< Ezekiel 24 >

1 And the word of the LORD came unto me in the ninth year, in the tenth month, in the tenth day of the month, saying:
لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەم فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 'Son of man, write thee the name of the day, even of this selfsame day; this selfsame day the king of Babylon hath invested Jerusalem.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم بەروارە تۆمار بکە، هەر ئەم ڕۆژە، چونکە هەر لەم ڕۆژەدا بوو پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دا.
3 And utter a parable concerning the rebellious house, and say unto them: Thus saith the Lord GOD: Set on the pot, set it on, and also pour water into it;
پەندێک بۆ بنەماڵەی یاخیبوو بهێنەوە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”مەنجەڵ لەسەر ئاگر دابنێ، دایبنێ و ئاوی تێ بکە.
4 Gather into it the pieces belonging to it, even every good piece, the thigh, and the shoulder; fill it with the choice bones.
پارچە گۆشتەکانی تێدا کۆبکەرەوە، هەموو پارچە چاکەکان، ڕان و شان، پڕی بکە لە ئێسکی هەڵبژاردە.
5 Take the choice of the flock, and pile also the bones under it; make it boil well, that the bones thereof may also be seethed in the midst of it.
باشترین مەڕی مێگەل ببە و دار لەژێر مەنجەڵی ئێسکەکانی کۆبکەرەوە، بە تەواوی بیکوڵێنە، با ئیسکەکانیشی لەناویدا بکوڵێن.
6 Wherefore thus saith the Lord GOD: Woe to the bloody city, to the pot whose filth is therein, and whose filth is not gone out of it! bring it out piece by piece; no lot is fallen upon it.
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە، ئەو مەنجەڵەی ژەنگەکەی خۆی تێدایە، ژەنگەکەی لێ دەرنەچوو! پارچەپارچە دەریبهێنن، تیروپشکی لەسەر مەکەن.
7 For her blood is in the midst of her; she set it upon the bare rock; she poured it not upon the ground, to cover it with dust;
«”لەبەر ئەوەی ئەو خوێنەی ڕشتوویەتی لەناوەڕاستیدایە، چونکە لەسەر بەردی ڕووت دایناوە، نەیڕشتە سەر زەوی، تاکو بە خۆڵ دایپۆشێت.
8 that it might cause fury to come up, that vengeance might be taken, I have set her blood upon the bare rock, that it should not be covered.
بۆ هەڵچوونی تووڕەیی و بۆ تۆڵەسەندنەوە خوێنەکەی ئەوم لەسەر بەردێکی ڕووت دانا، تاکو دانەپۆشرێت.
9 Therefore thus saith the Lord GOD: Woe to the bloody city! I also will make the pile great,
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە! هەروەها منیش کەڵەکە دارەکەی گەورە دەکەم.
10 heaping on the wood, kindling the fire, that the flesh may be consumed; and preparing the mixture, that the bones also may be burned;
دار زۆر بکە و ئاگری تێبەردە، گۆشتەکە پێ بگەیەنە، بە تەواوی بەهاراتی پێوە بکە، لێگەڕێ با ئێسکەکان بسووتێنێت.
11 then will I set it empty upon the coals thereof, that it may be hot, and the bottom thereof may burn, and that the impurity of it may be molten in it, that the filth of it may be consumed.
دوای ئەوە مەنجەڵەکە بە بەتاڵی لەسەر پشکۆیەکان دابنێ، با گەرم بێت و مسەکەی بسووتێت، جا پیسییەکەی تێیدا دەتوێتەوە و ژەنگەکەی نامێنێت.
12 It hath wearied itself with toil; yet its great filth goeth not forth out of it, yea, its noisome filth.
ڕەنجیان بە خەسار چوو، ژەنگە زۆرەکەی لانەدرا، تەنانەت بە ئاگریش.
13 Because of thy filthy lewdness, because I have purged thee and thou wast not purged, thou shalt not be purged from thy filthiness any more, till I have satisfied My fury upon thee.
«”جا پیسییەکەت بەدڕەوشتییە. لەبەر ئەوەی هەوڵم دا پاکت بکەمەوە بەڵام پاک نەبوویتەوە، هەر لە پیسییەکەت پاک نابیتەوە هەتا تووڕەیی خۆمت بەسەردا دانەمرکێنمەوە.
14 I the LORD have spoken it; it shall come to pass, and I will do it; I will not go back, neither will I spare, neither will I repent; according to thy ways, and according to thy doings, shall they judge thee, saith the Lord GOD.'
