< Ezekiel 37 >

1 The Lord picked me up and carried me away by his Spirit. He set me down in the middle of a valley that was full of bones.
ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم، جا یەزدان بە ڕۆحی خۆی منی هێنایە دەرەوە و لە ناوەڕاستی دۆڵێک داینام، ئەویش پڕ بوو لە ئێسک.
2 He led me around them, and in all directions I saw many, many bones on the valley floor. They were really dry.
منی بەناو ئێسکەکاندا برد، بینیم کە زۆر وشک بوون و لە زۆریشدا ڕووی دۆڵەکەیان داپۆشیبوو.
3 Then he asked me, “Son of man, can these bones come back to life?” “Lord God, only you know the answer,” I replied.
لەو کاتەدا لێی پرسیم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا ئەم ئێسکانە زیندوو دەبنەوە؟» منیش گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆ دەزانیت.»
4 He told me, “Prophesy to these bones and tell them, Dry bones, listen to this message from the Lord!
پێی فەرمووم: «پێشبینی لەسەر ئەم ئێسکانە بکە و پێیان بڵێ:”ئەی ئێسکە وشکەکان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن:
5 This is what the Lord God says to these bones: I will breathe into you, and you will come back to life.
یەزدانی باڵادەست ئەمە بەم ئێسکانە دەفەرموێت: من گیانتان دەکەم بە بەردا و زیندوو دەبنەوە.
6 I will give you tendons and have flesh grow over you and cover you with skin. I will breathe into you so that you will come back to life. Then you will know that I am the Lord.”
دەمارتان دەدەم بەسەردا، بە گۆشت داتاندەپۆشم، پێستتان بەسەردا هەڵدەکێشم، گیانتان بە بەردا دەکەم و زیندوو دەبنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“»
7 So I prophesied just as I had been ordered. When I started prophesying, suddenly I heard a rattling noise. The bones joined together, bone attached to bone.
منیش چۆن فەرمانم پێ کرابوو بەم جۆرە پێشبینیم کرد. لە کاتی پێشبینیکردندا، گوێم لە دەنگێک بوو، لەناکاو خشەخشێک هات، ئێسکەکان لێک نزیکبوونەوە، هەر ئێسکە و بۆ لای ئێسکەکەی خۆی.
8 As I watched, I saw tendons and flesh grow on them, and skin covered them; but the bodies didn't breathe.
سەیرم کرد، ئەوەتا دەمار و گۆشت دایپۆشین و پێست لە سەرەوە بەسەریدا هەڵکێشرا، بەڵام هیچ گیانیان تێدا نەبوو.
9 Then he told me, “Prophesy to the breath! Prophesy, son of man, and tell the breath that this is what the Lord God says: Breath, come from the four winds, and breathe into these bodies, so that they can come back to life!”
ئینجا پێی فەرمووم: «پێشبینی بۆ ڕۆح بکە، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بە ڕۆح بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ڕۆح، وەرە لە هەر چوار لاوە هەڵبکە، لەو لایانەی کە بای لێ هەڵدەکات، فوو بەناو ئەم کوژراوانەدا بکە هەتا زیندوو ببنەوە.“»
10 So I prophesied just as he had ordered me, and the breath went into the bodies, and they came back to life and stood up, a huge army!
منیش بەو جۆرەی فەرمانی پێ کردم پێشبینیم کرد، ڕۆحیان بە بەردا هات و زیندوو بوونەوە و هەستانە سەرپێ، لەشکرێکی زۆر گەورە بوون.
11 He told me, “Son of man, these bones represent all the people of Israel. Listen to what the people are saying, ‘Our bones have dried up, and our hope has been crushed. We have been wiped out!’
ئینجا پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم ئێسکانە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلن، کە دەڵێن:”ئێسکمان وشک بوو و ئومێدمان نەما و بڕاینەوە.“
12 So prophesy and tell them that this is what the Lord God says: My people, I'm going to open your graves and lift you out of them, and I will take you back to the country of Israel.
لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی گەلەکەم، من گۆڕەکانتان دەکەمەوە و لە گۆڕەکانتان دەرتاندەهێنم، دەتانهێنمە خاکی ئیسرائیل.
13 Then you will know that I am the Lord, when I open your graves and lift you out of them, my people.
ئەی گەلەکەم، ئەو کاتە ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک گۆڕەکانتان دەکەمەوە و ئێوە لە گۆڕەکانتان دەردەهێنم.
14 I will put my Spirit in you and you will live again, and I will take you back to your own country. Then you will know that I, the Lord, have spoken, and I will carry it out, declares the Lord.”
ڕۆحی خۆم دەکەم بە بەرتاندا و زیندوو دەبنەوە و لە خاکی خۆتان داتاندەنێم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“»
15 Another message from the Lord came to me, saying,
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
16 “Son of man, get one piece of wood and write on it: ‘This belongs to Judah and the Israelite tribes allied to them.’ Then get another piece of wood and write on it: ‘This belongs to Joseph. This is Ephraim's piece of wood, and to the Israelite tribes allied to them.’
