< Lamentations 3 >

1 I [am] the man [that] hath seen affliction by the rod of his wrath.
من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی بە گۆچانی تووڕەیی ئەو.
2 He hath led me, and brought [me into] darkness, but not [into] light.
منی بە پێش خۆی دا و منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک.
3 Surely against me is he turned; he turneth his hand [against me] all the day.
بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ.
4 My flesh and my skin hath he made old; he hath broken my bones.
گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم.
5 He hath builded against me, and compassed [me] with gall and travail.
دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی.
6 He hath set me in dark places, as [they that be] dead of old.
ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون.
7 He hath hedged me about, that I cannot get out: he hath made my chain heavy.
لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم، زنجیرەکانی منی قورس کرد.
8 Also when I cry and shout, he shutteth out my prayer.
هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت.
9 He hath inclosed my ways with hewn stone, he hath made my paths crooked.
بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت، ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد.
10 He [was] unto me [as] a bear lying in wait, [and as] a lion in secret places.
وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە، وەک شێرێک خۆی مات دەکات،
11 He hath turned aside my ways, and pulled me in pieces: he hath made me desolate.
منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم، منی وێران کرد.
12 He hath bent his bow, and set me as a mark for the arrow.
کەوانەکەی ڕاکێشا منی کردە نیشانەی تیرەکانی.
13 He hath caused the arrows of his quiver to enter into my reins.
تیرەکانی تیردانەکەی لە دڵم چەقاند.
14 I was a derision to all my people; [and] their song all the day.
هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن.
15 He hath filled me with bitterness, he hath made me drunken with wormwood.
تێری کردم لە تاڵی، زەقنەبووتی دەرخوارد دام.
16 He hath also broken my teeth with gravel stones, he hath covered me with ashes.
بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد، منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە.
17 And thou hast removed my soul far off from peace: I forgat prosperity.
من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە.
18 And I said, My strength and my hope is perished from the LORD:
ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.»
19 Remembering mine affliction and my misery, the wormwood and the gall.
دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون.
20 My soul hath [them] still in remembrance, and is humbled in me.
بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە.
21 This I recall to my mind, therefore have I hope.
بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە:
22 [It is of] the LORD’s mercies that we are not consumed, because his compassions fail not.
بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.
23 [They are] new every morning: great [is] thy faithfulness.
ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.
24 The LORD [is] my portion, saith my soul; therefore will I hope in him.
بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.»
25 The LORD [is] good unto them that wait for him, to the soul [that] seeketh him.
یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.
26 [It is] good that [a man] should both hope and quietly wait for the salvation of the LORD.
باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.
27 [It is] good for a man that he bear the yoke in his youth.
باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە.
28 He sitteth alone and keepeth silence, because he hath borne [it] upon him.
با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە.
29 He putteth his mouth in the dust; if so be there may be hope.
با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت.
30 He giveth [his] cheek to him that smiteth him: he is filled full with reproach.
با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی.
31 For the Lord will not cast off for ever:
چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە.
32 But though he cause grief, yet will he have compassion according to the multitude of his mercies.
لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.
33 For he doth not afflict willingly nor grieve the children of men.
ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات.
34 To crush under his feet all the prisoners of the earth,
تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ،
35 To turn aside the right of a man before the face of the most High,
یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز،
36 To subvert a man in his cause, the Lord approveth not.
یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟
37 Who [is] he [that] saith, and it cometh to pass, [when] the Lord commandeth [it] not?
کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟
38 Out of the mouth of the most High proceedeth not evil and good?
ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟
39 Wherefore doth a living man complain, a man for the punishment of his sins?
بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟
40 Let us search and try our ways, and turn again to the LORD.
با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان.
41 Let us lift up our heart with [our] hands unto God in the heavens.
با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین:
42 We have transgressed and have rebelled: thou hast not pardoned.
«ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت.
43 Thou hast covered with anger, and persecuted us: thou hast slain, thou hast not pitied.
«خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت.
44 Thou hast covered thyself with a cloud, that [our] prayer should not pass through.
بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات.
45 Thou hast made us [as] the offscouring and refuse in the midst of the people.
ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان.
46 All our enemies have opened their mouths against us.
«هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە.
47 Fear and a snare is come upon us, desolation and destruction.
ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.»
48 Mine eye runneth down with rivers of water for the destruction of the daughter of my people.
چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون.
49 Mine eye trickleth down, and ceaseth not, without any intermission,
چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە،
50 Till the LORD look down, and behold from heaven.
تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت.
51 Mine eye affecteth mine heart because of all the daughters of my city.
ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم.
52 Mine enemies chased me sore, like a bird, without cause.
ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ وەک چۆلەکە ڕاویان کردم.
53 They have cut off my life in the dungeon, and cast a stone upon me.
بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ، بەردیان تێمگرت.
54 Waters flowed over mine head; [then] I said, I am cut off.
نوقومی ئاو بووم، گوتم: «خەریکە بمرم.»
55 I called upon thy name, O LORD, out of the low dungeon.
ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە بە ناوی تۆوە نزا دەکەم.
56 Thou hast heard my voice: hide not thine ear at my breathing, at my cry.
گوێت لە دەنگم بوو: «گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.»
57 Thou drewest near in the day [that] I called upon thee: thou saidst, Fear not.
ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە، فەرمووت: «مەترسە!»
58 O Lord, thou hast pleaded the causes of my soul; thou hast redeemed my life.
ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد، ژیانی منت کڕییەوە.
59 O LORD, thou hast seen my wrong: judge thou my cause.
ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی. دادوەری کێشەکەم بکە!
60 Thou hast seen all their vengeance [and] all their imaginations against me.
هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من.
61 Thou hast heard their reproach, O LORD, [and] all their imaginations against me;
ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛
62 The lips of those that rose up against me, and their device against me all the day.
ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من باسی دەکەن و دەیچرپێنن.
63 Behold their sitting down, and their rising up; I [am] their musick.
تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان، بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن.
64 Render unto them a recompence, O LORD, according to the work of their hands.
ئەی یەزدان، سزایان بدە، بەپێی کردەوەکانی دەستیان.
65 Give them sorrow of heart, thy curse unto them.
پێچە لەسەر دڵیان دابنێ، با نەفرەتت لەسەریان بێت!
66 Persecute and destroy them in anger from under the heavens of the LORD.
بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە لەژێر ئاسمانی یەزداندا.

< Lamentations 3 >