«”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، دێتە دی و دەیکەم. نە دەستت لێ دەپارێزم و نە دڵم پێت دەسووتێت و نە پاشگەز دەبمەوە. بەگوێرەی ڕەفتار و کردەوەکانت حوکمت دەدەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»
15 Also the word of the LORD came unto me, saying:
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
16 'Son of man, behold, I take away from thee the desire of thine eyes with a stroke; yet neither shalt thou make lamentation nor weep, neither shall thy tears run down.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من خەریکم بە لێدانی گورزێک ئەوەی چاوت ئارەزووی دەکات لێتی دەستێنم، جا مەلاوێوە و مەگریێ و فرمێسک مەڕێژە.
17 Sigh in silence; make no mourning for the dead, bind thy headtire upon thee, and put thy shoes upon thy feet, and cover not thine upper lip, and eat not the bread of men.'
بە کپی ئاخ هەڵکێشە، شیوەن مەگێڕە بۆ مردوو. مێزەر لە خۆت بپێچە، با پێڵاوەکانت لە پێتدا بن و سمێڵت دامەپۆشە و نانی ماتەم مەخۆ.»
18 So I spoke unto the people in the morning, and at even my wife died; and I did in the morning as I was commanded.
بۆ بەیانی قسەم لەگەڵ گەل کرد و بۆ ئێوارە ژنەکەم مرد، ڕۆژی دواتریش چۆن فەرمانم پێ کرابوو وام کرد.
19 And the people said unto me: 'Wilt thou not tell us what these things are to us, that thou doest so?'
ئینجا گەل لێیان پرسیم: «ئایا پێمان ناڵێیت، ئەمەی تۆ دەیکەیت پەیوەندی چییە بە ئێمەوە؟»
20 Then I said unto them: 'The word of the LORD came unto me, saying:
منیش وەڵامم دانەوە: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
21 Speak unto the house of Israel: Thus saith the Lord GOD: Behold, I will profane My sanctuary, the pride of your power, the desire of your eyes, and the longing of your soul; and your sons and your daughters whom ye have left behind shall fall by the sword.
لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم پیرۆزگای خۆم گڵاو دەکەم، ئەو قەڵایەی شانازی پێوە دەکەن، ئارەزووی چاوتان و خۆشی گیانتانە. کوڕ و کچەکانتان، ئەوانەی بەجێتان هێشتن بە شمشێر دەکوژرێن.
22 And ye shall do as I have done: ye shall not cover your upper lips, nor eat the bread of men;
من چیم کرد ئێوەش بە هەمان شێوە دەکەن، سمێڵتان داناپۆشن و نانی ماتەم ناخۆن.
23 and your tires shall be upon your heads, and your shoes upon your feet; ye shall not make lamentation nor weep; but ye shall pine away in your iniquities, and moan one toward another.
مێزەرەکانتان بە سەرتانەوە و پێڵاوەکانتان لە پێتان دەبێت، شیوەن ناگێڕن و ناگریێن، بەڵکو بە تاوانەکانتانەوە دەفەوتێن و بۆ یەکتری دەنوزێنەوە.
24 Thus shall Ezekiel be unto you a sign; according to all that he hath done shall ye do; when this cometh, then shall ye know that I am the Lord GOD.
حزقیێل بۆ ئێوە دەبێتە نیشانە. هەموو ئەوەی کردی ئێوەش دەیکەن. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“
25 And thou, son of man, shall it not be in the day when I take from them their stronghold, the joy of their glory, the desire of their eyes, and the yearning of their soul, their sons and their daughters,
«تۆش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەو ڕۆژەی کە قەڵاکەیان لێ دەستێنمەوە، کە شادی و شانازییانە، ئارەزووبەخشی چاوانیانە و خۆشی دڵیانە، هەروەها کوڕ و کچیشیان لێ دەستێنمەوە،
26 that in that day he that escapeth shall come unto thee, to cause thee to hear it with thine ears?
هەر لەو ڕۆژەدا، دەربازبووێک دێت بۆ لات وەک هەواڵدەرێک.
27 In that day shall thy mouth be opened together with him that is escaped, and thou shalt speak, and be no more dumb; so shalt thou be a sign unto them; and they shall know that I am the LORD.'
لەو ڕۆژەدا زمانت بۆ دەربازبووەکە دەکرێتەوە قسە دەکەیت و چیتر لاڵ نابیت. بۆیان دەبیت بە نیشانە، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»

< Ezekiel 24 >