< Psalms 6 >

1 O YHWH, rebuke me not in thine anger, neither chasten me in thy hot displeasure.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە، لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.
2 Have mercy upon me, O YHWH; for I am weak: O YHWH, heal me; for my bones are vexed.
ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم، ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.
3 My soul is also sore vexed: but thou, O YHWH, how long?
گیانم زۆر دەلەرزێت، هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟
4 Return, O YHWH, deliver my soul: oh save me for thy mercies' sake.
ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،
5 For in death there is no remembrance of thee: in the grave who shall give thee thanks? (Sheol h7585)
چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات. لە جیهانی مردووان کێ ستایشت دەکات؟ (Sheol h7585)
6 I am weary with my groaning; all the night make I my bed to swim; I water my couch with my tears.
ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم! هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم، جێگاکەم تەڕ دەکەم.
7 Mine eye is consumed because of grief; it waxeth old because of all mine enemies.
چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون، بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.
8 Depart from me, all ye workers of iniquity; for YHWH hath heard the voice of my weeping.
ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە، چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.
9 YHWH hath heard my supplication; YHWH will receive my prayer.
یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
10 Let all mine enemies be ashamed and sore vexed: let them return and be ashamed suddenly.
هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن، لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

< Psalms 6 >