< Psalms 144 >

1 A Psalm of David. Blessed be the LORD my Rock, who traineth my hands for war, and my fingers for battle;
زەبوورێکی داود. ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من، ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ، پەنجەکانم بۆ جەنگ.
2 My lovingkindness, and my fortress, my high tower, and my deliverer; my shield, and He in whom I take refuge; who subdueth my people under me.
ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە، پەناگا و دەربازکەرە بۆم، قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە، ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم.
3 LORD, what is man, that Thou takest knowledge of him? or the son of man, that Thou makest account of him?
ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟ کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟
4 Man is like unto a breath; his days are as a shadow that passeth away.
مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت، ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە.
5 O LORD, bow Thy heavens, and come down; touch the mountains, that they may smoke.
ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە، دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن.
6 Cast forth lightning, and scatter them; send out Thine arrows, and discomfit them.
چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە، تیرت تێگرە و بیانبەزێنە.
7 Stretch forth Thy hands from on high; rescue me, and deliver me out of many waters, out of the hand of strangers;
لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە، فریام بکەوە و دەربازم بکە، لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە،
8 Whose mouth speaketh falsehood, and their right hand is a right hand of lying.
ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیان ساختەیە.
9 O God, I will sing a new song unto Thee, upon a psaltery of ten strings will I sing praises unto Thee;
ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم، بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم،
10 Who givest salvation unto kings, who rescuest David Thy servant from the hurtful sword.
بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان، ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات.
11 Rescue me, and deliver me out of the hand of strangers, whose mouth speaketh falsehood, and their right hand is a right hand of lying.
دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە، ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن، سوێندخواردنیشیان ساختەیە.
12 We whose sons are as plants grown up in their youth; whose daughters are as corner-pillars carved after the fashion of a palace;
ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییان وەک نەمامی گەشەکردوو دەبن، کچەکانمان وەک ستونی داتاشراوی گۆشەی کۆشک دەبن.
13 Whose garners are full, affording all manner of store; whose sheep increase by thousands and ten thousands in our fields;
ئەمبارەکانمان پڕ دەبن لە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک، مەڕەکانمان یەکە و هەزار و بە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان،
14 Whose oxen are well laden; with no breach, and no going forth, and no outcry in our broad places;
گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن. بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن، شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت!
15 Happy is the people that is in such a case. Yea, happy is the people whose God is the LORD.
خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت، خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە.

< Psalms 144 >