< 2 Chronicles 34 >

1 Josiah was eight years old when he became king; he was ruling in Jerusalem for thirty-one years.
یۆشیا کوڕێکی هەشت ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سی و یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.
2 And he did what was right in the eyes of the Lord, walking in the ways of his father David, without turning to the right hand or to the left.
یۆشیا ئەوەی ڕاست بوو لەبەرچاوی یەزدان کردی، ڕێبازەکەی داودی باپیرە گەورەی پەیڕەو کرد، بەلای ڕاست و چەپدا لای نەدا.
3 In the eighth year of his rule, while he was still young, his heart was first turned to the God of his father David; and in the twelfth year he undertook the clearing away of all the high places and the pillars and the images of wood and metal from Judah and Jerusalem.
لە هەشتەمین ساڵی پاشایەتییەکەیدا کە هێشتا مێردمنداڵ بوو، ڕووی لە خودای داودی باپیرە گەورەی کرد. لە دوازدەیەمین ساڵیدا دەستی بە پاککردنەوەی یەهودا و ئۆرشەلیم کرد لە نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان، ستوونە ئەشێراکان و بتە داتاشراو و داڕێژراوەکان.
4 He had the altars of the Baals broken down, while he himself was present; and the sun-images which were placed on high over them he had cut down; and the pillars of wood and the metal images he had broken up and crushed to dust, dropping the dust over the resting-places of the dead who had made offerings to them.
لەبەردەمیدا قوربانگاکانی بەعلیان ڕووخاند و قوربانگاکانی بخوور کە لە سەرەوە لەسەریان دانرا بوون پارچەپارچەی کردن، ستوونە ئەشێراکان و بتە داتاشراو و داڕێژراوەکانی شکاند و کوتای و بە بای کردن بەسەر گۆڕی ئەوانەی قوربانییان بۆ سەردەبڕین.
5 And he had the bones of the priests burned on their altars, and so he made Judah and Jerusalem clean.
ئێسکی کاهینەکانیشی لەسەر قوربانگاکانیان سووتاند و یەهودا و ئۆرشەلیمی پاککردەوە.
6 And in all the towns of Manasseh and Ephraim and Simeon as far as Naphtali, he made waste their houses round about.
لە شارۆچکەکانی مەنەشە و ئەفرایم و شیمۆن و هەتا نەفتالی، هەروەها لە کەلاوەکانی دەوروبەریان
7 He had the altars and the pillars of wood pulled down and the images crushed to dust, and all the sun-images cut down, through all the land of Israel, and then he went back to Jerusalem.
قوربانگاکان و ستوونە ئەشێراکانی ڕووخاند و پەیکەری بتەکانی ورد کوتی و هەموو قوربانگاکانی بخووریشی پارچەپارچە کرد. لە هەموو خاکی ئیسرائیلدا بەو شێوەیەی کرد، ئینجا گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم.
8 Now in the eighteenth year of his rule, when the land and the house had been made clean, he sent Shaphan, the son of Azaliah, and Maaseiah, the ruler of the town, and Joah, the son of Joahaz, the recorder, to make good what was damaged in the house of the Lord his God.
هەروەها لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یۆشیادا، پاش ئەوەی خاکەکە و پەرستگاکەی پاککردەوە، شافانی کوڕی ئەچەلیاهو و مەعسێیاهوی سەرۆکی شارەکە و یۆئاحی کوڕی یۆئاحازی تۆمارکاری نارد، بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدانی پەروەردگاری خۆی.
9 And they came to Hilkiah, the chief priest, and gave him all the money which had been taken into the house of God, which the Levites, the keepers of the door, had got from Manasseh and Ephraim and those of Israel who had not been taken away as prisoners, and from all Judah and Benjamin and the people of Jerusalem.
ئەوانیش هاتن بۆ لای حیلقیای سەرۆکی کاهین و ئەو زیوەیان پێیدا کە هاتووەتە ناو پەرستگای خوداوە، ئەوەی لێڤییەکان چاودێرانی دەرگاکان لە خەڵکی مەنەشە و ئەفرایم و هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیل مابوونەوە کۆیان کردبوونەوە، هەروەها لە هەموو خەڵکی یەهودا و بنیامین و دانیشتووانی ئۆرشەلیم.
10 And they gave it to the overseers of the work of the Lord's house, and the overseers gave it to the workmen working in the house, for building it up and making good what was damaged;
ئینجا دایانە دەست سەرپەرشتیارەکانی کارەکەی پەرستگای یەزدان، ئەوانیش دایانە ئەوانەی لە پەرستگای یەزدان کاریان دەکرد، بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە.
11 Even to the woodworkers and builders to get cut stone and wood for joining the structure together and for making boards for the houses which the kings of Judah had given up to destruction.
هەروەها دایانە دارتاش و بیناسازەکان هەتا بەردی داتاشراو و داری پێ بکڕن بۆ کاریتە و دارەڕای بنمێچی ئەو تەلارانەی کە بەهۆی کەمتەرخەمی پاشاکانی یەهوداوە، وێران ببوون.
