< Psalms 73 >

1 A Psalm of Asaph. Surely God is good to Israel, to those who are pure in heart.
زەبوورێکی ئاساف. بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل، بۆ دڵپاکەکان.
2 But as for me, my feet had almost stumbled; my steps had nearly slipped.
بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت،
3 For I envied the arrogant when I saw the prosperity of the wicked.
چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد، کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی.
4 They have no struggle in their death; their bodies are well-fed.
ترسیان لە مردن نییە، جەستەیان تەندروست و قەڵەوە.
5 They are free of the burdens others carry; they are not afflicted like other men.
لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن، وەک خەڵکی تێناکەون.
6 Therefore pride is their necklace; a garment of violence covers them.
بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە.
7 From their prosperity proceeds iniquity; the imaginations of their hearts run wild.
خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت، لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە.
8 They mock and speak with malice; with arrogance they threaten oppression.
گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن، بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن.
9 They set their mouths against the heavens, and their tongues strut across the earth.
ڕووی دەمیان لە ئاسمان کردووە، زمانیشیان بەسەر زەویدا دەگێڕن.
10 So their people return to this place and drink up waters in abundance.
بۆیە خەڵکی خۆیان دێنە لایان و باوەڕ بە قسەکانیان دەکەن.
11 The wicked say, “How can God know? Does the Most High have knowledge?”
دەڵێن: «چۆن خودا دەزانێت؟ ئایا لەلای هەرەبەرز زانیاری هەیە؟»
12 Behold, these are the wicked— always carefree as they increase their wealth.
ئەوەتا ئەمانە بەدکارن، هەمیشە لە خۆشیدان و سامانیان لە زیادبووندایە.
13 Surely in vain I have kept my heart pure; in innocence I have washed my hands.
بێگومان بە بێهوودە دڵی خۆمم بە پاکی ڕاگرتووە، دەستیشم بە بێگەردی شوشتووە.
14 For I am afflicted all day long and punished every morning.
بە درێژایی ڕۆژ لێم قەومابوو، هەتا بەرەبەیان تەمبێ کرابووم.
15 If I had said, “I will speak this way,” then I would have betrayed Your children.
ئەگەر بە ڕاشکاوی قسەم دەکرد، ئەوا لەگەڵ منداڵەکانت ناپاک دەبووم.
16 When I tried to understand all this, it was troublesome in my sight
کاتێک ویستم لەمە تێبگەم، بە ئەرکێکی سەختم بینی،
17 until I entered God’s sanctuary; then I discerned their end.
هەتا چوومە ناو پیرۆزگای خودا، ئەوسا لە چارەنووسیان تێگەیشتم.
18 Surely You set them on slick ground; You cast them down into ruin.
بە ڕاستی لە جێگایەکی خلیسک داتناون، تووشی وێرانیت کردوون.
19 How suddenly they are laid waste, completely swept away by terrors!
چۆن بە چاوتروکانێک وێران بوون، لە ترسان بە تەواوی لەناوچوون!
20 Like one waking from a dream, so You, O Lord, awaken and despise their form.
ئەی پەروەردگار، وەک خەون کاتی بەئاگا هاتنەوە، لە کاتی بەئاگایی وەک خەون ڕیسوایان دەکەیت.
21 When my heart was grieved and I was pierced within,
کاتێک دڵم تەنگ بوو، وەک شمشێر هەناومی بڕی،
22 I was senseless and ignorant; I was a brute beast before You.
گێل و نەزان بووم، لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات.
23 Yet I am always with You; You hold my right hand.
لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت.
24 You guide me with Your counsel, and later receive me in glory.
بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت.
25 Whom have I in heaven but You? And on earth I desire no one besides You.
بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم.
26 My flesh and my heart may fail, but God is the strength of my heart and my portion forever.
جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.
27 Those far from You will surely perish; You destroy all who are unfaithful to You.
ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە.
28 But as for me, it is good to draw near to God. I have made the Lord GOD my refuge, that I may proclaim all Your works.
بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.

< Psalms 73 >