< Jeremiah 48 >

1 Of Moab. Thus saith the LORD of hosts, the God of Israel: Woe unto Nebo! for it is spoiled; Kiriathaim is put to shame, it is taken; Misgab is put to shame and dismayed.
بۆ مۆئاب: یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «قوڕبەسەر نیبۆ، چونکە وێران دەبێت، قیریاتەیم شەرمەزار دەبێت و دەگیرێت، قەڵاکە شەرمەزار دەبێت و دەڕووخێت.
2 The praise of Moab is no more; in Heshbon they have devised evil against her: 'Come, and let us cut her off from being a nation.' Thou also, O Madmen, shalt be brought to silence; the sword shall pursue thee.
شانازی مۆئاب نامێنێت، لە حەشبۆن پیلانی خراپەیان لە دژی گێڕا،”وەرن، با کۆتایی بەو نەتەوەیە بهێنین.“هەروەها تۆش ئەی مەدمێن کپ دەبیت، شمشێر دوات دەکەوێت.
3 Hark! a cry from Horonaim, spoiling and great destruction!
گوێ لە دەنگی هاوار بگرن لە حۆرۆنایمەوە دێت، هاواری لەناوچوون و وێرانبوونێکی گەورە.
4 Moab is destroyed; her little ones have caused a cry to be heard.
مۆئاب تێکدەشکێت، بچووکەکانی هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە.
5 For by the ascent of Luhith with continual weeping shall they go up; for in the going down of Horonaim they have heard the distressing cry of destruction.
سەردەکەون بۆ هەورازەکەی ڕێگای لوحیت، بەدەم ڕێگاوە بەکوڵ دەگریێن، لە ڕێگا نشێوەکەی بەرەو حۆرۆنایم هاواری شکست دەبیسترێت.
6 Flee, save your lives, and be like a tamarisk in the wilderness.
هەڵێن و خۆتان دەرباز بکەن! ببن بە سەرو لە چۆڵەوانی.
7 For, because thou hast trusted in thy works and in thy treasures, thou also shalt be taken; and Chemosh shall go forth into captivity, his priests and his princes together.
لەبەر پشتبەستنت بە کردار و گەنجینەکانت، تۆش دەگیرێیت، کەمۆش ڕاپێچ دەکرێت، کاهین و پیاوە گەورەکانی پێکەوە.
8 And the spoiler shall come upon every city, and no city shall escape; the valley also shall perish, and the plain shall be destroyed; as the LORD hath spoken.
وێرانکەر بۆ هەموو شارۆچکەکان دێت، هیچ شارۆچکەیەک دەرباز نابێت. دۆڵ لەناودەچێت، دەشت وێران دەبێت، وەک ئەوەی یەزدان فەرمووی.
9 Give wings unto Moab, for she must fly and get away; and her cities shall become a desolation, without any to dwell therein.
خوێ بەسەر خاکی مۆئابدا بکەن، چونکە دەبێتە چۆڵەوانی. شارۆچکەکانی وێران دەبن، بەبێ ئاوەدانی دەبن.
10 Cursed be he that doeth the work of the LORD with a slack hand, and cursed be he that keepeth back his sword from blood.
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی بە تەوەزەلی کاری یەزدان دەکات! نەفرەت لێکراوە ئەوەی شمشێرەکەی لە خوێنڕشتن ڕادەگرێت!
11 Moab hath been at ease from his youth, and he hath settled on his lees, and hath not been emptied from vessel to vessel, neither hath he gone into captivity; therefore his taste remaineth in him, and his scent is not changed.
«مۆئاب لە هەڕەتی گەنجییەوە دڵنیایە، ڕاپێچیش نەکراوە، وەک مەی بەسەر خڵتەکەیەوە مەنگە، لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی دیکە نەشڵەقاوە، لەبەر ئەوە تامەکەی هەر ماوە و بۆنیشی نەگۆڕاوە.
