< Jeremiah 31 >

1 At that time, saith the LORD, will I be the God of all the families of Israel, and they shall be My people.
یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.»
2 Thus saith the LORD: The people that were left of the sword have found grace in the wilderness, even Israel, when I go to cause him to rest.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەو گەلەی لە دەمی شمشێر دەربازبوون لە چۆڵەوانی میهرەبانییان دەستکەوت، کاتێک هاتم ئیسرائیل بحەوێنمەوە.»
3 'From afar the LORD appeared unto me.' 'Yea, I have loved thee with an everlasting love; therefore with affection have I drawn thee.
لە دێرزەمانەوە یەزدانمان بۆ دەرکەوتووە و دەفەرموێت: «بە خۆشویستنێکی هەتاهەتایی ئێوەم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوە بەردەوامیم دا بە خۆشەویستی نەگۆڕم بۆ ئێوە.
4 Again will I build thee, and thou shalt be built, O virgin of Israel; again shalt thou be adorned with thy tabrets, and shalt go forth in the dances of them that make merry.
ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بنیادت دەنێمەوە، بنیاد دەنرێیتەوە. دووبارە دەفەکانت هەڵدەگریتەوە بۆ ناو سەمای بەزمگێڕان دەچیت.
5 Again shalt thou plant vineyards upon the mountains of Samaria; the planters shall plant, and shall have the use thereof.
دووبارە ڕەزەمێو دەچێنیت لە چیاکانی سامیرە، ڕەزەوانەکان دەچێنن و بەرەکەی دەخۆن.
6 For there shall be a day, that the watchmen shall call upon the mount Ephraim: arise ye, and let us go up to Zion, unto the LORD our God.'
ڕۆژێک دێت چاودێران لە شاخەکانی ئەفرایم بانگەواز دەکەن:”وەرن، با بۆ سییۆن سەربکەوین، بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان.“»
7 For thus saith the LORD: Sing with gladness for Jacob, and shout at the head of the nations; announce ye, praise ye, and say: 'O LORD, save Thy people, The remnant of Israel.'
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بە شادییەوە گۆرانی بۆ یاقوب بڵێن، هاواری خۆشی بکەن بۆ سەر باشترین نەتەوە. با ستایشتان ببیسترێت و بڵێن:”ئەی یەزدان، گەلی خۆت ڕزگار بکە، پاشماوەکەی ئیسرائیل!“
8 Behold, I will bring them from the north country, and gather them from the uttermost parts of the earth, and with them the blind and the lame, the woman with child and her that travaileth with child together; a great company shall they return hither.
ئەوەتا من لە خاکی باکوورەوە دەیانهێنمەوە، لە هەموو لایەکی زەوی کۆیان دەکەمەوە، لەنێویان شەل و نابینا دەبێت ژنی سکپڕ و ژانگرتوو پێکەوە، کۆمەڵێکی گەورە دەگەڕێنەوە بۆ ئێرە.
9 They shall come with weeping, and with supplications will I lead them; I will cause them to walk by rivers of waters, in a straight way wherein they shall not stumble; for I am become a father to Israel, and Ephraim is My first-born.
بە گریانەوە دێن، لەو کاتەی دەیانگەڕێنمەوە دەپاڕێنەوە، بەلای ڕووبارە ئاوەکاندا دەیانبەم، بە ڕێگایەکی ڕاست، تێیدا ساتمە ناکەن و ناکەون، چونکە من باوکی ئیسرائیلم، ئەفرایم نۆبەرەمە.
10 Hear the word of the LORD, O ye nations, and declare it in the isles afar off, and say: 'He that scattered Israel doth gather him, and keep him, as a shepherd doth his flock.'
«ئەی نەتەوەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، لە کەنارە دوورەکان ڕابگەیەنن:”ئەوەی ئیسرائیلی پەرتەوازە کرد، کۆیان دەکاتەوە، وەک شوان مێگەلی خۆی دەپارێزێت،“
11 For the LORD hath ransomed Jacob, and He redeemeth him from the hand of him that is stronger than he.
چونکە یەزدان نرخی ئازادبوونی یاقوبی دا، لە دەست ئەوەی لەو بەهێزتر بوو کڕییەوە.
12 And they shall come and sing in the height of Zion, and shall flow unto the goodness of the LORD, to the corn, and to the wine, and to the oil, and to the young of the flock and of the herd; and their soul shall be as a watered garden, and they shall not pine any more at all.
جا دێن و لە بەرزاییەکانی سییۆن هاواری خۆشی دەکەن. لەبەر خێروبێری یەزدان دەگەشێنەوە، بەسەر دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتەوە، بەسەر بەرخ و گوێرەکەوە. وەک باخچەیەکی تێر ئاو دەبن، جارێکی دیکە سیس نابن.
13 Then shall the virgin rejoice in the dance, and the young men and the old together; for I will turn their mourning into joy, and will comfort them, and make them rejoice from their sorrow.
