out into the wood against Israel; and the battle was in the wood of Ephraim.
سوپای داود چوونە دەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل لە دەشتودەر، شەڕەکەش لە دارستانی ئەفرایم ڕوویدا.
7 And the people of Israel fell down there before the servants of David, and there was a great slaughter in that day, [even] twenty thousand men.
لەوێ سوپای ئیسرائیل لەبەردەم خزمەتکارەکانی داود شکان، لەو ڕۆژەدا کوشتارێکی گەورە ڕوویدا، بیست هەزار پیاو کوژرا.
8 And the battle there was scattered over the face of all the land: and the wood consumed more of the people than the sword consumed among the people in that day.
شەڕەکە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە، لەو ڕۆژەدا ئەوانەی لەناو دارستانەکەدا لەناوچوون زیاتر بوون لەوانەی بە شمشێر لەناوچوون.
9 And Abessalom went to meet the servants of David: and Abessalom was mounted on his mule, and the mule came under the thick boughs of a great oak; and his head was entangled in the oak, and he was suspended between heaven and earth; and the mule passed on from under him.
ئەبشالۆم بە سواری هێسترەکەیەوە بەڕێکەوت تووشی خزمەتکارەکانی داود بوو. هێسترەکە چووە ژێر لقەکانی دار بەڕووێکی گەورە و سەری ئەبشالۆم لەنێوان لقەکانی دار بەڕووەکەدا گیربوو، لەنێوان ئاسمان و زەویدا هەڵواسرا، هێسترەکەی ژێریشی ڕۆیشت.
10 And a man saw it, and reported to Joab, and said, Behold, I saw Abessalom hanging in an oak.
پیاوێک بینی و بە یۆئابی ڕاگەیاند: «هەر ئێستا ئەبشالۆمم بینی بە دار بەڕووەکەوە هەڵواسرابوو.»
11 And Joab said to the man who reported it to him, And, behold, you did see him: why did you not strike him there to the ground? and I would have given you ten [pieces] of silver, and a girdle.
یۆئابیش بەو پیاوەی گوت کە پێی ڕاگەیاند: «هەر ئێستا بینیت؟ ئەی بۆچی لەوێ بە زەویتدا نەدا، هەتا دە شاقل زیو و پشتێنێکت بدەمێ؟»
12 And the man said to Joab, Were I even to receive a thousand shekels of silver, I would not lift my hand against the king's son; for in our ears the king charged you and Abessa and Ethi, saying, Take care of the young man Abessalom for me,
بەڵام پیاوەکە بە یۆئابی گوت: «تەنانەت ئەگەر هەزار شاقل زیویش بکێشن و بە دەستم بگات، بە هیچ جۆرێک دەستم بۆ کوڕی پاشا درێژ ناکەم، چونکە پاشا لەبەردەمی ئێمە فەرمانی بە تۆ و ئەبیشەی و ئیتتای کرد و گوتی:”لەبەر من ئەو گەنجە، ئەبشالۆم بپارێزن و دەستی لێ مەدەن.“
13 so as to do no harm to his life: and nothing of the matter will be concealed from the king, and you will set yourself against me.
ئەگەر نا ستەمم لەگەڵ خۆم دەکرد، پاشاش هیچی لێ ناشاردرێتەوە، تۆش لە دژم دەوەستایت.»
14 And Joab said, I will begin this; I will not thus remain with you. And Joab took three darts in his hand, and thrust them into the heart of Abessalom, while he was yet alive in the heart of the oak.
یۆئابیش گوتی: «من بەم شێوەیە لەبەردەمتدا ئارام ناگرم.» جا سێ ڕمی گرت بە دەستیەوە و لە دڵی ئەبشالۆمی گرت کە هێشتا لەناو دار بەڕووەکەدا زیندوو بوو.
15 And ten young men that bore Joab's armor compassed Abessalom, and struck him and killed him.
دە خزمەتکار کە هەڵگرانی تفاقەکانی یۆئاب بوون چواردەوریان دا، لە ئەبشالۆمیان دا و کوشتیان.