12 Therefore, behold, the days come, saith the LORD, that I will send unto him them that tilt up, and they shall tilt him up; and they shall empty his vessels, and break their bottles in pieces.
یەزدان دەفەرموێت: لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت، بۆ تێکدانی ئەو کەسانەی بۆ دەنێرم کە لە ئەمباری مەی ئیش دەکەن، ئەوان دەیڕێژن و دەفرەکانی بەتاڵ دەکەن و گۆزەکانی وردوخاش دەکەن.
13 And Moab shall be ashamed of Chemosh, as the house of Israel was ashamed of Beth-el their confidence.
جا مۆئاب شەرمەزاری کەمۆش دەبێت، هەروەک بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاری بێت‌ئێل بوون کە پشتیان پێی بەستبوو.
14 How say ye: 'We are mighty men, and valiant men for the war'?
«چۆن دەڵێن:”ئێمە پاڵەوانین و پیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟
15 Moab is spoiled, and they are gone up into her cities, and his chosen young men are gone down to the slaughter, saith the King, whose name is the LORD of hosts.
مۆئاب تەفروتونا دەبێت، شارۆچکەکانی داگیر دەکرێت، باشترین لاوەکانی بۆ سەربڕین دادەبەزن.» ئەمە فەرمایشتی پاشایە، ئەوەی ناوی یەزدانی سوپاسالارە.
16 The calamity of Moab is near to come, and his affliction hasteth fast.
«لەناوچوونی مۆئاب نزیک بووەتەوە، بەڵاکەی زۆر بە خێرایی دێت.
17 Bemoan him, all ye that are round about him, and all ye that know his name; say: 'How is the strong staff broken, the beautiful rod!'
ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون، بۆی بلاوێننەوە، ئەی هەموو ئەوانەی ناوبانگی دەزانن، بڵێن:”چۆن داردەستی بەهێز شکا، شکۆ و دەسەڵاتی نەما!“
18 O thou daughter that dwellest in Dibon, come down from thy glory, and sit in thirst; for the spoiler of Moab is come up against thee, he hath destroyed thy strongholds.
«لە شکۆمەندی خۆت وەرە خوارەوە و لەسەر زەوی وشک دابنیشە، ئەی دانیشتووانی شاری دیڤۆن، چونکە تەفروتوناکەرەکەی مۆئاب دێتە سەر ئێوە، شارە قەڵابەندەکانی ئێوە کاول دەکات.
19 O inhabitant of Aroer, stand by the way, and watch; ask him that fleeth, and her that escapeth; say: 'What hath been done?'
ئەی دانیشتووانی شاری عەرۆعێر، لەسەر ڕێگا بوەستن و بڕوانن. لە پیاوی هەڵاتوو و ژنی دەربازبوو بپرسن، بڵێن:”چی ڕوویدا؟“
20 Moab is put to shame, for it is dismayed; wail and cry; tell ye it in Arnon, that Moab is spoiled.
مۆئاب ئابڕووی چوو، چونکە شکێنرا. واوەیلا بکە و هاوار بکە! لەلای ڕووباری ئەرنۆنەوە ڕایبگەیەنن کە مۆئاب تەفروتونا بووە.
21 And judgment is come upon the country of the Plain; upon Holon, and upon Jahzah, and upon Mephaath;
حوکمدان بەسەر زەوی دەشتەکەدا هات، بەسەر حۆلۆن و یەهچا و مێفەعەت،
22 and upon Dibon, and upon Nebo, and upon Beth-diblathaim;
بەسەر دیڤۆن و نیبۆ و بێت‌دیڤلاتایم،
23 and upon Kiriathaim, and upon Beth-gamul, and upon Beth-meon;
بەسەر قیریاتەیم و بێت‌گاموول و بێت‌مەعۆن،
24 and upon Kerioth, and upon Bozrah, and upon all the cities of the land of Moab, far or near.
بەسەر قەریۆت و بۆزرا، بەسەر هەموو شارۆچکەکانی خاکی مۆئاب، دوور و نزیکەکان.