ئەوسا پاکیزەکان سەما دەکەن و دڵشاد دەبن، گەنجان و پیران پێکەوە. شینیان دەگۆڕم بە شادی، دڵنەواییان دەکەم و لەدوای پەژارەییان دڵخۆشیان دەکەم.
14 And I will satiate the soul of the priests with fatness, and My people shall be satisfied with My goodness, saith the LORD.
کاهینەکان تێر دەکەم لە چەوری، گەلەکەم لە خێروبێرم تێر دەبن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
15 Thus saith the LORD: A voice is heard in Ramah, lamentation, and bitter weeping, Rachel weeping for her children; she refuseth to be comforted for her children, because they are not.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەنگێک لە ڕامەوە بیسترا، گریان و شیوەنێکی گەورە، ڕاحێل بۆ منداڵەکانی دەگریێت، ڕازی نییە دڵنەوایی بکرێت، چونکە نەماون.»
16 Thus saith the LORD: Refrain thy voice from weeping, and thine eyes from tears; for thy work shall be rewarded, saith the LORD; and they shall come back from the land of the enemy.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «واز لە گریان بهێنە و چاوت فرمێسک هەڵنەڕێژێ، چونکە کردەوەکەت پاداشتی هەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «لە خاکی دوژمن دەگەڕێنەوە.
17 And there is hope for thy future, saith the LORD; and thy children shall return to their own border.
کەواتە هیوا بە دواڕۆژت هەیە. منداڵەکانت دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 I have surely heard Ephraim bemoaning himself: 'Thou hast chastised me, and I was chastised, as a calf untrained; turn thou me, and I shall be turned, for Thou art the LORD my God.
«بە دڵنیاییەوە گوێم لێ بوو ئەفرایم ئاخی هەڵدەکێشا:”وەک گوێرەکەیەکی دەستەمۆنەکراو تەمبێت کردم، من تەمبێ بووم. بمگەڕێنەوە لای خۆت، دەگەڕێمەوە، چونکە تۆ یەزدانی پەروەردگاری منی.
19 Surely after that I was turned, I repented, and after that I was instructed, I smote upon my thigh; I was ashamed, yea, even confounded, because I did bear the reproach of my youth.'
لەدوای گومڕابوونم، پەشیمان بوومەوە، لەدوای تێگەیشتنم، لە سنگی خۆمم دا. شەرمەزار بووم و گاڵتەم پێ کرا، چونکە ڕیسوایی کاتی مێردمنداڵیم بە کۆڵمەوە بوو.“
20 Is Ephraim a darling son unto Me? Is he a child that is dandled? For as often as I speak of him, I do earnestly remember him still; Therefore My heart yearneth for him, I will surely have compassion upon him, saith the LORD.
ئایا ئەفرایم کوڕی ئازیزم نییە، ئەو منداڵەی دڵم پێی خۆشە؟ لەبەر ئەوەی هەر کاتێک لە دژی ئەو دەدوێم، دووبارە دێتەوە یادم. لەبەر ئەوە هەناوم بۆی دەسووتێت، بە تەواوی بەزەییم پێیدا دێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
21 Set thee up waymarks, make thee guide-posts; set thy heart toward the high-way, even the way by which thou wentest; Return, O virgin of Israel, return to these thy cities.
«نیشانە بۆ خۆت بچەقێنە و ڕێوشوێن دابنێ. بە وردی بڕوانە ڕێگاکە، ئەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن. ئەی ئیسرائیلی پاکیزە، بگەڕێوە، بگەڕێوە بۆ شارۆچکەکانت.
22 How long wilt thou turn away coyly, O thou backsliding daughter? For the LORD hath created a new thing in the earth: a woman shall court a man.
هەتا کەی بەم لاو بەو لادا دەڕۆیت، ئەی کچی هەڵگەڕاوە؟ چونکە یەزدان شتێکی نوێی لەسەر زەوی بەدیهێناوە: ژن پیاو دەپارێزێت.»
23 Thus saith the LORD of hosts, the God of Israel: Yet again shall they use this speech in the land of Judah and in the cities thereof, when I shall turn their captivity: 'The LORD bless thee, O habitation of righteousness, O mountain of holiness.'
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «کاتێک ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنمەوە، جارێکی دیکە ئەم وشانە لە خاکی یەهودا و لە شارۆچکەکانی دەڵێنەوە:”ئەی نشینگەی ڕاستودروستی، ئەی کێوی پیرۆز! یەزدان بەرەکەتدارت بکات.“
24 And Judah and all the cities thereof shall dwell therein together: the husbandmen, and they that go forth with flocks.
جا خەڵکەکە لە یەهودا و هەموو شارۆچکەکانی نیشتەجێ دەبن، جوتیار و ڕەوەندەکان لەگەڵیان دەبن.
25 For I have satiated the weary soul, and every pining soul have I replenished.
ماندوو دەبووژێنمەوە، هەموو سیسێک تێر دەکەم.»
26 Upon this I awaked, and beheld; and my sleep was sweet unto me.
لێرەدا بەئاگاهاتم و تەماشای دەوروبەرم کرد. خەوەکەم خۆش بوو.
