< Amos 6 >

1 Woe to them that are at ease in Zion and trust in the moutaine of Samaria, which were famous at the beginning of the nations: and the house of Israel came to them.
ئەی لەخۆڕازییەکانی سییۆن، ئەی ئەوانەی کە بە ئاسوودەیی لەسەر کێوی سامیرە دەژین، ئەی پیاوماقوڵانی پێشەنگی گەلان کە بنەماڵەی ئیسرائیل دێنە لاتان، قوڕبەسەرتان!
2 Goe you vnto Calneh, and see: and from thence goe you to Hamath the great: then goe downe to Gath of the Philistims: be they better then these kingdomes? or the border of their land greater then your border,
بۆ کەلنێ بپەڕنەوە و تەماشا بکەن، لەوێوە بڕۆنە حەماتی گەورە و پاشان بۆ گەتی فەلەستییەکان دابەزن. ئایا دۆخی ئێوە لەم شانشینانە باشترە؟ یان ئایا سنوورەکانیان لە سنوورەکانتان فراوانترە؟
3 Ye that put farre away the euill day, and approch to the seate of iniquitie?
ئێوە ڕۆژی بەڵا بە دوور دەزانن و تەختی ستەم نزیک دەخەنەوە،
4 They lie vpon beddes of yuorie, and stretch themselues vpon their beddes, and eate the lambes of the flocke, and the calues out of the stall.
لەسەر قەرەوێڵەی عاج ڕادەکشێن و لەسەر نوێنەکانتان پاڵدەکەون. ئێوە بەرخی ناو ڕان و جوانەگای قەڵەو دەخۆن.
5 They sing to the sounde of the viole: they inuent to themselues instruments of musike like Dauid.
لەگەڵ دەنگی ساز دەنگەدەنگتانە وەک داود ئامێری مۆسیقا بۆ خۆتان دادەهێنن.
6 They drinke wine in bowles, and anoynt themselues with the chiefe ointments, but no man is sory for the affliction of Ioseph.
بە قەڕابە شەراب دەخۆنەوە و بە باشترین زەیت خۆتان چەور دەکەن، بەڵام بۆ وێرانی نەوەی یوسف خەفەت ناخۆن.
7 Therefore nowe shall they go captiue with the first that go captiue, and the sorow of them that stretched themselues, is at hand.
لەبەر ئەوە ئێستا لە یەکەمی ڕاپێچکراوان دەبن و چوونە داوەت و تەوەزەلیتان کۆتایی دێت.
8 The Lord God hath sworne by himselfe, saith the Lord God of hostes, I abhorre the excellencie of Iaakob, and hate his palaces: therefore wil I deliuer vp the citie with all that is therein.
یەزدانی باڵادەست سوێندی بە گیانی خۆی خواردووە، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت: «من قێزم لە شانازی یاقوب دەبێتەوە و ڕقم لە قەڵاکانییەتی، ئینجا شار و هەموو ئەوەی تێیدایە بەدەستەوەی دەدەم.»
9 And if there remaine ten men in one house, they shall die.
وای لێدێت، ئەگەر دە کەس لە خانووێکدا بمێننەوە ئەوانیش دەمرن.
10 And his vncle shall take him vp and burne him to cary out the bones out of the house, and shall say vnto him, that is by ye sides of the house, Is there yet any with thee? And he shall say, None. Then shall he say, Holde thy tongue: for we may not remember the Name of the Lord.
ئەگەر خزمێک هات بۆ دەرهێنانی تەرم لە خانووێک تاوەکو بیسووتێنێت، لە کەسێکی ناو خانووەکە بپرسێت، «ئایا کەسی دیکەت لەگەڵ ماوە؟» وەڵامی دەداتەوە «کەس نەماوە،» دەڵێت: «وسبە، چونکە نابێت ناوی یەزدان بهێنین.»
11 For behold, the Lord commandeth, and he will smite the great house with breaches, and the litle house with clefts.
لەبەر ئەوەی یەزدان فەرمان دەدات، لە ماڵی گەورە دەدات و وردوخاشی دەکات، ماڵی بچووکیش پارچەپارچە دەکات.
12 Shal horses runne vpon the rocke? or wil one plowe there with oxen? for yee haue turned iudgement into gall, and the fruite of righteousnes into wormewood.
ئایا ئەسپ لەسەر بەردەڵان ڕادەکات؟ یان کەس لەوێ بە گا کێڵان دەکات؟ بەڵام ئێوە دادپەروەریتان ژەهراوی کرد و بەری ڕاستودروستیشتان کردە زەقنەبووت.
13 Ye reioyce in a thing of nought: yee say, Haue not wee gotten vs hornes by our owne strength?
ئێوە بە لۆدەڤار دڵخۆشن، دەڵێن: «ئایا بە توانای خۆمان قەرنایممان وەرنەگرت؟»
14 But behold, I wil raise vp against you a nation, O house of Israel, sayeth the Lord God of hostes: and they shall afflict you, from the entring in of Hamath vnto the riuer of the wildernes.
یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەتا نەتەوەیەکتان لێ ڕاست دەکەمەوە، لە دەروازەی حەماتەوە هەتا شیوی عەراڤا تەنگتان پێهەڵچنن.»

< Amos 6 >