25 The horn of Moab is cut off, and his arm is broken, saith the LORD.
هێزی مۆئاب بڕایەوە، بازووی شکا.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
26 Make ye him drunken, for he magnified himself against the LORD; and Moab shall wallow in his vomit, and he also shall be in derision.
«سەرخۆشی بکەن، چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی. با مۆئاب لەناو ڕشانەوەکەی خۆی بگەوزێت، ببێتە مایەی گاڵتەجاڕی.
27 For was not Israel a derision unto thee? Was he found among thieves? For as often as thou speakest of him, thou waggest the head.
ئەی تۆ بە ئیسرائیل پێنەکەنیت؟ ئایا ئەو لەنێو دزان گیرا، هەر کاتێک باست دەکرد، سەرت دەلەقاند؟
28 O ye that dwell in Moab, leave the cities, and dwell in the rock; and be like the dove that maketh her nest in the sides of the pit's mouth.
ئەی دانیشتووانی مۆئاب، شارۆچکەکان بەجێبهێڵن و لەناو بەردەکاندا نیشتەجێ بن. وەک کۆتر بن کە هێلانەکەی لەدەم ئەشکەوتدا دروست دەکات.
29 We have heard of the pride of Moab; he is very proud; his loftiness, and his pride, and his haughtiness, and the assumption of his heart.
«لووتبەرزی مۆئابمان بیستووە، زۆر لووتبەرزە، خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و فیز و شانازییەکەی لە دڵەوە.
30 I know his arrogancy, saith the LORD, that it is ill-founded; his boastings have wrought nothing well-founded.
یەزدان دەفەرموێت: من بێ شەرمی ئەوم زانیوە، بەڵام قسەی پووچە. کردارە پووچەکانی بێ سوودن.
31 Therefore will I wail for Moab; yea, I will cry out for all Moab; for the men of Kir-heres shall my heart moan.
لەبەر ئەوە واوەیلا بۆ مۆئاب دەکەم، بۆ سەراپای مۆئاب هاوار دەکەم، بۆ پیاوانی قییر حەراسەت دەنووزێمەوە.
32 With more than the weeping of Jazer will I weep for thee, O vine of Sibmah; thy branches passed over the sea, they reached even to the sea of Jazer; upon thy summer fruits and upon thy vintage the spoiler is fallen.
ئەی مێوی سیڤما، وەک گریانی یەعزێر بۆت دەگریێم. لقەکانت لە دەریا پەڕینەوە، گەیشتنە دەریای یەعزێر. تەفروتوناکەر کەوتە سەر میوە پێگەیشتوو و هێشووە ترێیەکانت.
33 And gladness and joy is taken away from the fruitful field, and from the land of Moab; and I have caused wine to cease from the winepresses; none shall tread with shouting; the shouting shall be no shouting.
خۆشی و دڵشادی داماڵران لە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب. شەرابم لە گوشەر ڕاگرت، بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت، ئەگەر هاوارکردن هەبێت، لە خۆشیدا هاوار ناکەن.
34 From the cry of Heshbon even unto Elealeh, even unto Jahaz have they uttered their voice, from Zoar even unto Horonaim, a heifer of three years old; for the Waters of Nimrim also shall be desolate.
«دەنگی هاواریان بەرزبووەوە، لە حەشبۆنەوە هەتا ئەلعالێ و هەتا یەهەچ، لە زۆعەرەوە هەتا حۆرۆنایم و عەگلەت شەلیشیا، چونکە هەروەها ئاوی نیمریمیش وشک دەبێت.
35 Moreover I will cause to cease in Moab, saith the LORD, him that offereth in the high place, and him that offereth to his gods.
لە مۆئاب کۆتایی دەهێنم بەوانەی لە نزرگەکانی سەر بەرزایی قوربانی پێشکەش دەکەن و بخوور بۆ خوداوەندەکانی دادەگیرسێنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
36 Therefore my heart moaneth for Moab like pipes, and my heart moaneth like pipes for the men of Kir-heres; therefore the abundance that he hath gotten is perished.