27 Behold, the days come, saith the LORD, that I will sow the house of Israel and the house of Judah with the seed of man, and with the seed of beast.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، ژمارەی خەڵک و ژمارەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل و یەهودا زۆر زیاد دەکەم.
28 And it shall come to pass, that like as I have watched over them to pluck up and to break down, and to overthrow and to destroy, and to afflict; so will I watch over them to build and to plant, saith the LORD.
جا چۆن چاودێر بووم بۆ ڕیشەکێشکردن و ڕووخاندن، بۆ کاولکاری، بۆ لەناوبردن و بەڵا بەسەرهێنان، ئاواش چاودێر دەبم بۆ بنیادنانەوە و چاندن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
29 In those days they shall say no more: 'The fathers have eaten sour grapes, and the children's teeth are set on edge.'
«لەو ڕۆژانەدا ئیتر ناڵێن: «”باوکان بەرسیلەیان خوارد، ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبێت.“
30 But every one shall die for his own iniquity; every man that eateth the sour grapes, his teeth shall be set on edge.
بەڵکو هەرکەسە و بە تاوانی خۆیەوە دەمرێت، هەرکەسێک بەرسیلە بخوات ددانی خۆی ئاڵ دەبێت.»
31 Behold, the days come, saith the LORD, that I will make a new covenant with the house of Israel, and with the house of Judah;
یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.
32 not according to the covenant that I made with their fathers in the day that I took them by the hand to bring them out of the land of Egypt; forasmuch as they broke My covenant, although I was a lord over them, saith the LORD.
نەک وەکو ئەو پەیمانەی لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم، ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە ئەوان پەیمانەکەی منیان شکاند، هەرچەندە من مێردی ئەوان بووم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
33 But this is the covenant that I will make with the house of Israel after those days, saith the LORD, I will put My law in their inward parts, and in their heart will I write it; and I will be their God, and they shall be My people;
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم، فێرکردنەکەم دەخەمە ناو بیرکردنەوەیان و لەسەر دڵیان دەینووسم. من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.
34 and they shall teach no more every man his neighbour, and every man his brother, saying: 'Know the LORD'; for they shall all know Me, from the least of them unto the greatest of them, saith the LORD; for I will forgive their iniquity, and their sin will I remember no more.
لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت:”یەزدان بناسە،“چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
35 Thus saith the LORD, Who giveth the sun for a light by day, and the ordinances of the moon and of the stars for a light by night, who stirreth up the sea, that the waves thereof roar, the LORD of hosts is His name:
یەزدان ئەمە دەفەرموێت، ئەوەی خۆری داناوە بۆ درەوشانەوە لە ڕۆژ، فەرزی مانگ و ئەستێرەکانیش بۆ درەوشانەوە لە شەو، ئەوەی دەریا دەوروژێنێت، شەپۆلەکانی هاژەیان دێت، ناوی یەزدانی سوپاسالارە،
36 If these ordinances depart from before Me, saith the LORD, then the seed of Israel also shall cease from being a nation before Me for ever.
یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەم فەرزانە لەبەرچاوم نەمێنن، ئەوسا ڕەچەڵەکی ئیسرائیلیش کپ دەبن لەوەی بە درێژایی ڕۆژگار لەبەردەمم ببن بە نەتەوە.»
37 Thus saith the LORD: If heaven above can be measured, and the foundations of the earth searched out beneath, then will I also cast off all the seed of Israel for all that they have done, saith the LORD.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەگەر ئاسمان لە سەرەوە بپێورێت، ئەگەر بناغەکانی زەوی لە ژێرەوە بپشکنرێن، ئەوسا منیش هەموو ڕەچەڵەکی ئیسرائیل ڕەت دەکەمەوە، لەبەر هەموو ئەوەی کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
38 Behold, the days come, saith the LORD, that the city shall be built to the LORD from the tower of Hananel unto the gate of the corner.
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، شارەکە بۆ یەزدان بنیاد دەنرێت، لە قوللەی حەنەنێلەوە هەتا دەروازەی گۆشەکە.
39 And the measuring line shall yet go out straight forward unto the hill Gareb, and shall turn about unto Goah.
لەوێوە گوریسی پێوانە بەسەر گردی گارێڤ درێژ دەکرێت و دەسووڕێتەوە بۆ گۆعە.
40 And the whole valley of the dead bodies, and of the ashes, and all the fields unto the brook Kidron, unto the corner of the horse gate toward the east, shall be holy unto the LORD; it shall not be plucked up, nor thrown down any more for ever.
تەواوی ئەو دۆڵەی لاشە و خۆڵەمێشی تێدا فڕێدەدرێت، هەروەها هەموو کێڵگەکان بۆ دۆڵی قدرۆن لە ڕۆژهەڵات تاوەکو دەروازەی ئەسپ پیرۆز دەبێت بۆ یەزدان، هەتاهەتایە ڕیشەکێش ناکرێت و جارێکی دیکە کاول ناکرێتەوە.»

< Jeremiah 31 >