< Psalms 25 >

1 Of David. To You, O LORD, I lift up my soul;
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.
2 in You, my God, I trust. Do not let me be put to shame; do not let my enemies exult over me.
ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە.
3 Surely none who wait for You will be put to shame; but those who are faithless without cause will be disgraced.
هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن.
4 Show me Your ways, O LORD; teach me Your paths.
ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.
5 Guide me in Your truth and teach me, for You are the God of my salvation; all day long I wait for You.
لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.
6 Remember, O LORD, Your compassion and loving devotion, for they are from age to age.
ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.
7 Remember not the sins of my youth, nor my rebellious acts; remember me according to Your loving devotion, because of Your goodness, O LORD.
ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت.
8 Good and upright is the LORD; therefore He shows sinners the way.
یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،
9 He guides the humble in what is right and teaches them His way.
ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.
10 All the LORD’s ways are loving and faithful to those who keep His covenant and His decrees.
هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.
11 For the sake of Your name, O LORD, forgive my iniquity, for it is great.
ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت، لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.
12 Who is the man who fears the LORD? He will instruct him in the path chosen for him.
کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟ خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.
13 His soul will dwell in prosperity, and his descendants will inherit the land.
هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە.
14 The LORD confides in those who fear Him, and reveals His covenant to them.
خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن، وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.
15 My eyes are always on the LORD, for He will free my feet from the mesh.
من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە، چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.
16 Turn to me and be gracious, for I am lonely and afflicted.
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە تەنها و کڵۆڵم.
17 The troubles of my heart increase; free me from my distress.
دڵتەنگیم زیاد بووە، لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە.
18 Consider my affliction and trouble, and take away all my sins.
تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە.
19 Consider my enemies, for they are many, and they hate me with vicious hatred.
تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە.
20 Guard my soul and deliver me; let me not be put to shame, for I take refuge in You.
ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە، شەرمەزارم مەکە، چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم.
21 May integrity and uprightness preserve me, because I wait for You.
با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن، چونکە ئومێدم بە تۆیە.
22 Redeem Israel, O God, from all its distress.
ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە لە هەموو تەنگانەکانی!

< Psalms 25 >