< Isaiah 52 >

1 Arise, arise, put on thy strength, O Sion, put on the garments of thy glory, O Jerusalem, the city of the Holy One: for henceforth the uncircumcised, and unclean shall no more pass through thee.
ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە! بەرگی هێزت لەبەر بکە، ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز، بەرگی جوانیت بپۆشە، چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوت خەتەنە نەکراو و گڵاو.
2 Shake thyself from the dust, arise, sit up, O Jerusalem: loose the bonds from off thy neck, O captive daughter of Sion.
ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە و خۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە. ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن، کۆتەکانی ملت بکەرەوە.
3 For thus saith the Lord: You were sold gratis, and you shall be redeemed without money.
ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بەخۆڕایی فرۆشران، بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.»
4 For thus saith the Lord God: My people went down into Egypt at the beginning to sojourn there: and the Assyrian hath oppressed them without any cause at all.
هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ، لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.»
5 And now what have I here, saith the Lord: for my people is taken away gratis. They that rule over them treat them unjustly, saith the Lord, and my name is continually blasphemed all the day long.
یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟ «گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا و فەرمانڕەواکانی دەلوورێنن، بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیش کفر بە ناوی من دەکرێت.
6 Therefore my people shall know my name in that day: for I myself that spoke, behold I am here.
لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن، لەو ڕۆژەدا دەزانن ئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.» یەزدان دەفەرموێت.
7 How beautiful upon the mountains are the feet of him that bringeth good tidings, and that preacheth peace: of him that sheweth forth good, that preacheth salvation, that saith to Sion: Thy God shall reign!
چەند جوانە لەسەر چیاکان پێیەکانی مزگێنیدەران، ڕاگەیەنەری ئاشتی، مزگێنیدەری خۆشی، ڕاگەیەنەری ڕزگاری، ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن: «خودات پاشایەتی دەکات!»
8 The voice of thy watchmen: they have lifted up their voice, they shall praise together: for they shall see eye to eye when the Lord shall convert Sion.
گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن، پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن، بە چاوی خۆیان دەبینن کاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن.
9 Rejoice, and give praise together, O ye deserts of Jerusalem: for the Lord hath comforted his people: he hath redeemed Jerusalem.
ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم، پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن، چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات، بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە.
10 The Lord hath prepared his holy arm in the sight of all the Gentiles: and all the ends of the earth shall see the salvation of our God.
یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکات لەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان، هەر چوار لای زەویش ڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.
11 Depart, depart, go ye out from thence, touch no unclean thing: go out of the midst of her, be ye clean, you that carry the vessels of the Lord.
ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان، جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە! دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن! لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە!
12 For you shall not go out in a tumult, neither shall you make haste by flight: For the Lord will go before you, and the God of Israel will gather you together.
بەڵام بە پەلە دەرناچن، بە هەڵاتن ناڕۆن، چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات، خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە.
13 Behold my servant shall understand, he shall be exalted, and extolled, and shall be exceeding high.
ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات، بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت.
14 As many have been astonished at thee, so shall his visage be inglorious among men, and his form among the sons of men.
وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما، دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو، وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو،
15 He shall sprinkle many nations, kings shall shut their mouth at him: for they to whom it was not told of him, have seen: and they that heard not, have beheld.
ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن، لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن، چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن، ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن.

< Isaiah 52 >