< Proverbs 5 >

1 My son, pay attention to my wisdom; incline your ear to my insight,
ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم، گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە،
2 that you may maintain discretion and your lips may preserve knowledge.
تاکو سەلیقەت بپارێزیت و لێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت،
3 Though the lips of the forbidden woman drip honey and her speech is smoother than oil,
چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت، قسەی لە ڕۆن لووسترە.
4 in the end she is bitter as wormwood, sharp as a double-edged sword.
بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە، وەک شمشێری دوو دەم تیژە.
5 Her feet go down to death; her steps lead straight to Sheol. (Sheol h7585)
پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن، هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە. (Sheol h7585)
6 She does not consider the path of life; she does not know that her ways are unstable.
سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان، هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.
7 So now, my sons, listen to me, and do not turn aside from the words of my mouth.
ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن.
8 Keep your path far from her; do not go near the door of her house,
ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە، لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،
9 lest you concede your vigor to others, and your years to one who is cruel;
نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت و ساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،
10 lest strangers feast on your wealth, and your labors enrich the house of a foreigner.
نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن و بەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات.
11 At the end of your life you will groan when your flesh and your body are spent,
لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت، کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت.
12 and you will say, “How I hated discipline, and my heart despised reproof!
دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە، دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات.
13 I did not listen to the voice of my teachers or incline my ear to my mentors.
گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم و گوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد.
14 I am on the brink of utter ruin in the midst of the whole assembly.”
کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە، لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»
15 Drink water from your own cistern, and running water from your own well.
لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە، لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت.
16 Why should your springs flow in the streets, your streams of water in the public squares?
ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان، جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟
17 Let them be yours alone, never to be shared with strangers.
با تەنها بۆ تۆ بێت، بێگانەت لەگەڵدا نەبێت.
18 May your fountain be blessed, and may you rejoice in the wife of your youth:
با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت، بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە.
19 A loving doe, a graceful fawn— may her breasts satisfy you always; may you be captivated by her love forever.
ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ، با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن، بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.
20 Why be captivated, my son, by an adulteress, or embrace the bosom of a stranger?
کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟ بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟
21 For a man’s ways are before the eyes of the LORD, and the LORD examines all his paths.
ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە، هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت.
22 The iniquities of a wicked man entrap him; the cords of his sin entangle him.
بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو، بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت.
23 He dies for lack of discipline, led astray by his own great folly.
لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت، لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.

< Proverbs 5 >