12 And the men did the work well; and those who had authority over them were Jahath and Obadiah, Levites of the sons of Merari, and Zechariah and Meshullam, of the sons of the Kohathites, who were to be responsible for seeing that the work was done; and others of the Levites, who were expert with instruments of music,
پیاوەکان بە دەستپاکییەوە کارەکەیان دەکرد، لەژێر سەرپەرشتی یەحەت و عۆبەدیا کە هەردووکیان لێڤی و سەر بە نەوەی مەراری بوون و زەکەریا و مەشولام سەر بە نەوەی قەهاتییەکان بۆ سەرپەرشتی. لە لێڤییەکانیش هەموو ئەوانەی لە ئامێرە مۆسیقییەکان شارەزا بوون
13 Had authority over the transport workers, giving directions to all who were doing any sort of work; and among the Levites there were scribes and overseers and door-keepers.
سەرپەرشتیار بوون بەسەر کۆڵکێشەکان و بەسەر هەموو ئەوانەی کارەکەیان دەکرد، لە خزمەتە جۆراوجۆرەکان، هەروەها لە لێڤییەکان خامەی نهێنی و سەرقەڵەم و دەرگاوانیان تێدابوو.
14 Now when they were taking out the money which had come into the Lord's house, Hilkiah the priest came across the book of the law of the Lord, which he had given by the mouth of Moses.
کاتێک خەریکی دەرهێنانی ئەو زیوە بوون کە هاتبووە ناو پەرستگای یەزدان، حیلقیای کاهین پەڕتووکی تەوراتی یەزدانی دۆزییەوە کە لە ڕێگەی موساوە درابوو.
15 Then Hilkiah said to Shaphan the scribe, I have made discovery of the book of the law in the house of the Lord. And Hilkiah gave the book to Shaphan.
جا حیلقیا بە شافانی خامەی نهێنی گوت: «لە پەرستگای یەزدان پەڕتووکی تەوراتم دۆزیوەتەوە.»
16 And Shaphan took the book to the king; and he gave him an account of what had been done, saying, Your servants are doing all they have been given to do;
ئینجا شافان پەڕتووکەکەی بۆ لای پاشا برد و پێی ڕاگەیاند: «هەموو ئەوەی بە دەست خزمەتکارەکانت سپێردراوە دەیکەن.
17 They have taken out all the money which was in the Lord's house and have given it to the overseers and to the workmen.
ئەو زیوەی لەناو پەرستگای یەزداندا هەبوو بەتاڵیان کردووە و داویانەتە دەست سەرپەرشتیار و کرێکارەکان.»
18 Then Shaphan the scribe said to the king, Hilkiah the priest has given me a book; and he made a start at reading some of it to the king.
هەروەها شافانی خامەی نهێنی بە پاشای گوت: «حیلقیای کاهین پەڕتووکێکی پێداوم.» ئینجا شافان لەبەردەم پاشادا لە پەڕتووکەکەی خوێندەوە.
19 And the king, hearing the words of the law, took his robe in his hands, violently parting it as a sign of his grief.
کە پاشا گوێی لە وشەکانی تەورات بوو، جلەکانی لەبەر خۆی دادڕی و
20 And he gave orders to Hilkiah and to Ahikam, the son of Shaphan, and Abdon, the son of Micah, and Shaphan the scribe and Asaiah, the king's servant, saying,
پاشا فەرمانی بە حیلقیا و ئەحیقامی کوڕی شافان و عەبدۆنی کوڕی میخا و شافانی خامەی نهێنی و عەسایای خزمەتکاری خۆی کرد و پێی گوتن:
21 Go and get directions from the Lord for me and for those who are still in Israel and for Judah, about the words of this book which has come to light; for great is the wrath of the Lord which has been let loose on us, because our fathers have not kept the word of the Lord or done what is recorded in this book.
«بڕۆن و پرسیار لە یەزدان بکەن لە پێناوی من و لە پێناوی ئەوانەی لە ئیسرائیل و یەهودا ماونەتەوە، سەبارەت بە پەیامی ئەم پەڕتووکەی کە دۆزراوەتەوە، چونکە ئەو تووڕەییەی یەزدان کە بەسەرماندا ڕژاوە مەزنە، لەبەر ئەوەی باوباپیرانمان وشەکانی یەزدانیان نەپاراستووە هەتا بەپێی هەموو ئەوەی لەم پەڕتووکەدا هاتووە کار بکەن.»
22 So Hilkiah, and those whom the king sent, went to Huldah the woman prophet, the wife of Shallum, the son of Tokhath, the son of Hasrah, the keeper of the robes (now she was living in Jerusalem, in the second part of the town); and they had talk with her about this thing.
ئینجا حیلقیا لەگەڵ ئەوانەی پاشا فەرمانی پێ کردن چوونە لای حولدای پێغەمبەر کە ژنی شەلومی کوڕی تۆقهەتی کوڕی حەسرای لێپرسراوی جلوبەرگەکانی پەرستگا بوو، ئەو لە گەڕەکی دووەمی ئۆرشەلیم دەژیا، ئیتر قسەیان لەگەڵی کرد.