«ئەی کوڕی مرۆڤ، داردەستێک ببە و لەسەری بنووسە:”داردەستی یەهودا و نەوەکانی ئیسرائیل و ئەوانەی کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“هەروەها داردەستێکی دیکەش ببە و لەسەری بنووسە:”بۆ یوسف، واتە داردەستی ئەفرایم و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل کە لەگەڵیدا یەکیانگرتووە.“
17 Then join the two pieces of wood into one, so that you hold them as one in your hand.
بۆ ئەوەی لەناو دەستت ببن بە یەک، لێکیان نزیک بکەوە وەک ئەوەی یەک داردەست بن.
18 When your people come and ask you, ‘Are you going to explain what this is all about?’
«کاتێک هاونیشتیمانیانت لێت دەپرسن:”پێمان ناڵێیت مەبەستت چییە لەمە؟“
19 tell them that this is what the Lord God says: I'm going to take Joseph's piece of wood, which Ephraim is holding, along with the Israelite tribes allied with them, and I'll join them with Judah's piece of wood. I will make them into a single piece of wood, and they will be as one in my hand.
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من داردەستەکەی یوسف و هۆزەکانی ئیسرائیل کە لەگەڵ ئەودا یەکیانگرتووە، کە ئێستا لە دەستی ئەفرایمە، دەبەم و داردەستەکەی یەهوداش دەخەمە پاڵی و دەیانکەمە یەک، جا لە دەستمدا دەبنە یەک داردەست.“
20 When you're holding the pieces of wood you've written on, and while everyone is watching,
ئەو دوو داردەستەی کە لەسەریانت نووسیوە لەبەرچاوی ئەوان هەڵبگرە.
21 tell them that this is what the Lord God says: I'm going to bring the Israelites back from the nations where they've gone. I will gather them from everywhere and take them back to their own country.
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من نەوەی ئیسرائیل دەردەهێنم لەناو هەموو ئەو نەتەوانەی بۆ ناویان چوون. لە هەموو لایەکەوە کۆیان دەکەمەوە، دەیانهێنمەوە خاکەکەی خۆیان.
22 I will make them one nation in the country, living in the mountains of Israel, and one king will rule them all. They won't be two nations any longer; never again will they be divided into two kingdoms.
لەناو خاکەکە لەسەر چیاکانی ئیسرائیل دەیانکەمە یەک گەل. تەنها یەک پاشا پاشایەتی بەسەر هەموویانەوە دەکات، چیتر نابنە دوو گەل و دابەش نابن بۆ دوو پاشایەتی.
23 They won't make themselves unclean anymore with their idols or disgusting images, or with any of their rebellious sins. I will save them from all their sins when they abandoned me, and I will make them clean. They will be my people, and I will be their God.
لەمەودوا بە بتەکانیان و بە وێنە قێزەونەکانیان و بە هیچ یاخیبوونێکیان گڵاو نابن، چونکە من لە هەموو گوناهەکانیان و هەڵگەڕانەوەکانیان ڕزگاریان دەکەم و پاکیان دەکەمەوە. ئیتر ئەوان دەبن بە گەلی من، منیش دەبم بە خودای ئەوان.
24 My servant David will be their king. They will be united under one ruler. They will follow my laws, and they will observe and practice my regulations.
«”داودی بەندەشم دەبێتە پاشایان، بە هەموویان یەک شوانیان دەبێت، ئەوانیش ڕێگای حوکمەکانم پەیڕەو دەکەن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن و کاریان پێ دەکەن.
25 They will live in the country I gave to my servant Jacob where your forefathers lived. They will live there with their children and grandchildren forever, and my servant David will be their prince forever.
لەو خاکەدا نیشتەجێ دەبن کە دامە یاقوبی بەندەم، ئەوەی باوباپیرانتان تێیدا نیشتەجێ بوون. جا خۆیان و منداڵ و نەوەکانیان بۆ هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێ دەبن، داودی بەندەشم بۆ هەتاهەتایە دەبێتە میریان.
26 I will make an agreement of peace with them. This will be an everlasting agreement. I will make them secure and increase their numbers, and I will keep my sanctuary there with them forever.
پەیمانی ئاشتییان لەگەڵ دەبەستم کە بۆیان دەبێتە پەیمانێکی هەتاهەتایی. جێگیریان دەکەم و ژمارەیان زۆر دەکەم، بۆ هەتاهەتایە پیرۆزگای خۆم لەناوەڕاستیان دادەنێم.
27 My Tabernacle will be with them. I will be their God, and they will be my people.
نشینگەکەم لەناویان دەبێت، من دەبم بە خودای ئەوان، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.
28 The nations will acknowledge that I am the Lord who blesses Israel, when my sanctuary is with them forever.”
جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانی پیرۆزکەری ئیسرائیلم، کە پیرۆزگاکەم بۆ هەتاهەتایە لەناوەڕاستیاندا دەبێت.“»

< Ezekiel 37 >