«لەبەر ئەوە دڵم بۆ مۆئاب وەک شمشاڵ ناڵەی دێت، دڵم بۆ پیاوانی قییر حەراسەت وەک شمشاڵ دەناڵێنێت، چونکە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا لەناوچوو.
37 For every head is bald, and every beard clipped; upon all the hands are cuttings, and upon the loins sackcloth.
هەموو سەرێک تاشراوە و هەموو ڕیشێک کورت کراوەتەوە، هەموو دەستێک بریندار کراوە و هەموو ناوقەدێک بە جلوبەرگی گوش داپۆشراوە.
38 On all the housetops of Moab and in the broad places thereof there is lamentation every where; for I have broken Moab like a vessel wherein is no pleasure, saith the LORD.
لەسەر هەموو سەربانەکانی مۆئاب و لە هەموو شەقامەکانی جگە لە گریان هیچی دیکە نییە، چونکە مۆئابم شکاند، وەک گۆزەیەک کەس نەیەوێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
39 'How is it broken down!' wail ye! 'How hath Moab turned the back with shame!' So shall Moab become a derision and a dismay to all that are round about him.
«چۆن شکا! چۆن واوەیلا دەکەن! چۆن مۆئاب لە شەرمان ڕووی وەرگێڕا! مۆئاب بووە مایەی گاڵتەجاڕی و ترسناکی بۆ هەموو ئەوانەی دەوروبەری.»
40 For thus saith the LORD: Behold, he shall swoop as a vulture, and shall spread out his wings against Moab.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەفڕێت، بەسەر مۆئابدا باڵەکانی لێک دەکاتەوە.
41 The cities are taken, and the strongholds are seized, and the heart of the mighty men of Moab at that day shall be as the heart of a woman in her pangs.
قەریۆت دەگیرێت و قەڵاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت. لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانەکانی مۆئاب وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت.
42 And Moab shall be destroyed from being a people, because he hath magnified himself against the LORD.
مۆئاب لەوە دەکەوێت کە ببێتە گەل، چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.
43 Terror, and the pit, and the trap, are upon thee, O inhabitant of Moab, saith the LORD.
ئەی دانیشتووی مۆئاب، ترس و چاڵ و تەڵە چاوەڕێت دەکات.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
44 He that fleeth from the terror shall fall into the pit; and he that getteth up out of the pit shall be taken in the trap; for I will bring upon her, even upon Moab, the year of their visitation, saith the LORD.
«ئەوەی لە ترس هەڵدێت دەکەوێتە ناو چاڵەکەوە، ئەوەی لە چاڵەکە دێتە دەرەوە بە تەڵەکەوە دەبێت، چونکە ساڵی سزادان بەسەر مۆئابدا دەهێنم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
45 In the shadow of Heshbon the fugitives stand without strength; for a fire is gone forth out of Heshbon, and a flame from the midst of Sihon, and it devoureth the corner of Moab, and the crown of the head of the tumultuous ones.
«لە سێبەری حەشبۆن هەڵاتووەکان بە بێهێزی وەستاون، چونکە لە حەشبۆنەوە ئاگرێک دەرچوو، گڕێکیش لەنێو سیحۆنەوە، ناوچەوانی مۆئاب و کەللەسەری گەلی بە هاتوهاوار دەخوات.
46 Woe unto thee, O Moab! The people of Chemosh is undone; for thy sons are taken away captive, and thy daughters into captivity.
قوڕبەسەرت مۆئاب! خەڵکی کەمۆش لەناوچوو، کوڕەکانی تۆیان ڕاپێچ کرد و کچەکانت بە دیل بردران.
47 Yet will I turn the captivity of Moab in the end of days, saith the LORD. Thus far is the judgment of Moab.
«بەڵام لە ئایندەدا، ڕاپێچکراوەکانی مۆئاب دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. ئێرە کۆتایی حوکم بەسەردادانی مۆئابە.

< Jeremiah 48 >