< Psalms 46 >

1 To the chief music-maker. Of the sons of Korah; put to Alamoth. A Song. God is our harbour and our strength, a very present help in trouble.
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک بە شێوەی عەلامۆت. خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا بەهاناوە دێت.
2 For this cause we will have no fear, even though the earth is changed, and though the mountains are moved in the heart of the sea;
بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،
3 Though its waters are sounding and troubled, and though the mountains are shaking with their violent motion. (Selah)
ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.
4 There is a river whose streams make glad the resting-place of God, the holy place of the tents of the Most High.
ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.
5 God has taken his place in her; she will not be moved: he will come to her help at the dawn of morning.
خودا لەناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت، لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.
6 The nations were angry, the kingdoms were moved; at the sound of his voice the earth became like wax.
نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون، خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.
7 The Lord of armies is with us; the God of Jacob is our high tower. (Selah)
یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە.
8 Come, see the works of the Lord, the destruction which he has made in the earth.
وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن، ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.
9 He puts an end to wars over all the earth; by him the bow is broken, and the spear cut in two, and the carriage burned in the fire.
جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان، کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات، گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.
10 Be at peace in the knowledge that I am God: I will be lifted up among the nations, I will be honoured through all the earth.
«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام، لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە، لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»
11 The Lord of armies is with us; the God of Jacob is our high tower. (Selah)
یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە.

< Psalms 46 >