< Psalms 101 >

1 A psalm of David. I will sing of your faithful love and good judgment. I will sing praises to you, Lord.
زەبوورێکی داود. گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم، ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم.
2 I will make sure my life is blameless. When will you come and help me? My life will be one of integrity even in private.
لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە. کەی دێیت بۆ لام؟ بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم، لەناو ماڵی خۆم.
3 I will not look at anything evil. I hate doing wrong—I won't have anything to do with it.
شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم. ڕقم لە کاری یاخیبووانە، قەت بە منەوە نانووسێت.
4 I won't think bad thoughts—I won't even consider anything evil.
دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت، پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت.
5 I will silence anyone who secretly slanders their neighbor. I won't tolerate anyone who is proud and arrogant.
ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات، دەمکوتی دەکەم، لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیز بەرگە ناگرم.
6 I look for faithful people to live with me; only those who are trustworthy will serve me.
چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم، ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن.
7 No one who is dishonest will live in my house; no liars will be allowed in my presence.
ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت، ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت.
8 I work every day to silence the wicked in the land, to rid the city of the Lord of all who do evil.
بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەوی دەمکوت دەکەم، لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم، هەموو ئەوانەی گوناهبارن.

< Psalms 101 >