< Psalms 131 >

1 YHWH, my heart is not haughty, nor mine eyes lofty: neither do I exercise myself in great matters, or in things too high for me.
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە و نە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن، خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.
2 Surely I have behaved and quieted myself, as a child that is weaned of his mother: my soul is even as a weaned child.
بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە، وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی، گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.
3 Let Israel hope in YHWH from henceforth and for ever.
ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

< Psalms 131 >