< Jeremiah 43 >

1 And it came to pass, that when Jeremias had made an end of speaking to the people all the words of the Lord their God, for which the Lord their God had sent him to them, all these words:
یەرمیا هەموو فەرمایشتەکانی یەزدانی پەروەردگاریانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند کە یەزدان پێی ڕایسپاردبوو. کاتێک تەواو بوو،
2 Azarias the son of Osaias, and Johanan the son of Caree, and all the proud men, made answer, saying to Jeremias: Thou tellest a lie: the Lord our God hath not sent thee, saying: Go not into Egypt, to dwell there.
عەزەریای کوڕی هۆشەعیا و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو پیاوە لووتبەرزەکان قسەیان لەگەڵ یەرمیا کرد و گوتیان: «تۆ درۆ دەکەیت! یەزدانی پەروەردگارمان تۆی نەناردووە هەتا بڵێت:”مەچنە میسر بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێ بن.“
3 But Baruch the son of Nerias setteth thee on against us, to deliver us into the hands of the Chaldeans, to kill us, and to cause us to be carried away captives to Babylon.
بەڵکو باروخی کوڕی نێرییا تۆی لە ئێمە هانداوە تاوەکو بماندەیتە دەست بابلییەکان، بۆ ئەوەی بمانکوژن یان بۆ بابل ڕاپێچمان بکەن.»
4 So Johanan the son of Caree, and all the captains of the soldiers, and all the people, obeyed not the voice of the Lord, to remain in the land of Juda.
ئیتر یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان و هەموو گەل کەسیان گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون هەتا لە خاکی یەهودا ئۆقرە بگرن.
5 But Johanan the son of Caree, and all the captains of the soldiers took all the remnant of Juda, that were returned out of all nations, to which they had before been scattered, to dwell in the land of Juda:
بەڵکو یۆحانانی کوڕی قارێیەح و هەموو سەرلەشکرەکان، هەموو پاشماوەی یەهودایان برد، ئەوانەی لەناو ئەو نەتەوانەوە گەڕابوونەوە کە پەرتەوازە ببوون بۆ لایان، بۆ ئەوەی لە خاکی یەهودا بژین.
6 Men, and women, and children, and the king’s daughters, and every soul, which Nabuzardan the general had left with Godolias the son of Ahicam the son of Saphan, and Jeremias the prophet, and Baruch the son of Nerias.
پیاو و ژن و منداڵ و کچەکانی پاشا و هەموو ئەوانەیان برد کە نەبوزەرەدانی فەرماندەی پاسەوانانی پاشا لەلای گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقام کوڕی شافان بەجێی هێشتبوون. هەروەها یەرمیای پێغەمبەر و باروخی کوڕی نێرییاش لەگەڵیان بوون.
7 And they went Into the land of Egypt, for they obeyed not the voice of the Lord: and they came as far as Taphnis.
جا چوونە ناو خاکی میسر، گوێڕایەڵی یەزدان نەبوون و هەتا تەحپەنحێس چوون.
8 And the word of the Lord came to Jeremias in Taphnis, saying:
ئینجا لە تەحپەنحێس فەرمایشتی یەزدان بۆ یەرمیا هات، پێی فەرموو:
9 Take great stones in thy hand, and thou shalt hide them in the vault that is under the brick wall at the gate of Pharao’s house in Taphnis: in the sight of the men of Juda.
«لەگەڵ دەستت هەندێک بەردی گەورە ببە و لەبەرچاوی پیاوانی یەهودا، بیانخە ژێر قوڕەوە، لەو بەردڕێژەی لە بەردەرگای کۆشکی فیرعەونە لە تەحپەنحێس.
10 And thou shalt say to them: Thus saith the Lord of hosts the God of Israel: Behold I will send, and take Nabuchodonosor the king of Babylon my servant: and I will set his throne over these stones which I have hid, and he shall set his throne over them.
پێیان بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من دەنێرم و نەبوخودنەسری پاشای بابل، خزمەتکارەکەم، دەهێنم و تەختەکەی لەسەر ئەم بەردانە دادەنێم کە چەقاندم، ئەویش چەتری تەختەکەی بەسەردا هەڵدەدات.
11 And he shall come and strike the land of Egypt: such as are for death, to death: and such as are for captivity, to captivity: and such as are for the sword, to the sword.
جا دێت و لە خاکی میسر دەدات، ئەوەی بۆ مردنە بۆ مردن، ئەوەی بۆ دیلیێتیە بۆ دیلیێتی، ئەوەی بۆ شمشێرە بۆ شمشێر.
12 And he shall kindle a fire in the temples of the gods of Egypt, and he shall burn them, and he shall carry them away captives: and he shall array himself with the land of Egypt, as a shepherd putteth on his garment: and he shall go forth from thence in peace.
ئینجا ئاگر بەردەداتە پەرستگاکانی خوداوەندەکانی میسر، پەرستگاکان دەسووتێنێت و خوداوەندەکانیان ڕاپێچ دەکات. خاکی میسر لە خۆی دەپێچێتەوە، وەک چۆن شوان کەواکەی لە خۆی دەپێچێتەوە، ئینجا لەوێوە بە سەلامەتی دەردەچێت.
13 And he shall break the statues of the house of the sun, that are in the land of Egypt; and the temples of the gods of Egypt he shall burn with fire.
کۆڵەکەکانی پەرستگای خۆر لە خاکی میسر دەشکێنێت، پەرستگاکانی خوداوەندەکانی میسر بە ئاگر دەسووتێنێت.“»

< Jeremiah 43 >