< Psalms 113 >

1 Hallelujah. Praise, O ye servants of the LORD, praise the name of the LORD.
هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن.
2 Blessed be the name of the LORD from this time forth and for ever.
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
3 From the rising of the sun unto the going down thereof the LORD'S name is to be praised.
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.
4 The LORD is high above all nations, His glory is above the heavens.
یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکان بەرزە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.
5 Who is like unto the LORD our God, that is enthroned on high,
کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،
6 That looketh down low upon heaven and upon the earth?
ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟
7 Who raiseth up the poor out of the dust, and lifteth up the needy out of the dunghill;
ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،
8 That He may set him with princes, even with the princes of His people.
بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.
9 Who maketh the barren woman to dwell in her house as a joyful mother of children. Hallelujah.
ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا!

< Psalms 113 >