< 1 Chronicles 1 >

1 Adam, Seth, Enos,
ئادەم، شیت، ئەنۆش،
2 Cainan, Malaleel, Jared,
قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،
3 Henoc, Mathusale, Lamech,
حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح.
4 Noe, Sem, Cham, and Japheth.
کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.
5 The sons of Japheth: Gomer, and Magog, and Madai, and Javan, Thubal, Mosoch, Thiras.
کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
6 And the sons of Gomer: Ascenez, and Riphath, and Thogorma.
کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
7 And the sons of Javan: Elisa and Tharsis, Cethim and Dodanim.
کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.
8 The sons of Cham: Chus, and Mesrai, and Phut, and Chaanan.
کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان.
9 And the sons of Chus: Saba, and Hevila, Sabatha, and Regma, and Sabathaca. And the sons of Regma: Saba, and Dadan.
کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان.
10 Now Chus begot Nemrod: he began to be mighty upon earth.
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
11 But Mesraim begot Ludim, and Anamim, and Laabim, and Nephtuim,
میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،
12 Phetrusim also, and Casluim: from whom came the Philistines, and Caphtorim.
پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
13 And Chanaan beget Sidon his firstborn, and the Hethite,
کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،
14 And the Jebusite, and the Amorrhite, and the Gergesite,
هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
15 And the Hevite, and the Aracite, and the Sinite,
حیڤی، عەرقی، سینی،
16 And the Aradian, and the Samarite, and the Hamathite.
ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
17 The sons of Sem: Elam and Asur, and Arphaxad, and Lud, and Aram, and Hus, and Hul, and Gether, and Mosoch.
کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
18 And Arphaxad beget Sale, and Sale beget Heber.
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو،
19 And to Heber were born two sons, the name of the one was Phaleg, because In his days the earth was divided; and the name of his brother was Jectan.
عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
20 And Jectan beget Elmodad, and Saleph, and Asarmoth, and Jare,
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،
21 And Adoram, and Usal, and Decla,
هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
22 And Hebal, and Abimael, and Saba,
عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
23 And Ophir, and Hevila, and Jobab. All these are the sons of Jectan.
ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
24 Sem, Arphaxad, Sale,
سام، ئەرپەکشاد، شالەح،
25 Heber, Phaleg, Ragau,
عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،
26 Serug, Nachor, Thare,
سەروگ، ناحۆر، تارەح و
27 Abram, this is Abraham.
ئەبرام، کە ئیبراهیمە.
28 And the sons of Abraham, Isaac and Ismahel.
کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.
29 And these are the generations of them. The firstborn of Ismahel, Nabajoth, then Cedar, and Adbeel, and Mabsam,
ئەمانەش نەوەکانیانن: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،
30 And Masma, and Duma, Massa, Hadad, and Thema,
میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،
31 Jetur, Naphis, Cedma: these are the sons of Ismahel.
یەتور، نافیش و قێدما، ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.
32 And the sons of Cetura, Abraham’s concubine, whom she bore: Zamran, Jecsan, Madan, Madian, Jesboc, and Sue. And the sons of Jecsan, Saba, and Dadan. And the sons of Dadan: Assurim, and Latussim, and Laomin.
قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو: زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح. کوڕەکانی یۆقشانیش: شەبا و دیدان.
33 And the sons of Madian: Epha, and Epher, and Henoch, and Abida, and Eldaa. All these are the sons of Cetura.
کوڕەکانی میدیان: عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.
34 And Abraham beget Isaac: and his sons were Esau and Israel.
ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. کوڕەکانی ئیسحاق: عیسۆ و ئیسرائیل.
35 The sons of Esau: Eliphaz, Rahuel, Jehus, Ihelom, and Core.
کوڕەکانی عیسۆ: ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
36 The sons of Eliphaz: Theman, Omar, Sephi, Gathan, Cenez, and by Thamna, Amalec.
کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛ هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی بوو.
37 The sons of Rahuel: Nahath, Zara, Samma, Meza.
کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.
38 The sons of Seir: Lotan. Sobal, Sebeen, Ana, Dison, Eser, Disan.
کوڕەکانی سێعیر: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.
39 The sons of Lotan: Hori, Homam. And the sister of Lotan was Thamna.
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو.
40 The sons of Sobal: Alian, and Manahath, and Ebal, Sephi and Onam. The sons of Sebeon: Aia, and Ana. The son of Ana: Dison.
کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا.
41 The sons of Dison: Hamram, and Eseban, and Jethran, and Charan.
کوڕەکەی عەنا: دیشۆن. کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
42 The sons of Eser: Balaan, and Zavan, and Jacan. The sons of Disan: Hus and Aran.
کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران.
43 Now these are the kings that reigned in the land of Edom, before there was a king over the children of Israel: Bale the son of Beer: and the name of his city was Denaba.
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات: بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
44 And Bale died, and Jobab the son of Zare of Bosra, reigned in his stead.
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
45 And when Jobab also was dead, Husam of the land of the Themanites reigned in his stead.
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
46 And Husam also died, and Adad the son of Badad reigned in his stead, and he defeated the Madianites in the land of Moab: and the name of his city was Avith.
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
47 And when Adad also was dead, Semla of Masreca reigned in his stead.
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
48 Semla also died, and Saul of Rohoboth, which is near the river, reigned in his stead.
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
49 And when Saul was dead, Balanan the son of Achobor reigned in his stead.
کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
50 He also died, and Adad reigned in his stead: and the name of his city was Phau, and his wife was called Meetabel the daughter of Matred, the daughter of Mezaab.
کە بەعل‌حانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
51 And after the death of Adad, there began to be dukes in Edom instead of kings: duke Thamna, duke Alva, duke Jetheth,
ئینجا هەدەدیش مرد. میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،
52 Duke Oolibama, duke Ela, duke Phinon,
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
53 Duke Cenez, duke Theman, duke Mabsar,
قەنەز، تێمان، میبسار،
54 Duke Magdiel, duke Hiram. These are the dukes of Edom.
مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.

< 1 Chronicles 1 >