23 And she said to them, The Lord, the God of Israel, has said, Say to the man who sent you to me,
ئەویش پێی گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بەو پیاوە بڵێن کە ئێوەی بۆ لای من ناردووە،
24 These are the words of the Lord: See, I will send evil on this place and on its people, even all the curses in the book which they have been reading before the king of Judah;
”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من وا بەڵا بەسەر ئەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەهێنم، بەپێی هەموو ئەو نەفرەتانەی لەو پەڕتووکە نووسراوە، ئەوەی لەبەردەم پاشای یەهودا خوێندیانەوە.
25 Because they have given me up, burning offerings to other gods and moving me to wrath by all the works of their hands; so my wrath is let loose on this place and will not be put out.
لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام و بخووریان بۆ خوداکانی دیکە سووتاند هەتا بە هەموو کارەکانی دەستیان پەستم بکەن، تووڕەییم بەسەر ئەم شوێنەدا دەڕژێت و ناکوژێتەوە.“
26 But to the king of Judah who sent you to get directions from the Lord, say, This is what the Lord, the God of Israel, has said: Because you have given ear to my words,
بەڵام بە پاشای یەهودا ئەوەی ئێوەی ناردووە پرسیار لە یەزدان بکەن بڵێن،”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بەو وشانەی گوێت لێ بوو ئەوە دەفەرموێت:
27 And your heart was soft, and you made yourself low before God, on hearing his words about this place and its people, and with weeping and signs of grief have made yourself low before me, I have given ear to you, says the Lord God.
لەبەر ئەوەی کاتێک گوێت لە پەیامەکەی بوو لە دژی ئەم شوێنە و دانیشتووانەکەی لەبەردەم خودا دڵت نەرم بوو و خۆتت نزم کردەوە، جلەکانت لەبەر خۆتدا دادڕی و لەبەردەممدا گریایت، هەروەها منیش گوێم لێت بوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
28 See, I will let you go to your fathers, and be put in your last resting-place in peace, and your eyes will not see all the evil which I will send on this place and on its people. So they took this news back to the king.
ئێستا من دەتخەمە پاڵ باوباپیرانت، جا بە ئاشتییەوە لە گۆڕەکەت دەنرێیت. ئەو هەموو کارەساتە نابینی کە من بەسەر ئەم شوێنە و دانیشتووانەکەیدا دەهێنم.“» ئەوانیش وەڵامەکەیان بۆ پاشا بردەوە.
29 Then the king sent and got together all the responsible men of Judah and of Jerusalem.
ئینجا پاشا ناردی و هەموو پیرانی یەهودا و ئۆرشەلیمی کۆکردەوە.
30 And the king went up to the house of the Lord, with all the men of Judah and the people of Jerusalem, and the priests and the Levites and all the people, small and great; and they were present at his reading of the book of the law which had come to light in the house of the Lord.
لەگەڵ هەموو گەلی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، کاهین و لێڤییەکان و هەموو گەل لە گەورەوە هەتا بچووک چوونە پەرستگای یەزدان. لەبەردەمیان تەواوی وشەکانی پەڕتووکی پەیمانی خوێندەوە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدان دۆزرایەوە.
31 Then the king, taking his place by the pillar, made an agreement before the Lord, to go in the way of the Lord, and to keep his orders and his decisions and his rules with all his heart and with all his soul, and to keep the words of the agreement recorded in this book.
پاشا لەلای کۆڵەکەکە ڕاوەستا و لەبەردەم یەزدان پەیمانی دا کە دوای یەزدان بکەوێت و بە هەموو دڵ و گیانییەوە فەرمان و یاسا و فەرزەکانی بەجێبهێنێت، بۆ ئەوەی وشەکانی ئەم پەیمانەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە پەیڕەو بکرێت.
32 And he made all the people in Jerusalem and Benjamin give their word to keep it. And the people of Jerusalem kept the agreement of God, the God of their fathers.
پاشا داوای لە هەموو ئامادەبووان کرد لە ئۆرشەلیم و بنیامین کە سوێند بخۆن، جا دانیشتووانی ئۆرشەلیمیش ئەوەیان کرد بەگوێرەی پەیمانی خودا، خودای باوباپیرانیان.
33 Josiah took away all the disgusting things out of all the lands of the children of Israel, and made all who were in Israel servants of the Lord their God. And as long as he was living they were true to the Lord, the God of their fathers.
یۆشیا هەموو بتە قێزەونەکانی لە هەموو هەرێمەکانی ئیسرائیل داماڵی و کارێکی وای کرد کە هەموو ئەو کەسانەی لە خاکی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون یەزدانی پەروەردگاریان بپەرستن. بە درێژایی ژیانی ئەو خەڵکی لایان نەدا لە پەرستنی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان.

< 2 Chronicles 34 >