16 And Joab blew the trumpet, and the people returned from pursuing Israel, for Joab spared the people.
ئەوسا یۆئاب فووی بە کەڕەنادا کرد و ڕێگای لەسەر سەربازەکان گرت، سەربازەکانیش لە ڕاونانی ئیسرائیل گەڕانەوە.
17 And he took Abessalom, and cast him into a great cavern in the wood, into a deep pit, and set up over him a very great heap of stones: and all Israel fled every man to his tent.
ئیتر ئەبشالۆمیان هەڵگرت و لە دارستانەکەدا فڕێیاندایە ناو چاڵێکی گەورە، بەردێکی زۆریان لەسەری کەڵەکە کرد. هەموو ئیسرائیلیش هەریەکە و بۆ شوێنی خۆی هەڵات.
18 Now Abessalom while yet alive had taken and set up for himself the pillar near which he was taken, and set it up so as to have the pillar in the king's dale; for he said he had no son to keep his name in remembrance: and he called the pillar, Abessalom's hand, until this day.
پێشتر ئەبشالۆم کە هێشتا زیندوو بوو، ئەو کۆڵەکەیەی کە لە دۆڵی پاشادا بوو بردبووی و بۆ خۆی دایمەزراندبوو، چونکە گوتبووی: «کوڕێکم نییە بۆ یادکردنەوەی ناوەکەم.» کۆڵەکەکەشی بە ناوی خۆیەوە ناونا، هەتا ئەمڕۆش پێ دەگوترێت «یادەوەری ئەبشالۆم».
19 And Achimaas the son of Sadoc said, Let me run now and carry glad tidings to the king, for the Lord has delivered him from the hand of his enemies.
ئەوە بوو ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق گوتی: «با ڕابکەم و مژدە بدەمە پاشا:”یەزدان حەقی بۆ سەندیتەوە و لە دوژمنەکانت ڕزگاری کردیت.“»
20 And Joab said to him, You [shall] not [be] a messenger of glad tidings this day; you shall bear them another day; but on this day you shall bear no tidings, because the king's son is dead.
یۆئابیش پێی گوت: «تۆ ئەمڕۆ خاوەن مژدە نیت، لە ڕۆژێکی دیکەدا مژدە بدە و ئەمڕۆ مژدە مەدە، چونکە کوڕی پاشا مردووە.»
21 And Joab said to Chusi, Go, report to the king all that you have seen. And Chusi did obeisance to Joab, and went out.
یۆئاب بە کوشییەکی گوت: «بڕۆ و ئەوەی بینیت بە پاشای ڕابگەیەنە.» کوشییەکەش کڕنۆشی بۆ یۆئاب برد و ڕایکرد.
22 And Achimaas the son of Sadoc said again to Joab, Nay, let me also run after Chusi. And Joab said, Why would you thus run, my son? attend, you have no tidings for profit if you go.
ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق دووبارە بە یۆئابی گوت: «هەرچییەک بووە لێمگەڕێ با منیش بەدوای کوشییەکەدا ڕابکەم.» یۆئابیش گوتی: «کوڕم، تۆ بۆ ڕادەکەیت، لە کاتێکدا مژدەیەکت نییە شایانی پاداشت بێت؟»
23 And he said, Why should I not run? and Joab said to him, Run. And Achimaas ran along the way of Kechar, and outran Chusi.
ئەویش گوتی: «هەرچی بێت، ڕادەکەم.» یۆئابیش پێی گوت: «ڕابکە!» ئەوسا ئەحیمەعەچ بە ڕێگای پێدەشتەکەدا ڕایکرد و بە پێش کوشییەکە کەوت.
24 And David was sitting between the two gates: and the watchman went up on the top of the gate of the wall, and lifted up his eyes, and looked, and behold a man running alone before him.
کاتێک داود لەنێوان دەروازەکانی ژوورەوە و دەرەوە دانیشتبوو، ئێشکگرەکە سەرکەوتە سەربانی دەرگاکە بۆ سەر شووراکە، چاوی هەڵبڕی و بینی پیاوێک بە تەنها ڕادەکات.
25 And the watchman cried out, and reported to the king. And the king said, If he be alone, [there are] good tidings in his mouth. And the man came and drew near.
