< Judges 17 >

1 Now there was a man of the hill-country of Ephraim, whose name was Micah.
پیاوێک هەبوو لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بە ناوی میخا،
2 And he said unto his mother: 'The eleven hundred pieces of silver that were taken from thee, about which thou didst utter a curse, and didst also speak it in mine ears, behold, the silver is with me; I took it.' And his mother said: 'Blessed be my son of the LORD.'
بە دایکی گوت: «ئەو هەزار و سەد شاقل زیوەی لە تۆ دزرا و منیش گوێم لێبوو نەفرەتت لە دزەکەی کرد، ئەوەتا زیوەکە لەلای منە و من بردم.» دایکیشی گوتی: «یەزدان بەرەکەتدارت بکات کوڕم!»
3 And he restored the eleven hundred pieces of silver to his mother, and his mother said: 'I verily dedicate the silver unto the LORD from my hand for my son, to make a graven image and a molten image; now therefore I will restore it unto thee.'
کاتێک هەزار و سەد شاقل زیوەکەی بۆ دایکی گەڕاندەوە، دایکی گوتی: «بە دەستی خودی خۆم زیوەکەم بۆ یەزدان تەرخان کردووە لە پێناوی کوڕەکەم، بۆ دروستکردنی پەیکەرێکی داتاشراو و بتێکی لەقاڵبدراو. ئێستاش دەیگەڕێنمەوە بۆت.»
4 And when he restored the money unto his mother, his mother took two hundred pieces of silver, and gave them to the founder, who made thereof a graven image and a molten image; and it was in the house of Micah.
جا کاتێک زیوەکەی گەڕاندەوە بۆ دایکی، دایکیشی دوو سەد شاقل زیوی برد و دای بە زیوگەرێک، ئەویش پەیکەرێکی داتاشراو و بتێکی لەقاڵبدراوی لێ دروستکردن و هەردووکیان لە ماڵی میخادا بوون.
5 And the man Micah had a house of God, and he made an ephod, and teraphim, and consecrated one of his sons, who became his priest.
جا میخا بتخانەی هەبوو، ئێفۆد و بتی دروستکرد و ئەرکی بە یەکێک لە کوڕەکانی سپارد و کردی بە کاهین بۆ خۆی.
6 In those days there was no king in Israel; every man did that which was right in his own eyes.
لەو سەردەمەشدا هیچ پاشایەک لەناو ئیسرائیلدا نەبوو، هەرکەس ئەوەی دەکرد کە لەبەرچاوی خۆی ڕاست بوو.
7 And there was a young man out of Beth-lehem in Judah — in the family of Judah — who was a Levite, and he sojourned there.
گەنجێک لە بێت‌لەحمی یەهودا هەبوو لەناو هۆزی یەهودا، خۆی لێڤی بوو و لەوێ نیشتەجێ بوو.
8 And the man departed out of the city, out of Beth-lehem in Judah, to sojourn where he could find a place; and he came to the hill-country of Ephraim to the house of Micah, as he journeyed.
لە شارۆچکەکەوە لە بێت‌لەحمی یەهوداوە ڕۆیشت هەتا لە هەرکوێیەک بۆی ڕێک بکەوێت لەوێ نیشتەجێ بێت. کاتێک بەڕێوە بوو، هات بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بۆ ماڵی میخا.
9 And Micah said unto him: 'Whence comest thou?' And he said unto him: 'I am a Levite of Beth-lehem in Judah, and I go to sojourn where I may find a place.'
میخاش پێی گوت: «لەکوێوە هاتوویت؟» ئەویش گوتی: «من لێڤیم و خەڵکی بێت‌لەحمی یەهودام و دەڕۆم بۆ ئەوەی لە هەرکوێیەک بۆم ڕێک بکەوێت لەوێ نیشتەجێ بم.»
10 And Micah said unto him: 'Dwell with me, and be unto me a father and a priest, and I will give thee ten pieces of silver by the year, and a suit of apparel, and thy victuals.' So the Levite went in.
میخاش پێی گوت: «لەلای من بمێنەوە و ببە بە باوک و کاهینم، لە ساڵێکدا دە شاقل زیو و دەستێک جل و خواردنت دەدەمێ.» جا لێڤییەکەش لەگەڵی چوو و
11 And the Levite was content to dwell with the man; and the young man was unto him as one of his sons.
ڕازی بوو لەگەڵ پیاوەکە بمێنێتەوە، گەنجەکە بۆی بووە یەکێکی وەک کوڕەکانی.
12 And Micah consecrated the Levite, and the young man became his priest, and was in the house of Micah.
ئینجا میخا لێڤییەکەی دامەزراند و گەنجەکە بووە کاهینی و لەناو ماڵەکەی ژیا.
13 Then said Micah: 'Now know I that the LORD will do me good, seeing I have a Levite as my priest.'
جا میخا گوتی: «ئێستا زانیم یەزدان چاکەم لەگەڵدا دەکات، چونکە لێڤییەکە بووە بە کاهینم.»

< Judges 17 >