< Zechariah 1 >

1 The Lord sent a message to Zechariah the prophet, son of Berekiah, son of Iddo, in the eighth month of the second year of king Darius' reign, saying:
لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات:
2 The Lord was very angry with your forefathers.
«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو.
3 So tell the people this: Return to me, and I will return to you, says the Lord Almighty.
لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
4 You must not be like your forefathers. They were told by previous prophets: Give up your evil ways, and the evil things you do. But they would not listen or pay any attention to me, says the Lord.
وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
5 Where are your forefathers now? And the prophets, did they live forever?
ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟
6 But didn't all my instructions and warnings that I ordered my servants the prophets to communicate, didn't all that I said happen to your forefathers? So they repented and said, “What the Lord Almighty planned to do to us was what we deserved because of our ways and our actions. He did what he said he would.”
بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟ «ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان:”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“»
7 The Lord sent a message to Zechariah the prophet, son of Berekiah, son of Iddo, on the twenty-fourth day of the eleventh month (the month of Shebat) of the second year of king Darius' reign:
لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات.
8 During the night I saw a man sitting on a red horse that stood among some myrtle trees in a narrow valley. Behind him were red, brown, and white horses with their riders.
لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو.
9 I asked him, “My lord, what are these?” The angel I was talking to replied, “I will show you.”
ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟» ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.»
10 The man who was there among the myrtle trees said, “These are the ones the Lord has sent out to patrol the earth.”
ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.»
11 The riders reported to the angel of the Lord who was among the myrtle trees, “We have been patrolling the earth and saw that the whole earth has been pacified.”
ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.»
12 Then the angel of the Lord said, “Lord Almighty, how long will it be before you have mercy on Jerusalem and the cities of Judah which you have been angry with for the past seventy years?”
ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟»
13 So the Lord replied to the angel I was talking to with kind and comforting words.
یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد.
14 Then the angel I was talking with told me, This is what you are to announce. The Lord Almighty says this: I am jealously protective of Jerusalem and Mount Zion,
ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە.
15 and I am extremely angry with the arrogant nations who think they are secure. I was only a little angry with my people, but they made the punishment far worse.
زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“
16 Therefore this is what the Lord says: I have returned to be merciful to Jerusalem. My Temple shall be rebuilt there, as well as the city, declares the Lord Almighty.
«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
17 Announce this as well, says the Lord Almighty: Prosperity will flood out of my cities. I the Lord will comfort Zion, and Jerusalem will be my chosen city.
«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“»
18 Then I looked and saw four animal horns.
پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون.
19 “What are these?” I asked the angel I was talking to. “These are the horns that scattered Judah, Israel, and Jerusalem,” he replied.
لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟» ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.»
20 Then the Lord showed me four craftsmen.
ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام.
21 “What are these men coming to do?” I asked. The angel replied, “The four horns—these nations—scattered Judah, humbling the people so that they could not lift up their heads. These craftsmen have to come to terrify these nations, and to destroy them—those who used their power against the land of Judah, scattering the people.”
پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟» ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەمانە هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.»

< Zechariah 1 >