ئێشکگرەکە هاواری کرد و بە پاشای ڕاگەیاند. پاشاش گوتی: «ئەگەر بە تەنها بێت مژدەی پێیە.» پیاوەکەش ڕایدەکرد و نزیک دەبووەوە.
26 And the watchman saw another man running: and the watchman cried at the gate, and said, And look, another man running alone. And the king said, He also brings glad tidings.
ئینجا ئێشکگرەکە پیاوێکی دیکەی بینی ڕادەکات، بانگی دەرگاوانەکەی کرد و پێی گوت: «ئەوەتا پیاوێکی دیکەش بە تەنها ڕادەکات.» پاشاش گوتی: «ئەمەش هەر مژدەی پێیە.»
27 And the watchman said, I see the running of the first as the running of Achimaas the son of Sadoc. And the king said, He [is] a good man, and will come to [report] glad tidings.
ئێشکگرەکە گوتی: «من دەبینم کە ڕاکردنی یەکەم وەک ڕاکردنی ئەحیمەعەچی کوڕی سادۆق وایە.» پاشاش گوتی: «ئەمە پیاوچاکە و مژدەیەکی چاکیش دەهێنێت.»
28 And Achimaas cried out and said to the king, Peace. And he did obeisance to the king with his face to the ground, and said, Blessed [be] the Lord your God, who has delivered up the men that lifted up their hands against my lord the king.
ئەحیمەعەچ هاواری کرد و بە پاشای گوت: «سڵاو، هەموو شتێک باشە!» کڕنۆشی بۆ پاشا برد و سەری خستە سەر زەوی و گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگارت، ئەوەی ئەو خەڵکەی ڕادەست کرد کە لە پاشای گەورەم هەستابوون!»
29 And the king said, [Is] the young man Abessalom safe? and Achimaas said, I saw a great multitude [at the time] of Joab's sending the king's servant and your servant, and I knew not what was there.
پاشاش گوتی: «ئەو گەنجە، ئەبشالۆم سەلامەتە؟» ئەحیمەعەچیش گوتی: «گەورەم، کاتێک کە یۆئابی بەردەستی تایبەتی تۆ منی دەنارد، شڵەژانێکی گەورەم بینی، بەڵام نەمزانی چی بوو.»
30 And the king said, Turn aside, stand still here. And he turned aside, and stood.
پاشاش گوتی: «بسووڕێوە و لێرە ڕابوەستە.» ئەویش سووڕایەوە و ڕاوەستا.
31 And, behold, Chusi came up, and said to the king, Let my lord the king hear glad tidings, for the Lord has avenged you this day upon all them that rose up against you.
لەو کاتەدا کوشییەکەش هات، کوشییەکە گوتی: «پاشای گەورەم مژدەم بدەرێ، چونکە یەزدان ئەمڕۆ حەقی بۆ سەندیتەوە و لە هەموو ئەوانەی لێت ڕاست بوونەوە ڕزگاری کردیت!»
32 And the king said to Chusi, Is it well with the young man Abessalom? and Chusi said, Let the enemies of my lord the king, and all whoever have risen up against him for evil, be as that young man.
پاشاش بە کوشییەکەی گوت: «ئەو گەنجە، ئەبشالۆم سەلامەتە؟» کوشییەکەش گوتی: «با دوژمنەکانی پاشای گەورەم و هەموو ئەوانەی بۆ خراپە لە دژی تۆ سەرهەڵدەدەن وەک ئەو گەنجەیان لێ بێت.»
33 And the king was troubled, and went to the chamber over the gate, and wept: and thus he said as he went, My son Abessalom, my son, my son Abessalom; would God I had died for you, [even] I [had died] for you, Abessalom, my son, my son!
جا پاشا نیگەران بوو، دەگریا و سەرکەوتە ژووری سەر دەروازەکە، بە دەم ڕۆیشتنەوە ئاوای دەگوت: «کوڕەکەم ئەبشالۆم! کوڕەکەم، کوڕەکەم ئەبشالۆم! خۆزگە لە جێی تۆ بمردبامایە، کوڕەکەم ئەبشالۆم! کوڕەکەم!»

< Kings II 18 >