< Genesis 6 >
1 And it came to pass when mankind began to multiply on the earth, and daughters were born to them,
کاتێک مرۆڤەکان لەسەر زەوی دەستیان بە زۆربوون کرد و کچیان بوو، | |
2 that the sons of God saw the daughters of men that they were fair, and took themselves wives of all that they chose.
کوڕانی خودا بینییان کچانی مرۆڤ جوانن. جا لە هەموو ئەوانەی هەڵیانبژاردن ژنیان هێنا. | |
3 And Jehovah said, My Spirit shall not always plead with Man; for he indeed is flesh; but his days shall be a hundred and twenty years.
ئینجا یەزدان فەرمووی: «ڕۆحی من هەتاسەر ململانێ لەگەڵ مرۆڤ ناکات، چونکە مەرگدارن؛ ڕۆژانی ژیانیان دەبێتە سەد و بیست ساڵ.» | |
4 In those days were the giants on the earth, and also afterwards, when the sons of God had come in to the daughters of men, and they had borne [children] to them; these were the heroes, who of old were men of renown.
لەو ڕۆژانەدا لەسەر زەوی نەفیلیم هەبوون. لەدوای ئەوەی کوڕانی خودا چوونە لای کچانی مرۆڤ منداڵیان لێیان بوو، منداڵەکان بوونە ئەو پاڵەوانانەی کە لە کۆنەوە ناوبانگیان هەیە. | |
5 And Jehovah saw that the wickedness of Man was great on the earth, and every imagination of the thoughts of his heart only evil continually.
یەزدان بینی کە خراپەکاری مرۆڤ لەسەر زەوی زۆر بووە، هەروەها هەموو بیروبۆچوونەکانی دڵیشی بە درێژایی ڕۆژ تەنها لەلای خراپەیە. | |
6 And Jehovah repented that he had made Man on the earth, and it grieved him in his heart.
یەزدان خەفەتبار بوو کە مرۆڤی لەسەر زەوی دروستکردبوو، هەروەها دڵگرانیش بوو. | |
7 And Jehovah said, I will destroy Man, whom I have created, from the earth — from man to cattle, to creeping things, and to fowl of the heavens; for I repent that I have made them.
ئیتر یەزدان فەرمووی: «مرۆڤ دەسڕمەوە، ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی دروستم کرد، مرۆڤ و ئاژەڵ و بوونەوەری خشۆک و باڵندەی ئاسمان، چونکە خەفەت دەخۆم لەوانەی کە دروستم کردوون.» | |
8 But Noah found favour in the eyes of Jehovah.
بەڵام نوح لەبەرچاوی یەزدان ڕەزامەندی بەدەستهێنابوو. | |
9 This is the history of Noah. Noah was a just man, perfect amongst his generations: Noah walked with God.
ئەمانەش نەوەکانی نوحن. نوح پیاوچاک و بێ کەموکوڕی نێو خەڵکانی سەردەمی خۆی بوو، دۆستی خودا بوو. | |
10 And Noah begot three sons, Shem, Ham, and Japheth.
نوح سێ کوڕی بوو: سام و حام و یافەت. | |
11 And the earth was corrupt before God, and the earth was full of violence.
زەویش لەبەردەم خودا گەندەڵ بوو و پڕیش بوو لە توندوتیژی. | |
12 And God looked upon the earth, and behold, it was corrupt; for all flesh had corrupted its way on the earth.
خودا بینی زەوی چەند گەندەڵ بووە، چونکە هەموو مرۆڤێک ژیانی خۆی لەسەر زەوی گەندەڵ کردبوو. | |
13 And God said to Noah, The end of all flesh is come before me, for the earth is full of violence through them; and behold, I will destroy them with the earth.
ئیتر خودا بە نوحی فەرموو: «من کۆتایی بە بوونی هەموو ئادەمیزاد دەهێنم، چونکە بەهۆی ئەوانەوە زەوی پڕ بووە لە توندوتیژی. وا لەگەڵ زەوی لەناویان دەبەم. | |
14 Make thyself an ark of gopher wood: [with] cells shalt thou make the ark; and pitch it inside and outside with pitch.
کەشتییەک بۆ خۆت لە تەختەی دار سەروو دروستبکە و بیکە بە لانە و بە قیر دیوی ناوەوە و دەرەوەی سواخ بدە. | |
15 And thus shalt thou make it: let the length of the ark be three hundred cubits, the breadth of it fifty cubits, and the height of it thirty cubits.
بەم شێوەیەش دروستی بکە: درێژییەکەی سێ سەد باڵ و پانییەکەی پەنجا باڵ و بەرزییەکەی سی باڵ بێت. | |
16 A light shalt thou make to the ark; and to a cubit high shalt thou finish it above. And the door of the ark shalt thou set in its side: [with] a lower, second, and third [story] shalt thou make it.
لە بەشی سەرەوەی کەشتییەکە بە ئەندازەی باڵێک بۆشایی بەجێ بهێڵە، ئینجا سەربانێکی بۆ دروست بکە. دەرگای کەشتییەکەش لەتەنیشتەوە دابنێ. با سێ نهۆم بێت، خوارەوە و ناوەڕاست و سەرەوە. | |
17 For I, behold, I bring a flood of waters on the earth, to destroy all flesh under the heavens in which is the breath of life: everything that is on the earth shall expire.
من وا ئاوی لافاو بەسەر زەویدا دەهێنم، بۆ لەناوبردنی هەموو ژیانێک لەژێر ئاسمان، هەروەها هەموو زیندەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە. هەرچییەک لەسەر زەوییە لەناودەچێت. | |
18 But with thee will I establish my covenant; and thou shalt go into the ark, thou, and thy sons, and thy wife, and thy sons' wives with thee.
بەڵام من پەیمانی خۆم لەگەڵ تۆ دەچەسپێنم. تۆ دەچیتە ناو کەشتییەکەوە، خۆت و کوڕەکانت و ژنەکەت و بووکەکانیشت لەگەڵت. | |
19 And of every living thing of all flesh, two of every [sort] shalt thou bring into the ark, to keep [them] alive with thee: they shall be male and female.
لە هەموو بوونەوەرێکی زیندوو، نێر و مێ، جووتێک لەگەڵ خۆت دەهێنیتە ناو کەشتییەکەوە، بۆ هێشتنەوەیان بە زیندووێتی. | |
20 Of fowl after their kind, and of the cattle after their kind, of every creeping thing of the ground after its kind, two of each shall go in to thee, to keep [them] alive.
جووتێک لە هەموو جۆرەکانی باڵندە و ئاژەڵ و بوونەوەرە خشۆکەکانی زەوی دێنە لات، بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێننەوە. | |
21 And take thou of all food that is eaten, and gather [it] to thee, that it may be for food for thee and for them.
تۆش بۆ خۆت لە هەموو جۆرە خواردنێکی گونجاو ببە و لەلای خۆت کۆی بکەرەوە، تاکو ببێتە خواردنی خۆت و ئەوان.» | |
22 And Noah did it; according to all that God had commanded him, so did he.
جا نوح هەموو ئەوەی خودا فەرمانی پێ کردبوو، ئەنجامی دا. | |
![The World is Destroyed by Water](/resources/Gustave-Dore-La-Grande-Bible-de-Tours/web/Gustave-Dore-Bible-Tour-Hebrew-OT-006-The-World-is-Destroyed-by-Water.jpg)
The World is Destroyed by Water