< Hebrews 9 >

1 Then indeed the first tabernacle also, had ordinances of service, and a sanctuary for this world.
ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە.
2 For the first tabernacle was made; in which there were candlesticks, and the table, and shew-bread; which is called, Holy.
چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز.
3 And after the second veil, was the tabernacle called Holy of holies;
پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز،
4 having the golden altar, and the ark of the covenant overladen on all sides with gold, in which was the golden pot having the manna, and the rod of Aaron which budded, and the tables of the covenant;
بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدا بوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان.
5 and above this was the cherubim of glory overshadowing the mercy seat; concerning which things it is not pertinent to speak specifically.
لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین.
6 And these having been thus adjusted, the priests come continually into the first tabernacle, performing the services:
کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت.
7 and into the second comes the high priest alone once a year, not without blood, which he offers for himself, and the errors of the people;
بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە.
8 the Holy Spirit showing this, the way of the holies has not yet been made manifest, the first tabernacle yet standing:
بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت.
9 which is a figure unto the present time, in which gifts and sacrifices are offered, not being able to make the worshiper perfect, as to his conscience;
ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن.
10 consisting only in meats and drinks, and divers baptisms, ordinances of the flesh, abiding until the time of restitution.
ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ.
11 But Christ being a high priest of good things to come, through a greater and a more perfect tabernacle, not made with hands, that is, not of this world;
بەڵام کاتێک مەسیح هات وەک سەرۆکی کاهینان بۆ شتە باشەکانی داهاتوو، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتە هی بەدیهێنراو نییە.
12 neither through the blood of goats and bullocks, but through his own blood, came once into the holies, having found eternal redemption. (aiōnios g166)
بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، (aiōnios g166)
13 For if the blood of goats and bulls, and the ashes of a heifer sprinkling those who have been defiled, sanctifies unto the purification of the flesh;
چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە،
14 how much more shall the blood of Christ, who through the eternal Spirit offered up himself without spot to God, purify our conscience from dead works to serve the living God? (aiōnios g166)
ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. (aiōnios g166)
15 And on this account he is mediator of the new covenant, since there being death, unto the redemption of the transgressions unto the first covenant, those having been called may receive the promise of eternal inheritance. (aiōnios g166)
لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. (aiōnios g166)
16 For where there is a covenant, it is necessary to bear the death of the covenanter;
ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ،
17 for a covenant is valid in case of the dead: since it has no force while the covenanter lives.
چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت.
18 Neither was the first covenant therefore dedicated without blood.
بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا،
19 For every commandment having been spoken by Moses to all the people according to law, having taken the blood of bullocks and goats, with water, and scarlet wool, and hyssop, he sprinkled both the book itself and all the people,
چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی.
20 saying, This is the blood of the covenant which God established unto you.
فەرمووی: [ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.]
21 And he likewise also sprinkled the tabernacle, and all the vessels of the ministry, with blood.
هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن.
22 And according to the law, almost all things are purified by blood; and without the shedding of blood there is no remission.
بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت.
23 Therefore it is necessary that the pattern of the things in these heavens be purified; and the heavenly things themselves with greater sacrifices than these.
پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە،
24 For Christ did not come into the sanctuaries made with hands, the pattern of the true; but into heaven itself, now to be made manifest unto the face of God in our behalf:
چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت.
25 neither in order that he may frequently offer up himself, as the high priest goes into the holies once a year with the blood of another;
هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز.
26 since it behooved him frequently to suffer from the foundation of the world: but now in the end of the ages he has been made manifest unto the removal of sin through the sacrifice of himself. (aiōn g165)
ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. (aiōn g165)
27 And inasmuch as it is appointed unto men once to die, and after this is the judgment:
وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە،
28 so also Christ, having once been offered up to bear away the sins of many, will appear the second time apart from sin unto salvation to those expecting him.
‏مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە‏قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.

< Hebrews 9 >