< 1 Peter 3 >
1 Likewise, wives, [be] subject to your own husbands, that, even if any are disobedient to the word, they may be gained without [the] word by the conversation of the wives,
ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە، | |
2 having witnessed your pure conversation [carried out] in fear;
کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن. | |
3 whose adorning let it not be that outward one of tressing of hair, and wearing gold, or putting on apparel;
با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن، | |
4 but the hidden man of the heart, in the incorruptible [ornament] of a meek and quiet spirit, which in the sight of God is of great price.
بەڵکو لەناو دڵتاندا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە، | |
5 For thus also the holy women who have hoped in God heretofore adorned themselves, being subject to their own husbands;
چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون، | |
6 as Sarah obeyed Abraham, calling him lord; whose children ye have become, doing good, and not fearing with any kind of consternation.
وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن. | |
7 [Ye] husbands likewise, dwell with [them] according to knowledge, as with a weaker, [even] the female, vessel, giving [them] honour, as also fellow-heirs of [the] grace of life, that your prayers be not hindered.
بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت. | |
8 Finally, [be] all of one mind, sympathising, full of brotherly love, tender hearted, humble minded;
لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن. | |
9 not rendering evil for evil, or railing for railing; but on the contrary, blessing [others], because ye have been called to this, that ye should inherit blessing.
خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت، | |
10 For he that will love life and see good days, let him cause his tongue to cease from evil and his lips that they speak no guile.
چونکە [ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و ڕۆژگاری خۆش ببینێت، با زمانی لە خراپە بپارێزێت و لێوەکانی لە فێڵبازی. | |
11 And let him avoid evil, and do good; let him seek peace and pursue it;
با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات، | |
12 because [the] eyes of [the] Lord [are] on [the] righteous, and his ears towards their supplications; but [the] face of [the] Lord [is] against them that do evil.
چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.] | |
13 And who shall injure you if ye have become imitators of that which [is] good?
کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟ | |
14 But if also ye should suffer for righteousness' sake, blessed [are ye]; but be not afraid of their fear, neither be troubled;
بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. [مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.] | |
15 but sanctify [the] Lord the Christ in your hearts, and [be] always prepared to [give] an answer [to] every one that asks you to give an account of the hope that [is] in you, but with meekness and fear;
بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتاندا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە. | |
16 having a good conscience, that [as to that] in which they speak against you as evildoers, they may be ashamed who calumniate your good conversation in Christ.
هەروەها ویژدانێکی باشتان هەبێت، هەتا ئەوانەی بوختان بە سەربوردە باشەکانتان دەکەن کە بەرهەمی یەکبوونتانە لەگەڵ مەسیح، لە قسەکانیان شەرمەزار بن، | |
17 For [it is] better, if the will of God should will it, to suffer [as] well-doers than [as] evildoers;
چونکە باشترە، ئەگەر خواستی خودا بێت، لەبەر چاکەکاری ئازار بدرێن، نەک خراپەکاری. | |
18 for Christ indeed has once suffered for sins, [the] just for [the] unjust, that he might bring us to God; being put to death in flesh, but made alive in [the] Spirit,
لەبەر ئەوەی مەسیح تەنها جارێک لەبەر گوناه ئازار درا، بێتاوان لە پێناوی تاوانباران، تاکو لە خودامان نزیک بکاتەوە. خەڵک مەسیحیان کوشت بەڵام خودا بە ڕۆح زیندووی کردەوە، | |
19 in which also going he preached to the spirits [which are] in prison,
بەمەش ڕۆحی مەسیح چوو مزگێنی دا بە ڕۆحە زیندانییەکان، | |
20 heretofore disobedient, when the longsuffering of God waited in [the] days of Noah while the ark was preparing, into which few, that is, eight souls, were saved through water:
بەوانەی کە لە کۆندا یاخی بوون، کاتێک خودا لە ڕۆژانی نوحدا بە پشوودرێژییەوە چاوەڕوان بوو، کە کەشتییەکە ئامادە دەکرا. تەنها هەشت کەس لەو کەشتییەدا بوون و بە ئاو ڕزگار بوون. | |
21 which figure also now saves you, [even] baptism, not a putting away of [the] filth of flesh, but [the] demand as before God of a good conscience, by [the] resurrection of Jesus Christ,
ئەمەش هێمای لەئاوهەڵکێشانە کە ئێستا ڕزگارتان دەکات، نەک سڕینەوەی پیسی جەستە، بەڵکو بەڵێنی ویژدانێکی باش بۆ خودا، بە هەستانەوەی عیسای مەسیح، | |
22 who is at [the] right hand of God, gone into heaven, angels and authorities and powers being subjected to him.
ئەوەی بەرەو ئاسمان ڕۆیشت و لە دەستەڕاستی خودا دانیشت، فریشتە و دەسەڵاتدار و هێزەکان ملکەچن بۆی. | |
![A Dove is Sent Forth from the Ark](/resources/Gustave-Dore-La-Grande-Bible-de-Tours/web/Gustave-Dore-Bible-Tour-Hebrew-OT-008-A-Dove-is-Sent-Forth-from-the-Ark.jpg)
A Dove is Sent Forth from the Ark